بۆ سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و نوێنەرى هەڤاڵى بەڕێز مام جەلال لە فەرماندەیى گشتى هێزى پێشمەرگەى كوردستان بە ڕێز كاك محمود سەنگ
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
سەرۆكى ئەركانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان نەوشیروان فواد مەستى به‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که خۆی به ئه‌فسه‌رێک ناساندووه، نامه‌یه‌کی سازشکارانه‌ی ئاراسته‌ی تاڵه‌بانیی و مه‌حمود سه‌نگاوی کردووه، چه‌ند تۆمه‌تێکی خستۆته پاڵ به‌ڕێز نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستی. کاتێک ئاگادارکرامه‌وه، یه‌کسه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌م سانسۆر کرد، لێره‌وه داوا له‌و به‌ڕێزه‌ی ستافی کوردستانپۆست ده‌که‌م، به‌ڵکو ئیمه‌یلی ئه‌و که‌سه و نووسینه‌که‌یم بۆ بنێرێت تا به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌ی پی ئه‌درێس و ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که، بکه‌م، چونکه چه‌ند تۆمه‌ت و قسه‌ی ناڕه‌وای خستۆته پاڵ به‌ڕیز نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستیی. جێی خۆیه‌تی به‌و بۆنه‌یه‌وه له خواره‌وه پێناسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی فوئاد مه‌ستی بکه‌م، تا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵ نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستی پوچه‌ڵ بکه‌مه‌وه:
نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستیی برای نه‌ریمان فوئاد مه‌ستییه، نه‌ریمان ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانه بوو، که له ساڵی 1974 له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه له‌گه‌ڵ له‌یلا قاسمدا له سێداره درا، نه‌ریمان نزیکترین، به وه‌فاترین و خۆشه‌ویسترین هاوڕێیم بوو، به‌هۆی نه‌ریمانه‌وه من تێکه‌ڵاوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بووم، تا ئیستاش چه‌ند نامه‌یه‌ک که بۆ یه‌کترمان نووسیوه له لام پارێزراون.
کاتێک نه‌ریمان له سێداره درا، من له حاجی هۆمه‌ران بووم، هه‌واڵه‌که‌م پێڕاگه‌یه‌ندرا، که‌س زاتی ئه‌وه‌ی نه‌کرد، له ده‌ره‌وه ئاگاداری خوشکه‌که‌ی (خه‌رامان) بکاته‌وه، که ئه‌ویش ئه‌و کاته له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا له ئه‌میندارێتی گشتیی ڕاگه‌یاندن بوو له ئازادیی، نزیک گه‌ڵاڵه، کاتێک هه‌واڵه‌که‌م پێڕاگه‌یاند یه‌کسه‌ر ده‌ستی کرد به هاوار و له هۆش خۆی چوو، ئه‌و ڕۆژه‌م هه‌رگیز له بیر ناچێته‌وه، که هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستی خۆم به‌و شێوه‌یه لێ دوورکه‌وته‌وه.
نه‌وشیروان و نه‌ریمان برازای تۆفیق وه‌هبین، بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی سلێمانین.
به‌ڕیزینه ...
ئه‌و پێشه‌کییه‌م بۆیه نووسی، که له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ یادی ئه‌و هاوڕێ شه‌هیده‌م، تا داوای لێبووردن له کاک نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستی بکه‌م، من ئاگاداری دابه‌زینی ئه‌و بابه‌ته نه‌بووم، ده‌نا لێکۆڵینه‌وه‌م له سه‌ر ده‌کرد، له هه‌مان کاتیش‌دا گله‌ییه‌کیش ئاڕاسته‌ی ده‌که‌م، که به داخه‌وه که‌سێکی خوێنده‌وار و ئه‌کادیمیی و لێهاتووی وه‌ک به‌ڕێزتان به‌و ڕابردووه پاکه‌ی هه‌تانه، که‌چی پاش ئه‌و ته‌مه‌نه، ئه‌مڕۆ له شوێنێکدا کارده‌که‌ن، ته‌نها خزمه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌ی ده‌که‌ن، له‌به‌ر خاتری گیانی پاکی نه‌ریمان، ته‌نانه‌ت ده‌بوو ده‌ستی خاوێنی خۆتان بۆ ته‌وقه‌کردنێکیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌کردایه، کاتێک شتێکی ئاوا له سه‌رتان ده‌نووسرێ، دیاره پیسیی پڕیشکی ئه‌وانه به‌ر ئێوه‌ش ده‌که‌وێ.
من له گوگڵدا بۆ ناوی به‌ڕێزتان گه‌ڕام، مه‌خابن له‌گه‌ڵ مه‌حمود سه‌نگاوییدا چه‌ند جارێک ناوی ئێوه‌م بینییه‌وه، له شوێنی خۆمدا تاس برددمییه‌وه، که تۆیه‌کی ئاوا به‌ڕێز مێژوویه‌ک گوماناوی بۆ خۆتان ده‌نووسنه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا بێت، بۆ خزمه‌تی گه‌لی کورد نییه، بزانن یان نه‌زانن خزمه‌تی ئه‌وانه ده‌که‌ن که خیانه‌ت له کورد ده‌که‌ن.
له کۆتاییدا دیسان داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ڕوویدا.
که‌مال جه‌مال موختار
به‌رپرسی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست