کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه نجان عاشقی تۆپی پێن !! به‌رشلۆنه‌ یان ڕیاڵ مه‌درید

Friday, 11/03/2011, 12:00


هونه‌ری وه‌رزش هه‌مو حه‌زێک ده‌به‌خشێته‌ ئه‌‌ومرۆڤانه‌ی که‌ئاره‌زو خولیایی ئه‌م هونه‌ره ده‌که‌ن، وه‌ ده‌بێته‌‌ که‌سایه‌تیه‌کی ترو دورده‌که‌وێته‌وه‌ له‌هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که‌زیانبه‌خشن بۆ سه‌ر گیانی مرۆڤه‌کان ، هه‌مومان پێویسته‌ بزانین که‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كرێته‌ دوبه شی سه‌ره‌کی و گرنگ له‌ژیاندا (فیزیكی و ده‌رونی)..
بێگومان وه‌رزش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆهاندان وپێشخستنی هه‌ردو ئه‌و به‌شه‌گرنگ و هه‌ستیاره‌ی که‌سودمه‌ندن، وه ‌له‌هه‌مان كاتدا گرنگی و قازانجه‌كانی وه‌رزش بۆكۆمه‌ڵگا نایه‌نه‌ ژماردن، له‌وانه‌ ته‌ندروستی یه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌رزشکارن..
گه‌نجان فێری خوڕه‌وشتی جوان ده‌كات و چۆن بتوانن یه‌کگتوو وهه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا، ده‌رفه‌تی یه‌كسانی ده‌ڕه‌خسێنێ بۆهه‌مو که‌سێک که‌بیه‌وێ به‌شداری بکات له‌م هونه‌ره‌دا، وه‌رزش هاریكاری كۆمه‌ڵگا ده‌كات بۆبه‌هێزكردن وبه‌ره‌و پێشبردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی وهه‌ست وخۆشیه‌كی تایبه‌ت ده‌به‌خشێ به‌یاریکه‌ران..
هه‌روه‌ها وه‌ك هانده‌ر هه‌مو هه‌واداران كۆده‌كاته‌وه به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن، كارده‌كات بۆ یه‌كسانی كردن وهاوتایی نێوان ڕه‌گه‌زی نێرو مێ ، هاوبینینی هاوبه‌ش پته‌و ده‌كات له نێوان ئه ندامانی كۆمه ڵگادا، که‌لتورو زمانه‌کان دۆست و دوژمن به‌که‌وه‌ ئاشنا ده‌کات واده‌کات به‌زمانی وه‌رزش قسه‌بکه‌ن ، به‌هێزكردنی گیانی پشت به‌خۆبه‌ستن به‌گیانی به‌رپرسیارێتی تاکه‌كه‌س، به‌كار هێنانی كاتی به‌تاڵ وزیادبه‌چالاكی گونجاو وله‌كۆمه‌ڵگادا به‌هێزكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و ‌ناسین و نزیک بونه‌وه‌ له‌که‌لتوری وڵاتانی تر..
دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌كار هێنانی مادده بێهۆشكه‌رو زه‌ره‌رمه‌نده‌كان ،هاریكاری كردنی كۆمه‌ڵ بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی گیروكرفته‌كانی لاوان وگه‌نجه‌کان، هانده‌روپشتگیری دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات توانای به‌رهه‌مهێنان له‌كۆمه‌ڵگادا زیاد ده‌كات، ژیری وهۆش وتوانای مێشك گه شه‌پێده‌كات، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌شه‌ده‌كات وجیاوازی چین توێژه‌کانی كۆمه‌ڵ كه‌م ده‌كاته‌وه ..
بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رهه‌مومان نه‌وه‌ی تازه‌ هانبده‌ین که‌ وه‌رزش وه‌ک هونه‌ر سه‌یربکات و بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ بگونجێنێ و وه‌کو هاوڕێ و دکتۆرێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ، تابتوانێ سودی ته‌واوی لێوه‌ر بگرێ بۆ هۆش و جه‌سته‌ی خۆی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە