کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رەخش قابیل رۆستەمە ,چەقەڵ قابیل ناوچەمە بۆ سەركردەى كورد كاك نوشیروان مستەفا

Wednesday, 13/05/2009, 12:00

2492 بینراوە


دوابەدواى ئەو گۆرانكاریانەى لە مەیدانى سیاسى گەلەكەمان روویانداوە بۆ نەمانى ئەو گلەیى وگازاندانەى رۆژانە هاوولاتیانى كوردستان بەیانى ئەكەن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هۆى ئەم هەموو دزى وگەندەڵى و بێ سەرو بەرى و تاپۆ كردنى دەسەلاتەوە لە لایەن چەند بنەمالەیەكەوە چەند كەسایەت و لایەنێك هاتنە گۆرەپان و نارەزایى خۆیان دەربرى وتیان كە دەبێت گۆرانكارى و چاكسازى بكرێت .
یەكێك لەوانە كاك نوشیروان مستەفا كە زوو دركى بەوە كرد دەبێت گۆرانكارى ریشەیى بكرێت جا چ لە دەسەلات چ لە حكومەت ئەو هەولانەى كاك نوشیروان زوو پشتیوانى لێكرا لە لایەن خەلك و جەماوەرو خەلكى رۆشنبیرو خاوەن هەڵوێست و ئەوانەى دڵسۆزى گەلەكەمانن بە ماناى وشە .
هەوڵەكان بۆ گۆرانكارى شكستى هێنا بۆیە زوو كاك نوشیروان ئەوەى زانى كە بە لیستى سەربەخۆو جیا نەبێت شەر كردن لەگەل گەلە گورگ بەو شێوە ناكرێت .
ئەوەى ئێمەى دڵشاد كردوە ئەوەیە كە ئومێدێكى زۆرمان بە كاك نوشیروان هەیە بۆ ئایندەى گەلەكەمان و لە گەلێداین بۆ ئەو پەیامە پیرۆزەى بۆیە لێرەوە بە بەرێزیان ئەلێم :-
كە تۆى تێكۆشەرو دڵسۆزى ئەم گەلە هەلگرى پەیامێكى پیرۆزى بۆ گۆرانكارى و چاكسازى ئایا ئەركەكانى تۆ تەنها خۆى لەوە دەبینَیتەوە كە بە لیستى جیاواز دابەزى ؟؟ من دەلێم نەخێر چونكە هێنانى دەنگێكى باشیش گومانى ئەوەمان لاناهێلێت كە كە گەندەڵێ و دزى و دەم و چاوەكان هەمان ئەوانە بن كە درێژەپێدەرى رێبازى دزى وگەندەڵى و مۆنۆپۆلكردنى دەسەڵاتى سیاسین لە كوردستان .
بۆیە منیش وەكوهەموو ئەو هاورێ و هەڤاڵ و نوسەرو روناكبیرانە ئەوە دەخەمە بەردەست بەرێزتان كە رەخش هەر قابیل بە ئێوەى رۆستەمى گەلى كوردەو سەرۆكى هەرێم هەر قابیل بە بەرێزتانە .
تكا دەكەم كە خۆت كاندید بكەى بۆ سەرۆكى هەرێم و با گۆراكاریانەكانت ریشەیى بن و رووى جوانى گەلەكەمان و ئەو تێكۆشەرانە بێنەوە مەیدان و رووە رەشەكان لە گۆر بنێنن كە چەند ساڵە ئێمەیان زەلیلى ژێر دەسەلاتێكى بۆگەن كردوە ,, من دەلێم گۆرانكارى چ تامێكى هەیە كە هەمان روەكان دەسەلات بگرێنەوە دەست ..گۆرانكارى چ تامێكى هەیە كە 10 كورسى لە پەرلەمان هى بەرێزتان بێت ؟ گۆرانكارى ئەو كاتە رەگو ریشەى گەندەڵى هەلدەمالێت كە دزەكان و تاپۆچیەكان بارەگاى هەرێم چۆل بكەن و بەعسیە كۆنەكان دەركەن و ئەوكورسیە هەر شایان بە ئێوەى پێشمەرگەى كۆن و كوردپەروەرو تێكۆشەرى گەلەكەمانە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)