له کابینه‌که‌ی نێچیره‌ڤان بارزانیدا، پۆستێکم پێده‌برێت
Tuesday, 24/01/2012, 12:00
به‌نده، به‌هۆی نهگبهتیمهوه، بێجگه له‌کاری نوسین، شتگه‌لێکی تر نازانم. بۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆسته‌م پێ‌بڕا، ئه‌وا ده‌بمه حیزب نوس.
حیزب نوسین، کارێکی پاك و خاوێن و بێ سه‌رئێشه‌یه. وێڕای ئه‌وه‌ی پوڵی باشی هه‌س، زینده‌گییه‌کی تابڵێی ڕهحهتیشم بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. ئیتر، بۆخۆم ده‌بمه ده‌مڕاست و ڕاوێژکار. له‌جێگای به‌رپرس و حکومه‌ت و سه‌رۆکه‌وه، ڕۆژانه، بۆ به‌رگریکردن، لێدووان بڵاوده‌که‌مه‌وه. هه‌ر لایه‌نێکیش بۆم بڵاو نه‌کاته‌وه، به‌بێ سێ و دوو حهسانهکهی به‌بڕین ده‌ده‌م.
که‌بوومه حیزب نوس، پێش هه‌موو شتێك خوشکه‌زایه‌کی له‌خۆم نهگبهتترم هه‌یه، ده‌یکه‌مه کامێرهئۆپهرهیته و ده‌یخه‌مه دووای سه‌رۆك. خۆشم، ده‌بمه سه‌رۆکی تیمی ڕۆژنامه‌وانی.
هه‌ڵبه‌ته، یه‌که‌م کارم، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکدا سه‌فه‌رێكمان بۆ تورکیا ده‌بێت. له‌وێ، ئه‌ردۆگان و ئارکهداشهکانی تر ده‌بینم. وێنه‌یان له‌ته‌کدا ده‌گرم و وێنه‌ی سه‌رۆکیش به‌چه‌پ و ڕاستدا گورزه‌هۆن ده‌که‌م. لهنانخواردنیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و بازرگانه تورکه‌کاندا و له‌کاتی هه‌ستانه‌وه‌یدا له‌به‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه و پاش هه‌ر لێدوانێکیشی، هه‌ر زوو به‌فۆتۆشۆپ، له‌سه‌ر لاپتۆپه‌که‌م، ئاڵای کوردستانی ده‌خه‌مه پشته‌وه. چونکه سوور ده‌زانم ئه‌وان، ئارکهداشهکانی ئه‌نکه‌ره، ناهێڵن ئاڵای کوردستانی له‌پشته‌وه‌بێت، بۆیه خۆم به‌په‌له ئه‌و ته‌گبیره ده‌که‌م و چاره‌سه‌ری کوتوپڕی بۆ ده‌دۆزمه‌وه، وه‌کو باسم کرد.
هه‌ندێك هاوڕێ ی منداڵی و ناوه‌ندی و دوواناوهندیم هه‌یه. به‌دبه‌ختانه هه‌ر خه‌ریکی کاسپین و تاکو ئێستا پاسپۆرتیشیان نییه. پاش سه‌فه‌ره‌که‌ی تورکیامان، پاسپۆرت بۆ هه‌موویان ده‌رده‌هێنم و وه‌کو ڕۆژنامه‌نوسی کارا، ئه‌یانکه‌م به‌ئه‌ندامی ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان و سهروههویهیان بۆ ده‌رده‌هێنم و ئه‌یانکه‌مه ئه‌ندامی تیمه‌که‌ی خۆم. ئیتر، ئاسانه، سه‌فه‌رێکی 30 ڕۆژه‌یان بۆ ئه‌فریقا و هندستان بۆ ڕێك ده‌خه‌م و پێش خۆمیان ئه‌ده‌م بۆ ئه‌وێنده‌ری پڕ ناز و نیعمه‌ت. هه‌ڵبه‌ته بیرم نه‌چێت، ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌رکی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌بێت. به‌هه‌ر حاڵ، ئه‌م هاوڕێ ئازیزانه‌م به‌پاره‌ی موفتی حکومه‌ت، خه‌نی ده‌که‌م.
لهسهفهرهکهمدا، هه‌زاران وێنه‌ی جۆراوجۆر ده‌گرم. گوێی چه‌ند ڕێبوارێك ده‌گرم و دوو گوێچکه دۆلاری نابووتی له‌خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت ده‌ده‌مێ و چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ساز ده‌ده‌م. هه‌ر له‌وێوه ده‌ینێرمه خزمه‌تی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان. له‌ژێر ناوی له‌سه‌فه‌ری ڕۆژنامه‌نوسه کورده‌کاندا، بڵاویان ده‌که‌مه‌وه.
که‌هاتمه‌وه، ده‌ست ده‌که‌م به‌نوسینی ڕیزێك وتاری ناسك و پڕ زانیاری مێژوویی و هه‌مووی ده‌که‌مه ملوانکه‌یه‌ك و گه‌ردنی سه‌رۆکی پێ ده‌نه‌خشێنم. چونکه، حیزبنوسین هه‌روا ئاسان نییه. ئه‌وه منم که خاوه‌نی ئه‌و بههرهگهورهیهم که به‌لامه‌وه ئاسانه.
لهوتارهکانمدا، بهردهبمه گیانی هه‌رکه‌سێك بیه‌وێت قاچ له‌به‌ڕه‌که‌ی خۆی زیاتر ڕابکێشێت و خۆپیشاندان بکات. به‌ڵێ، حیزبنوسین ئاوایه! بهردهبمه گیانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌یانکه‌مه دۆستی مالیکی. ئێ هه‌نوکه، گوایه مالیکی دیکتاتۆره! ده‌یانکه‌مه پیاوی ئێران و له‌وه‌ش زیاتر ده‌ڕۆم و ده‌یاننێرم بۆ پاکستان! ده‌یانکه‌مه پیاوی تورك و لوتیان به ئاڵا سور و ڕازاوه‌که‌ی ئارکهداشهکانی ئه‌نقه‌ره سووره‌که‌م! هه‌ر هیچم به‌ده‌سته‌وه نه‌ما، ئه‌نوسم؛ ئه‌مانه دژی ده‌وڵه‌تی کوردین و مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تبوونیان به‌عه‌ره‌ب و تورك و فارس فرۆشتووه. ههربۆم بکرێت، زیاتر شۆڕ ده‌بمه‌وه و ده‌یانکه‌مه تاوانباری سه‌ره‌کیی چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدادا. به‌تایبه‌تی پرسی ناوچه‌دابڕاوه‌کان! ئه‌نوسم ئه‌مانه ڕێگرن!
پاش ئه‌م ڕیزه وتاره‌م، ده‌چمه خزمه‌تی سه‌رۆك و داواده‌که‌م که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی و ڕۆژنامه‌یه‌ك و ماڵپه‌ڕێك له‌ژێر ناوێکی پرشنگداردا بکه‌ینه‌وه. ئینجا ئه‌و ڕازی بێت یان نا، پرۆژه‌یه‌کی 6 مه‌تری ده‌ده‌مه ده‌ست و سه‌دان سوودی گه‌وره و بچوکی تیادا ده‌هۆنمه‌وه. هه‌ڵبه‌ته، دڵنیام سه‌رۆك ڕازی ده‌بێت. چونکه ئه‌وه ئاسانترین کاره که بتوانم گیری بهێنم. هه‌ر پاش ئه‌وه‌ش له‌گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا، ده‌یکه‌مه هه‌ڵڵا و ده‌یکه‌م به‌ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره و نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی کورد.
حیزبنوسین، هێنده‌ش ئاسان نییه که‌هه‌ندێك خۆیانی پێوه‌باده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ته‌نها به‌وتارێکی لاواز و بێلێکدانه‌وه و به‌بێ زانیاری و به‌بێ هونه‌ری نوسین، پۆسته‌که وه‌ربگرن. به‌ڵکو حیزبنوسین، کاری منه. ئه‌وه منم پۆست وه‌رده‌گرم و ده‌بمه ده‌مڕاست و خاوه‌ن ماڵ.
هه‌ر که پۆسته‌که‌م وه‌رگرت، له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت، 4 تا 5 که‌س ده‌که‌م به بۆدی گاردی خۆم و ناویان ده‌نێم که‌ژاوه. ئێواران، ده‌چینه قه‌ڵا و شه‌وانیش له‌دیوه‌خانی مهسئولێدا، سوورایی نێو په‌تۆ ئاڵه‌کان، به‌کچێکی باریکه‌له‌ی شوشه‌ییه‌وه، له‌به‌رده‌که‌م. خۆم به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ پێکی ویسکی سپێشڵ و بلاك مۆنکیدا په‌مه‌یی ده‌که‌م. سبه‌ینێش، کاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌خه‌و ڕائهبم و به‌کاره‌کانی ترم ده‌گه‌م.
هه‌ڵبه‌ته، به‌نده، وێڕای ئه‌وه‌ی گوایه پێشمه‌رگه‌ی دێرینم و خواپێم نه‌گرێت ده‌ڵێن زیندانی سیاسیشیت، لێ یه‌ك بست زه‌وییان پێ ڕانهبینیم. ئیتر خه‌مم نامێنێت و له‌هه‌ولێری پایته‌خت، زه‌وییه‌کی 400 مه‌تری ی ڕوکون، وه‌رده‌گرم و ده‌یکه‌م به باڵه‌خانه‌یه‌کی 3 نهۆمی. ئهشچمهوه سلێمانی و له‌گه‌ڵ دوو تاسێ به‌رپرسی مه‌کته‌ب سیاسی ئه‌وێشدا به‌نهێنی، بۆ پێدانی هه‌واڵ و زانیاری گرنگ، ده‌ست تێکه‌ڵاو ده‌که‌م و یه‌ك دوو پارچهزهویش له‌وێ و له‌ناو شارهحهیاتهکهدا ده‌پچڕم.
به‌نده، پۆستی حیزبنوسیم ده‌بێت. بۆیه، ئه‌رکم قسه‌کردن و سینگ ده‌رپه‌ڕاندن ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌کان و به‌شان و بازووی سه‌رۆك و حیزب‌دا هه‌ڵ ده‌ده‌م. ههرحیزبێکم به‌دڵ نه‌بێت، به‌نهێنی ئه‌ندامانی خۆمانیان لێ هان ده‌ده‌م و به‌هه‌ر بیانویهکهوهبێت بنکه و باره‌گاکانیان به‌سوتاندن ده‌ده‌م.
به‌نده، پۆستی حیزب نوسیم ده‌بێت. بۆیه، قبوڵی هیچ شتێك ناکه‌م. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گاش ده‌نگ کات، کلکی ده‌بڕم.
ئائا، بیرم نه‌بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکدا، یان له‌گه‌ڵ یه‌کێك له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا ڕێك ده‌که‌وم و هه‌رکه‌سێك پرۆژه‌یه‌کی هه‌بوو، ده‌یکه‌م به‌ناوی یه‌کێکی تره‌وه و سه‌همێك وه‌رده‌گرم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست