پارتی کام شەر نەما نەیکات؟
Saturday, 19/02/2011, 12:00
پێشمەرگە پێشمەرگەبێ
لەپێناو سەردارێکی گەوادو ژن بێ دەرپێ
قەت رووەو سەنگەری برای خۆی
چەک ناخاتە سەرپێ
(عەبدوڵاپەشێو)
چونكهلهراستیدا ئێمه"پارتی دیموكراتی كوردستان" وتومانهو دهیڵێینهوهبێڕێزی كردن بهبارهگاكانی ئێمهگران دهكهوێت و تا بۆمان بكرێت ئهوهی دهستی بۆمان درێژ بكات، ئهوا دهستهكانی دهبڕینهوه (فازل میرانی) پارتی کام شەر نەما نەیکات؟ لەو پەری چەپەوە بۆ راست، لەئیسلامیەوە بۆ عیلمانی، شەری هەموو داگیرکەرەکانی کورد کرد، دژ بەکورد. لەباکورەوە بۆ باشور، رۆژئاوا بۆ رۆژهەڵات، لەکورد کوژی دەستی نەپاراست. ئەوانەی کەرامەت و شەرەفیان لەدەستداوە ئەوانەبوون کە بەقسەی سەردارەکەیان نەوەی نوێی سلێمانیان بەر فیشەکدا، ئاخ و داخ بۆ ئیمەی کورد کێ بەرپرسی بێت و لەناو پارتیکدابیت کەپاشگری دیموکراتی بەناوەکەیەو لکاوە، بۆ جەنابی میرانی، پارتی لەئاسمانەوە هاتووە تا کەس نەتوانێت دروشمێکی حەقیقی لەبەردەم مۆڵگەوە بارەگاکانتان بڵین؟ خۆ ئەگەر وەک رۆژنامەنوسەکەی پێڵاوی گرتە دەم و چاوی گەورەترین سەرۆکی دونیا. جۆرج دەبلیو بۆش، تەنها کاردانەوی بۆش بەپیکەنینەوە ووتی: ژمارەی پیڵاوەکەی چەند بوو؟ یان وەک شاژنی شانیشینی بریتانیا، جار بەجار هاوڵاتیان بەر هێلکەو تەماتەتان بدەن! ئەوا ئێوە بوونایە هەموو کوردتان لەبەر خاتری خۆتان ئەتوانداوە، بۆ پێمان ناڵێن ئیوە کێن؟ تا دەستی میللەت ببرنەوە ! ئاخر کاتیێک میللشیاکانی پارتی، لە شاری هەڵمات و قوربانی، کەو کوژی هاوڵاتیانی سڤیل دەدەنەبەر رێژنەی بیکەیسی چەکەکانیان، مانای وایە ئێوە سەرسەخترین دووژمنی کوردو کوردستانن. لەهیج ووڵاتیکی دونیای دیموکراسی حزب چەکدارو میللیشیای نیە، نەخوازە وەک ئەوی ئێوە لەناو جەرگای شاردا دەیان بارەگای چکدار بکەنەوە. ئیمەی کورد بارەگاو چاکداری حزبمان ناوێت، بەڵکو پێویستمان بەخوێندنگاو نەخۆشخانەو شوێنی فێربوونی رۆحی مرۆڤدۆستانیە. سەرباری هەموو ئامانە، گەر بەوردی سەیری هەموو ئەو ڤیدیۆیانەبکەی کە تۆمار کراون، دەبینی کەگەنجانی تورە لە بنەماڵە دژ بەوکورد بارزانی، هیچ جۆرە جەکیکیان پێنەیە. بەو مانایەی هەموویان هاوڵاتی مەدەنی بوون. ئیدی گرنگ نیە، زەرەدو زیان بەبینای حزبتان کەوتبێت. ئەمە هەموو ناکەتە ئەوەی زۆر نامرۆڤانەو کەو کوژی هاوڵاتییانی سڤیل بپێکن. بەرپرسی راستەوخۆش لەو تەقەکردنە خودی میرانی بەرپرسی بارەگای پارتییە، جونکە خۆی ددانی پێداناوە کە چرکە بەچرکە لەپەیوەندی دابووە لەگەڵ لقی 4. خۆ ئێوە بەملیار دۆلار سەرەوت و سامانی میللەتان لایە، دەکرا بەچەند رۆژێک بارەگاکەتان چاک بکەنەوە، بەڵام تا دنیا ماوە هەرگیز ناتوانن رۆڵەیاکی تری وەک ئەو لاوە بگەرێننەوە باوەشی خێزانەکەیەوە. یان مێژووی ئەو رۆژە رەشە لەبیر کوردو خەڵکی سلیمانی بەرنەوە. بیرتان نەچێت؟ سلێمانی گوندە گەورەکەنیە، یەکەم چەخماخی راپەرینی 91 لە رانیەو سلێمانی سەری هەڵدا. وابەهار هاتەوەو دیسەنەوە، خوێن بەدەمارەکانماندا گەرمتر ئەبێت. ئەبێ پارتی و سەرانی بنەماڵەی کورد کوژی کورد، باجی کوشتنی هەزارەها رۆڵەی کورد بدەنبە درێژای میژووی رەسی بنەمەڵە. ئەبێ مەسعود، وەک باوکی کەدووجار لەگۆرەکەشییدا ئارام نەبوو ، و گۆربەگۆر کرا، بەهەمان دەردی باوکی لەتاراوگەداو لە نەخۆشخانەیەک سەربنێتەوە. چونکە پێشینان ووتیانە" چی بچێنیت ئەوە دەدروویتەوە".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست