زۆر بەکورتی...
Wednesday, 03/09/2014, 12:00
(١)
پارتی شەنگالی ڕادەستی داعش کرد،خیانەتیك بوو ، لە چاو ٣١ئابدا بە هەزار ئاو شۆراوەتەوە..
پارتی لە گوێر شکاو مەخموریشی چۆڵ کرد،ئەو شەوەی کە ڕێگریان لە خەڵکی هەولێر دەکرد بۆ ئەوەی ڕانەکەن،سەدان بەرپرس بە خۆیان و ماڵ و مناڵیان گەیشتنە ئەستەمبول و دوبەی..
بارزانی مادەی ١٤٠ی جێ بەجێ کرد..فیعلەن هەموو ناوچە دەگیرکراوەکان گەرانەو سەر خاکی ئەتکراوی هەرێم...هەموتان لیدوانەکانی سەردەمی دەوڵەتە کوریەکەی چەند مانگ لەوەو پێشتان لەبیرە...
ئێستا وەفدی دانوسانی پێهکێنانی حومەتی بنکە فراون لە بەغدا داوای جیبەجی کردنی مادەی ١٤٠ دەکات،کەسیش نیە بپرسێ ئەی بارزانی نەیوت جێ بەجێ بوو؟!!.
هەر بۆ زانیاری لەموسڵ مادەی ١٤٠ نەماوە، هەمووی بەدەسی داعشەوەیەو
هەر دوێنێش لە کەرکوک نوێنەری حومەتی ناوەند ڕایگەیان، دەبێ پێشمەرگە بکشێتەوە...
پارتی لە راکردن ئەمجارە یەکەم بوو، بەڵام دوای چونی هیزەکانی یەکێیەتی و دژە تیرۆر بۆ پشتیوانیان و بۆردومانی فرۆکەی ئەمریکی ، مەخمور ئازاد کرایەوە..
پارتیش دەێت.ئەوان تەنیا بوون لە ئازاد کردنی..
گۆران لەسەر نەوت دیزین چی نەما بەم پیاوە نورانەیەی سامانە سروشتیەکانی نەکات،دەیاندا بە دادگای گەل...
کەچی ئیستا بۆنی نەوت و پارەو پلەو پایە وا مەستی کردوون.مەردم دەوێ لە گوڵ کاڵتر بە ئاشتی هەورامی بڵێ..بەریز گۆڕانخواز پەلاماری دەدەن، پەلامار.
(٢)
هیچیان لە هیچیان شەریفتر نین!!
سیاسەت لەم هەرێمەی ئێمە.. واتە ((درۆ، فێڵ، لەخشتە بردن، مل شکاندن))
پارتی و یەکێیەتی و گۆڕان بەرپرسن لە گرانی بەنزین و دوا کەوتنی مووچەو..هتد
حیزبە ئیسلامیەکانیش داعشێکی نوستوون...جارێ
پێشمەرگەیەکی بێ مووچە خۆی دەکاتە قوربانی
کەسوکارەکەشی خۆ پێشاندان دەکات دژ بە ناحەقیەکانی ئەم دەسەڵاتە
سیاسیە باڵا دەستەکانیش شەوانە پێکی تەبایی و یەکڕیزیی و حکومەتی بنکە فراوان هەڵدەدەن.
ئێمەش بێ پسانەوەو ماندوو بوون دەنوسین و دەڵێین و گلەیی گازەندە دەکەین
ئەوەش تاکە سەبوری ئێمەیە.
(٣)
پشتکردنە خەڵک بەم شێوەیە بۆ؟؟
دەڵێن مانگەشەو لە ئێوارەوە دیارەو ، دۆست لە تەنگانەو، هاوڕی لەسەفەر تاقی بکەرەوە..
گۆڕانەکەی لەمەڕ کاک نەوشیروان...هیچیان نەبوو...
نەک هەر پشت لە خەڵک کردن، بەڵکوو ڕاشکاوانە بەرگری لەدزو مافیاکانی پێشوو دەکات،کە پێشتر کوچەو کۆڵان و ناو ماڵەکانیان پڕ کردبووین، لەدژیان و لە وادەی درۆ..
بەرگریکردنی دوێنێ شەوی گۆڕان لە ڕێگای وەزیری دارایی کەزیاتر وەک فەرمانبەێکی ئاشتی هەورامی دێتە بەرچاو لە زیاد کردنی نرخی بەنزین ڕاستی ئەو قسانەمان دەسەلمێنیت..
ڕژانە سەرشەقامی خەڵک و نارەزاییان ئومێدێکی تر و ئاسۆیەکی نوێە بۆ لە دایک بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە و پێوستە ئەمجارە بڕوا بەدروشم و قسەی بریقەداری کەسیان نەکەین...کردەوە بە نەزەری ئیعتیبار وەر بگرین نەک قسە!!
لەکاتی درێژەدانی ناڕەزایی خەڵک هیچ هێزێک نیە سەوداو مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتدا بکات..هەموویان یەک ئامانجیان هەیە ئەویش، برسی کردنی خەڵک و کڕینی کەرامەتی تاکی کوردە..ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر گرانی بەنزین، سبەی لەسەر نەبوونی مووچەو دەیان کێشەی تر خەڵک دێتە سەر شەقام.. هیچ پێوستیش ناکا جارێکی تر مەیدانە ئازادیەکان ئاودان بکەینەوە تا سیاسیەکان و نوسەرانی دەربار بێن خۆیانی لێ پاک بکەنەوە،، بەڵکو دەبێت نارەزاییەکان بەردەرگای حیزبەکان بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست