خەڵك مافی خۆیەتى بپرسێت كێ بەرپرسە لەپێك نەهێنانى حكومەت، یان دواكەوتنى كابینەى نوێ بۆچی؟!
Thursday, 20/02/2014, 12:00
پێك هێنانى حكومەت یان سەركەوتنى سیناریۆ یەك بۆ دامەزراندنى دەسەڵاتێكى خۆجێى مافی هەموو میلەتێكى زیندوە هەربۆیە پێك نە هێنانى ئەودەسەڵاتە پەیوەندى بە تاك بەتاكى دانیشتوانى ئەو هەرێمەوە هەیە. زۆر گرنگە هانیشتمانى ئەم هەرێمە داواى پەلە كردن بكات لە پێك هێنانى حكومەتێكى شەفافی دیموكراتى خاوەن پرۆگرامى مرۆى كەتێیدا هاونیشتمانى هەست بەئارامى و دڵنیاى بكات. بەربەست خستنە بەردەم پێهێنانى ئەم حكومەتە لەلایەن هەر گروپ و دەستەو ڕەوت و تایفە و بنەماڵە یەكەوە بێت پێشێل كردنى مافى هاونیشتمانى ئەو هەرێمەیە. هاونیشتمانى ئەم هەرێمە مافی ئەوەى هەیە كە دەسەڵاتێكى سیاسی بیپارێزێت وە بەرپرس بێت لە ژیان و گوزەرانى بۆیە دەبێت پەلە بكرێت لە پێك هێنانى ئەو حكومەت و دەسەڵاتە تاوەكو هاونیشتمانى هەست بەئارامى و دڵنیاى بكات.
خەمى پێك نەهێنانى ئەو كابینەیە خەمى هەموو هاونیشتمانیەكى ئەم هەرێمەیە هەردواكەوتنێك بەبەرژەوەندنى ئەو كۆمەڵە بازرگانەیە كە سەروەت و سامانى ئەو هەرێمە لوش دەدەن تاوەكو پانتاى بازرگانیە كەیان زۆر تربێت وڵات لە پشێویدا بێت پاشا گەردانى و كەس لەكەس بێت.
ئەوەى ئێستا لەهەرێمى كوردستان هەستى پێدەكرێت لاوازى ئینتماى پێك هێنانى ئەو دەسەڵاتەیە چونكە ئەگەر هێزە سیاسیە كانى براوەى هەڵبژاردن بیانەوێت ئەوا زۆر بەئاسانى دەتوانن ئەو حكومەتە دروست بكەن بەڵام كەنەیان كردوە دەبێت لێیان بپرسرێتەوە هەرلایەك كەم و كوڕى نواندوە بەپێى قەبارەى كەم تەرخەمیە كەى سزابدرێت وە ڕاى گشتیش لەوە ئاگادار بكرێتەوە كەكێ بەر پرسی پێك نە هێنانى ئەو كابینەیەى حكومەتە.
بەبڕواى چاو دێران ئەوەى بەرپرسی پێك نەهێنانى ئەم كابینە یە یە بەرژەوەندى باڵاى دەسەڵاتە دراوسێكانى هەرێمى كوردستانن وەك (دەوڵەتى تورك كە كاریگەرى ڕاستەو خۆى لە سەر زۆنى زەرد هەیە. وەدەسەڵاتى جمورى ئیسلامى ئێرانە كە كاریگەرى ڕاستەو خۆى لەسەر زۆنى سەوز هەیە. لەگەڵ باشور كە ئێستا دەسەڵاتێكى شیعی فەرمان ڕەواى دە كات كاریگەرى ڕاستەوخۆى دەسەڵاتى ئیرانیزمى پێوە دیارە
وادیسانەوە بەشێوەیەكى تركوردستان دەبێتەوە گۆڕەپانى مل ملانێى نێوان هێزە سیاسیە كانى ناوچەكە قوربانى ئەو مل ملانێیەش تەنها خەڵكى هەرێمى كوردستانن هاونیشتمانى ئەو هەرێمەن بەدەست پاشا گەردانى ونەبونى كابینەى حكومەتێكى یەك گرتوەوە دەناڵێنن دەبێت هەرئەوانیش باجەكەى بدەن نەوەك هێزو بنەماڵە فەرمان ڕەواكان كەچینێكى زۆر بێ خەمى خاوەن بەرژەوەندین خاوەن پرۆتوكوڵى بازرگانى زۆر گەورەن.
خەڵكى هەرێمى كوردستان جەماوەرێكى هێند بێ پشتو پەنان تەنانەت سیاسیە بازرگانە كانیشمان كە خێرو بێرى ئەو نیشتمانە لوش دەدەن ناتوانن گرنتى ژیانێكى بێ كەمو كوڕیمان پێ بدە ن ئەوەتا هەر ڕۆژەى بە شتێك مەشغوڵمان دەكەن وەك نەبونى موچە. نەبونى بەشە خۆراكى مانگانە. نەبونى خزمەت گوزارى تەندروستى چەندین شتى تر كە لەهەرە سەرەتاى ترین مافەكانى خەڵكى بەش خوراوى ئەم هەرێمەن كەسیش نازانێت داهاتى نەوت و كارە باو هاتو چۆو چەندین داهاتى نادیارى تر بۆكوێ و دەچنە حیسابی بانكى كێى وە كێ خێرو بیرى نەوتى ئەو هەرێمە لوش دەدات!
هەربۆیە گرنگە خەڵكى ئەو هەرێمە وەڕاگەیاندن كاران چالاك وانانى سیاسی و ڕێخراوە ئێن جى ئۆكان ئەو پرسیارە ڕوبەڕوى دەسەڵات داران بكەنەوە كە كێ بەرپرسە لە پێك نەهێنانى ئەو كابینە یە تاوەكو لە هەڵ بژاردنە كاندا جەماوەر بتوانێت سزاى ئەو هێزە سیاسیە بدات كە هۆكارى پێك نە هێنانى ئەو كابینەیەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست