بەهارێکی پڕ سەوزە گیا بۆ دارا عومەر حەمە
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
ڕۆژنامە فشۆڵەکەی کوردستانی بەناو نوێ دا کە پانتاییەکەی کراوەتە سەوزەگیایەك بۆ لەوەڕان و زەڕینی جاش قەڵەمەکان کاک دارا عومەریش ئەمجارە بەخت یاری بوە بۆلەوەڕو زەڕین بەشێکی بچوکی لەو لەوەڕە بەرکەوتوە. جا کاک دارایی جاشولکە ئەیەوێت بەدەم لەوەڕەوە بیفەلسەفێنێ و وەك تێی گیرا بێت بەدەم هانکە هانکەوە دەفەرموێ..
ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و برا رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان كارده‌كه‌ن به‌ئاره‌زوی خۆیان و زۆر جاریش به‌هه‌ڵه‌و به‌بێ به‌ڵگه هه‌واڵی ناڕاست بلاوده‌كه‌نه‌وه یان راستییه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌كه‌ن. كاتێكیش دێته سه‌ر ده‌رخستنی راستییه‌كان و ئاشكراكردنی ئه‌و هه‌لانه، بێ یه‌ك و دوو رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه حزبییه‌كان به به‌ناو رۆژنامه‌نووس و كاسه‌لێس و یان وه‌ك گاڵته پێكردنێك به‌رۆژنامه‌نووسی پرۆفیشناڵ و چه‌ندین ناو‌و ناتۆره‌ی تر ناوزه‌د ده‌كه‌ن. ئه‌مانه هه‌مووی له‌پای چی؟
بۆیە ناهەقی ئەم کاک دارایە ناگرم چونکە داماوە پێدەچێ لەبەر لەوەڕەکەی ئەم بەهارەی زۆر بەلاوە خۆشبێت و نایەوێ لەکیسی بچێت.بۆیە ئاگایی لەوە نیە کە ڕۆژنامە ئەهلیەکان هیچ کات بێ بەڵگە کەس تۆمەت بار ناکەن .
بەڵام حەز دەکەم کە لەبەر خاتری من نەختێك سەری لەسەر لەوەڕ بەرزبکاتەوە تا نەختێ ڕاستی بۆ باس بکەم
کاتێك جەلال تاڵەبانی خوێن ڕیژترین تاوانباری کیمیابارانی هەڵەبجەی بە سیناریۆیەك دەربازکرد تەنها بۆ ئەوەی ئەو نەهێنیانەی سەرانی مافیایی پارتی و یەکێتی ئاشکرا نەبن کە کاتی خۆی بەشداربون تیایدا
ئەوە بێ بەڵگە بوو.؟
کاتێك ئەم دو بنەماڵە دزە لەدژی ئیرادەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان. ئیستخبارات و ئەمن سەرۆك جاشەکان کەدەستیان سورە بەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم میللەتە داڵدە ئەداو پارەو ئیمتیازاتیات و خان‌و زەویان بەسەردا ئەبەشێتەوە . ئەوە چ پێویستی بەبەڵگەیە..؟
کاتێك سەرانی ڕیسوای ئەم دو بنەماڵەیە هەمو کار‌و کاسبیەکیان قۆرخ کردوەو بە پارەی دزراوی ئەم میللەتە کیژو کچانی ئەم کوردستانە لەخشتە ئەبەن و ئەتکیان ئەکەن . دواتریش لەخەستەخانەی بەناو شۆڕش پەردەیان بۆ ئە دورینەوە ئەوە بەڵگە نەبو..؟
کافیەی ژنی عومەر مورتاح لە فڕۆکەخانەی بەکرەجۆ بە جانتایەك دۆلاری دزراوی میلەتەوە نەگیرا . دواتریش بە ئەمری عومەر مورتاح ئەو کارمەندانەی فڕۆکەخانە کەنەیان هێشتبو پارەکە بەرێت هەر بۆ ڕۆژی دوای دەرنەکران.؟ ئەوە بەڵگە نەبو؟
ئەی ڕاپۆڕتەکەی مایکل ڕۆبین بەڵگە نەبو لەسەر ئەو هەمو پارەیەی مەسعودو جەلال دزیویانە بەڵگە نەبو..؟ دواتریش دوای ئەوەی ڕۆژنامەی هاولاتی ڕاپۆڕتەکەی کردە زمانی کوردی و بڵاوی کردەوە نادرایە دادگا لە لایەن جەلال تاڵانیەوە.؟ ئەگەر ئەوە بەڵگە نەبو ئەی چی بەڵگەیە..؟
دواتر هەر ئەم دارا عومەرە بەدەم لەوەڕەوە دەڵێت
هه‌ندێك له‌و برا هاوپیشانه‌مان باسكردنی كه‌موكورتییه‌كان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن، به‌لام پێیان ئه‌غزه باسێكی بچووكی ده‌ستكه‌وتێك له‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌هه‌ن، بكات. به‌ڵێ رۆژنامه‌نووس بۆئه‌وه‌ی هێزێكی تر دروست بكات، یان ببێته ده‌سه‌لاتی چواره‌م ده‌بێت چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه‌و هه‌رچی كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێت بیخاته‌ڕوو، واته بتوانێت ببێته ده‌سه‌لاتێك كه گوشار دروست بكات و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌موكورتی هه‌یه ناچاری بكات خۆی چاك بكات یان كارێكی وابكات بیداته دادگا، دیاره ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنت ده‌بێت نه‌ك به‌بوختان و هه‌واڵی ناڕاست.
فەرمو کەس دەستی جەنابتی نەگرتوە واز لەو لەوەڕە بهێنە بچۆ جەلال بدەرە دادگا با دادگا بوێرێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات بزانین فڕۆکەوانەکەی چۆن ئازاد کرد بەفەرمانی کێ ئایا ئەگەر یاسا لەم کوردستانە هەیە.؟جەلال چۆن ئەتوانێت بە ئەمری خۆی تاوانبارێکی ئاوا ئازاد بکات.؟
ئەگەر ناوشوێری ئەوە بکەیت بچۆ بزانە ئەم دزانە کە خۆیان ناو ناوە حوکمەت ئەو بودجەیە چی لێدەکەن.؟ ئەو پارانەیان لەکوێبو ئەو هەمو ڤێلایە بە ئاسمانا قوت دەکەنەوە.؟ چونکە ڤێلاکان خۆیان باشترین بەڵگەن..
ئوجا دارا عومەر دەڵێت.
كام ده‌سه‌لات، كام رۆژنامه، كام رۆژنامه‌نووس، كام هاوولاتی دژی ئه‌مجۆره كارانه‌یه؟ كام رۆژنامه‌ی ئه‌هلی و كام رۆژنامه‌نووس بابه‌تێكی له‌وجۆره‌یان بلاوكردووه‌ته‌وه‌و دراونه‌ته دادگا یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه؟ بێگومان كه‌س.
ئاخر دیارە لەبەر لەوەڕ ئاگات لەدنیا نەماوە
ئەی سۆرانی مامە حەمە کێ تیرۆری کرد.؟ بۆ تائێستاش دوسیەکەی بۆ خەڵکی کوردستان ڕون نیە.؟
یان دکتۆر ستار کێ تیرۆری کرد .؟ ئەی ئەوانە ی کە هەوڵی تیرۆرکردنی کاك ئەحمەد میرەی سەرنوسەری لڤین یان دا‌و ئاسایش
خۆی ڕاستیەکەی سەلماندو دواتریش بەدوایدا درۆیەکی هەڵبەست و وتی ئەوانەی ئێمە گرتومانن بازرگانی تریاك بون نەك هەوڵی تیرۆرکردنیان دابێت. دوای درۆکەش دوبارە بڵاویان کردەوە کە ئەو تاوانبارانە نیوەیان ئازاد کراون بەڵام سیانیان ماون دادگاییان دەکەین یان ئەو تیرۆریستانە سەربە کوڕەکەی مەسعودن و یەکێتیش لەترسی ڕێکەوتنی بەناو ستراتیجیان ناتوانن ئەوانە بگرن چونکە ئەو ڕیکەوتنەی نێوان جەلال و مەسعود تەنها بۆ لەناو بردنی نەیارەکانی خۆیانە و بۆ بەش کردنی بودجەی ئەم خەڵکە بەش مەینەتەیە.
هەروەها دارا لەوەڕ خۆش دەڵێت.
ئه‌و راستییه‌ی هه‌موومان ده‌یزانین و هه‌ندێكیش خۆی لێ گێل ده‌كات، ره‌خنه له‌ئه‌دای حكومه‌ت ده‌گیرێت گه‌ر كه‌موكورتی هه‌بێت،
دیارە بەلای کەری نێوان جۆگەلەوە کە لە تەڕی بلەوەڕێت دنیا شامی شەریفە بۆیە دەڵێت ئەگەر کەمو کوڕی هەبێت لای ئەو کەمو کوڕی نیە چونکە لەنێوان جوهەلەکەدایە .
ئەوجا بەدەم لوشکە لوشکەوە کاكدارا دەبێژێ
پاشان ئه‌م جیاوازییه سه‌یره چییه هه‌ندێك باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌نووسی حزبی پیاوی حزبه‌و سه‌ربه‌خۆش (ئازاد)ه، .؟
باپێت بڵێم ئەو جیاوازیە چیە
ئەو جیاوازیە ئەوەیە کە جەنابتان و هاوشێوەکانتان هەرشتێك یان هەر دەڕبڕینێك بەئەمری ناڵبەندەکانتان نەبێت چونکە ئێوە لە ڕاستی و ئەقڵی مرۆڤ لاتان داوە لە پێناوی لەوەڕی خۆتاندا ئامادەن بارتان لێبکەن . ئێمە مرۆڤین و هەرگیز نابینە کۆیلەو بە فشەو فیشاڵی دزەکان تەفرە ناخۆین و ئامادە نین بنەماڵە بۆمەبەستی تایبەتی خۆی بمان چەوسێنێتەوە ئێمە خاوەنی جوامێرین و شەرەفمان هەیە بەڵام ئێوە لەوکاتەوە کۆپانی بنەمەڵەتان قبوڵ کردوە لە مرۆڤ بون داشۆراون ئێمە ئەمانەوێ ئەو ڕێشمەیەی بەزۆر لە کەپۆتان کراوە دای ماڵین بگەڕێنەوە بۆناو مرۆڤایەتی وەك مرۆڤ لە پێناوی مرۆڤەکانی هاو خوێنتان تێ‌بکۆشن نەك لەبەرامبەر لەوەڕدا و لەبەرامبەر پاداشتێکدا کەڕیسوایە وەری بگرن. لەجیاتی داکۆکی کردن لە خەڵکی کوردستان جوتکان باون. هیوادارم تێگەیشتبیت. ئەگەر ناش ئەوا دوای هەڵبژاردن حاڵی دەبی،،،،،،،،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست