ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بانقی فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
ده‌گێرنه‌وه له یه‌کێک له‌ئۆردوگا جوله‌که‌نیشینه‌کاندا له‌وڵاتی ئه‌ڵمان نامه‌ی قه‌شه‌یه‌ک دوزراوه ته‌وه له‌ناو نامه‌که‌دا ده‌ڵێت،که‌نازیه‌کان هاتن دژه ئه‌ڵمانه‌کانیان گرت من بێده‌نگ بووم و گوتم خۆ من ئه‌ڵمانم.کاتێک زوڵمیان له‌هه‌ژاران ده‌کرد گوتم خۆ من هه‌ژارنیم.وه‌ختێک هه‌ڵمه‌تی کاتۆلیکه‌کانیان ده‌ستپێکرد من بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد و گوتم خۆ من پرۆتستانم و ده‌نگم نه‌کرد. کاتێ جینۆسایدی جوله‌که‌کانیان کرد وتم من مه‌سیحیم و ده‌نگم نه‌کرد.کاتێک هاتن و منیان برد که‌س ده‌نگی نه‌کرد.
جا تکام وایه وه‌ک من نه‌که‌ن.
سه‌ره‌تا ڕێزوپێزانینم هه‌یه بۆئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی که په‌رۆشیان هه‌بووه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و چه‌ندجارێک ئه‌رکیان کێشاوه نوسینیان له‌سه‌ر دابه‌زاندوه له‌م سایته به‌رێزه‌دا،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که له‌په‌رۆشی خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی به‌شخوراوی کوردستانه وه‌سه‌رچاوی گرتووه.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که‌که‌س په‌نجه‌ی تاوان بۆ که‌سێک ڕانه‌کێشێ گه‌ربه‌ڵگه‌ی ته‌واوی نه‌بێت، ئه‌گینا ئێمه‌ش وه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌بین خه‌ڵک له‌خۆرا تۆهمه‌تبار ئه‌که‌ین.
من که‌سێکم له‌سه‌ره‌تاوه ئاگاداری ڕوداوه‌کانم و به‌پیویستی ده‌زانم بێ لایه‌نانه باسی ئه‌م کێشه‌یه بکه‌م وهه‌موولایه‌ک له‌ڕاستی یه‌کان ئاگادار بکه‌مه‌وه.
له‌به‌رواری 14/5/2009 دا ئاسایشی سلێمانی هه‌ستا به‌ده‌سگیرکردنی سێ کارمه‌ندی بانق له‌فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ناوی (شنۆخان ، هێرۆخان ، په‌خشان خان) به‌تومه‌تی بردنی پاره‌یه‌ک که‌به(18 ده‌فته‌ر دۆلار) خه‌مڵێنرابوو له‌گه‌ڵ ده‌سکاری کردن و گۆرینی سجیلاتی بانق که‌ئه‌ویش به 34 ده‌فته‌ر خه‌مڵێنراوه. واته‌کۆی ئه‌و پاره یه‌ى که براوه به(52) ده‌فته‌ر دۆلار خه‌مڵێنراوه .
ئه‌م بره‌پاره‌یه له دوو به‌رواری جیاجیادا براوه.
سه‌ره‌تای ده‌سگیرکردنی ئه‌وسێ خانمه سێ ڕۆژله ئاسایشی فرۆکه‌خانه پاشان گواسترانه‌وه‌بۆ ئاسایشی سلێمانی و تائێستا له‌وێن .
باوه‌رده‌که‌م زۆربه‌تان وه‌ک من بزانن که‌ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه چه‌ند به‌وردی پشکنینی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ بۆهاتوچۆکه‌ران و کارمه‌ندان وهه‌موو وه‌سیله‌کان چاودێری به‌کاردێ ، ئه‌وه‌خۆی له‌خۆیدا گومانه‌که‌یه که چۆن 52 ده‌فته‌ر به‌ناو ئه‌م هه‌موو بنکه‌ی پشکنینانه‌دا برایه ده‌رێ ؟ ئایا سێ ئافره‌ت کاری وایان پێ ئه‌کرێت یان که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌پشتی ئه‌م کاره‌وه‌ن.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک دێته‌پێشه‌وه‌که:
1- له‌و به‌رواره جیاجیانه‌دا بۆکامێره‌کانی فرۆکه‌خانه له‌ئیش خراون له‌کاتێکدا ئه‌وکامێرانه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆدۆزینه‌وه‌ی تاوانباران .
2- بۆچی به‌رپرسی ئاسایشی فرۆکه‌خانه نه‌گیراو لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه کرا؟ که‌ئه‌وبه‌رپرسی سه‌ره‌کی یه.
پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چر له‌ئاسایشی گشتی که‌حاکم مهدی به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م خانمانه بوو،بریاری دا به‌ناردنی ده‌ستوخه‌ته‌کان بۆ شاری هه‌ولێربه‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ده‌سکاری سجلاتهکانی بانقی کردوه چونکه له‌وێ ئامێری پێشکه‌وتو هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌وپاش هاتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان ده‌رکه‌وت که‌ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ده‌سکاری سجلاتهکانی کردووه که‌سێکه به‌ناوی(ڤیان)که‌کارمه‌نده له‌فرۆکه‌خانه‌و 34 ده‌فته‌ر ماڵه له‌سه‌ری که‌چی له‌باتی گیرانی ئه‌م ڤیانه حاکم مهدی ئازادی کردووه له‌کاتێکدا سێ جار ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نێردراوه ته‌وه بۆ هه‌ولێر هه‌ر سێ جاره‌که ڤیان تاوانبارکراوه که‌ده‌سکاری سجله‌کانی کردووه.
خۆشبه‌ختانه دوای فشارێکی زۆری که‌سانی دڵسۆز ڤیان ده‌سگیرکرایه‌وه‌و ئێستا له‌ئاسایشی سلێمانی یه.
(شنۆخان ، هێرۆخان ، په‌خشان خان) ماوه‌ی 7 مانگ زیاتره به‌ندی کاتین و یه‌که‌مین دانیشتنی دادگاش 7/2/2010 بووه که‌هیچ بڕیارێکی تیانه‌دراوه و دووه‌م دانیشتن له28/2/2010 ده‌بێت .
له‌کۆتایدا داواکاریم له هه‌موو که‌سێکی ڕۆشنبیرو یاساخواز له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان، هه‌موو ڕۆژنامه‌و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان که‌چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌م کاره نایاسیانه که‌ئه‌مرۆ ده‌کرێت له‌کوردوستان چونکه ئه‌مرۆ سه‌ره‌ی ئه‌م خانمه بێ تاوانانه‌یه سبه‌ی سه‌ره‌ی خۆمان و دایک و خوشک و براو باوکمان دێت .
له‌کۆتایدا داواکارم ئه‌و دادوه‌رانه‌ی که‌داداگای ئه‌م سێ خانمه‌ده‌که‌ن ویژدانیان بجوڵێت، تاوانی که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن واسیگه نه‌ده‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکی بێتاواندا .
که‌سێکی ئاگادار له‌م روداوه،
فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست