پارتی و یه‌کیه‌تی بێ ئه‌وه‌ی که‌س پێیان بزانێت شه‌ریانه.
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
1315 بینراوە
ئه‌دی ئه‌وه‌یه له پێش چاوی جه‌ماوه‌ری ده‌ست له‌ملی یه‌کدی ده‌که‌ن به‌رام له نێوان خۆیاندا وه‌کو که ره باب هه‌رده‌م به‌شه‌ردێن له‌سه‌ر سواربونی مریشکۆکه‌یه‌ک ، ئه‌وا بۆ خۆی حه‌وتویه‌که پارتی و یه‌کیه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان تێکه‌ر کردیه و هێشتا هه‌ر میوانداری وه‌زه‌زیر گه‌رمه ، به‌رام له دوای به‌رێکردنی میوانه‌کان ئه‌وان له ژوره‌که‌ی وه‌زیردا هه‌ر ده‌گژێن به‌یه‌کداو بار له یه‌ک راده پسکێنن ، برێن بۆ ؟ ئه‌دی له‌سه‌ر هه‌ردو خه‌زێنه‌که‌ی ئیداره‌و حیسابات ، پارتی ده‌رێ برا با حیسابات لۆ ئه‌نگۆ بێت و ئیداره‌ش لۆ ئێمه به‌رام یه‌کیه‌تی قایل نیه‌و ده‌رێن هه‌ر ده‌بێ هۆردوک لۆ ئێمه بێت ، ئه‌دی بێ ده‌نگ بن وا میوان هات ئیتر قوروقه‌پی لێ ده‌که‌ن تا میوانه‌که به‌رێ ده‌که‌ن ، جارێکی دی هه‌م ده‌گژێنه‌وه به یه‌کدا ، پارتی ده‌رێ سیر یه‌کیه‌تی ده‌رێ پیوازێکی یه‌ک کیلۆیی، خه‌رکینه یه‌کیه‌تی ناهه‌ق مه‌گرن که داوای هه‌ردوکیان ده‌کات ئه‌نگۆ برێن بۆ ؟ ئه‌منیش وه‌رامتان ده‌ده‌مه‌وه ، چونکه ئیداره‌ی هه‌مو وه‌زاره‌ته‌کان هێنده‌ی وه‌زارتی پێشمه‌رگه چه‌ور نیه ، ده‌زانن لۆ ؟ لۆ ئه‌وه‌ی قوربانتان بم مۆنیکاو ده‌بڵ و مه‌رزییه‌وه پاترۆلێ مۆدیل به‌رزی تێدایه ئه‌دی ، لۆیه هه‌نده شه‌ره‌که‌یان گه‌رمه ، به‌شی ئالیات چه‌ورتره تا حیسابات و سه‌ر ئێشه ، به‌رام ئه‌م شه‌ره هه‌مو که‌س نازانێ قور به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی داماو ، له‌و لاشه‌وه به‌خه‌رکی ده‌رێن ته‌با بن و ده‌نگمان لۆ بده‌ن پیشه‌یان خه‌رک هه‌ر خه‌ره‌تاندنه و لۆ خۆشیان باخه‌ر پرکرنه . بزانین ئه‌م سه‌ره‌یان به‌کوێ ده‌گات ئه‌و جا خه‌به‌رتان ده‌ده‌مێ له ده‌ستو لاق شکاندنیش هه‌ر ئاگادارتان ده‌که‌م ، هه و ریش ده‌ده‌م به‌دوای رێژه‌ی برینداره‌کانیشدا برۆم ، به‌رام تا هه‌نوکه وه‌ک ژنی بێ عه‌یا شه‌ره ده‌میانه هه‌رکات ده‌ستیان چوه یه‌خه‌ی یه‌ک و شه‌ره کورسی ده‌ستی پێ کرد ئه‌و جا پێتان ده‌رێم که‌ر له کوێ که‌تیه‌و کونه‌ش له کێ درایه.