كارزان كەریم بە فەرمانى كێ ڕفێندرا؟ كێ لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا كرد؟ ووردكاریى و زانیارییەكان لە كوردستانپۆست بخوێنه‌ره‌وە
Wednesday, 08/08/2012, 12:00
ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه: كارزان كەریم لە میانەى ئامادەكردنى ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامەوانیى لەگەڵ د. بەرهەم سالح، كە ئەو كاتە سەرۆك وەزیران بوو. دواى ئەوەى كارزان كەریمى ڕۆژنامەنووس چەند هەواڵ و زانیارییەكى بڵاو كردەوە لەسەر دزیی و گەندەڵییەكانى فرۆكەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى. ئەم ڕۆژنامەنووسە لەلایەن چەند ئەفسەرێكى فڕۆكەخانە دەڕفێندرێ و ڕاستەوخۆ دەبردرێتە به‌رده‌م عیسمەت ئەرگوشى، عیسمەت ئەرگۆشى، که خۆى لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا دەكات و كامە جوێنى ناشرین و پیسە بە کارزانی که‌ریمی دەدات، دوایی فه‌رمان ده‌دات، که لەژوورێكى تاكە كەسى بەندى بکه‌ن، ڕۆژانه‌ش لەلایەن مولازمێكى بارزانى و عیسمەت ئەرگۆشیەوە لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا دەكرێ. ئەم دوو بەرپرسە لەكاتى لێكۆڵینەوە ئەم پرسیارانەیان ئاڕاستەى كارزان كردووە:
- تۆ سیخوڕ‌ى بۆ پژاك دەكەى؟
- بۆچی راپۆرت و چاوپێککه‌وتنت له‌گه‌ڵ د. بەرهەمدا کردووه؟
- تۆ بۆ دەزگاى زانیاریی كار دەكەى؟
- ناوى پەیامنێرەكانى كوردستانپۆستمان پێ بڵێ؟
- ئەو كەسانە كێن، پۆستى باڵایان هه‌یه، زانیاریى ئه‌ده‌ن بە لڤین و ئاوێنە و هاوڵاتى؟
- له‌به‌رچی و بە دافعى چ لایەنێك ئەم زانیاریانەت بڵاوكردۆتەوە؟ چ که‌سێک، یان لایەنێك لەنێو فرۆكەخانە پاڵپشتی کردوویت؟ شایانی باسه كارزان كەریم لەلایەن (ئەرگوشی)ەكانەوە دەڕفێندرێت و بۆ ماوەى 3 مانگ لە ئاسایش لە ژوورێكى تاكە كەسییدا به‌رده‌وام لێی ده‌ده‌ن، ئەشكەنجە و ئازارى زۆری دەدرێت.
ئەو كەسانەى كارزانیان ڕفاندووە یان دەستیان لە ڕفاندنى كارزان هەبووە: 1- ملازم مەتین ئەرگوشى: بەر پرسى تێرمینال لە فڕۆكەخانەى هەولێر.
2- ئەحمەد ئەرگوشى: بەرپرسى بەشى (ئیرساید) چاودێرى فرۆكە.
3- شێرزاد ئەرگوشى: لەبەشى كارگۆ.
4- ساماڵ ئەرگوشى: لە بەشى كامێراى چاودێرى ئەندازیاریى.
ئەشكەنجەدانى كارزان كەریم
بەپێی ئەو زانیاریانەى ده‌ست کوردستانپۆست كەوتووە لە ئاسایشى هەولێر لەهۆبەى تیرۆر، ئەم ڕۆژنامەنووسە ئەشكەنجەیەكى گەلێک زۆر دراوە، تەنانەت لە سەره‌تاى ڕفاندنى کارزان که‌ریمدا، پێنج تا هەشت ملازمى تحقیقى لە گەڵدا بووە و پرسیاریان لێكردووە و ئازاریان داوە. سه‌رچاوه‌که‌ی نێو ده‌زگای پاراستن ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ی له کارزان که‌ریم دراوه، کاتی خۆی ئه‌وه‌نده ئازاری که‌مال سه‌ید قادر نه‌دراوه، ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌که هێنده دڕندانه بووه ئه‌گه‌ر له نزیکه‌وه بیبینیت ناناسرێته‌وه، هه‌ر بۆیه له دووره دایک و باوکی و خێزانه‌که‌ی توانیویانه بیبینن و نه‌یانهێشتووه لێی نزیک ببنه‌وه، به تایبه‌تیی له‌و کاتانه‌دا، که له ژووری ئه‌شکه‌نجه‌دان هێناویانه‌ته ده‌ره‌وه. زۆربه‌ی کاته‌کانیش چاوی به‌ستراوه‌ته‌وه و نه‌یانهێشتووه رووناکی ببینێت.
لەو كاتەوەى ڕفاندوویانە تاكو ئێستا لە ژوورێكى تاكە كەسی دایان ناوه و تێکه‌ڵاو به هیچ زیندانییه‌کی تر نه‌کراوه، ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه و ئەشكەنجەى جەستەیى و دەروونى زۆردا بووه.
ئەو سەرچاوەیە ووتى: لە به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاڕ بووه، که رۆژی سێشه‌ممه 7 / 8 / 2012 دادگایی کارزان بکه‌ن، بۆیه هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌وه لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی جەستەییان لە سەر هەڵگرتووە.
لە ئێستادا ئاسایشى پارتى كارزانى ڕۆژنامەنووسیان بە پێی یاساى تیرۆر بەند كردووە، بەڵام بەهۆى ئامادە نەبوونى نوێنەرى فرۆكەخانە و نوێنەرى ئاسایش، دادگاییكردنەكەى دووا خرا بۆ رۆژی 12/9/ 2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست