کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەکەی کارزان دەگەیەنینە ١٠٠٠ پەرلەمانتاری ئەورپی

Saturday, 03/11/2012, 12:00


دوێنێ رۆژنامەنوس کارزان کەریم لەزیندانەوە نامەیەکی ئاراستەی دەرەوە کردوە ، کە سەرباری ئەوەی نەخۆشە ، بەڵام ناتوانێ داو دەرمان وەربگرێ. چونکە بەرلەو خەلکانێک هەبونە نەخۆش کەوتون و بەلام بەڕێگای داو دەرمان لەناو بردراون ، بۆیە داوای پاراستنی ژیانی خۆی و بنەمالەکەی لەئاسایش دەکات ، هاوکات هەفتەی پێشوش زیندانی سیاسی لەبادینان (سەید ئەکرەم) لەدیدارێکی لەگەڵ گۆڤاری باشور ، دەلێ پیلانێک هەیە بۆ لەناوبردنم و داواش دەکات بنەمالەکەی لەبادینان دەرچن

سەربار ی گالتەجاری و نەبونی پێوەری دادپەروەرانە ی دادگایی ئەو دوو کەیس و کەسایەتیە (سەید ئەکرەم و کارزان کەریم) کەچی پەیامی ئەو دوو کەسایەتیە ، پێمان دەڵێ ، دام و دەزگای ئیداری دەوڵەتی و یاسا لەکوردستان بونی نماوە ، بەلکو دەستێکی هاوشێوەی ئەرگەنەکۆنەی تورکیا ، بڕیاردەری سیاسی هەرێمە ، دور لەهەموو پێوانەیەکی ستاندەری جیهانی لەمافی مرۆڤ و زیندانی بەئاشکرا هەوڵی لەناوبردنیان دەدەن


ئێمە لێرەدا پاراستنی ژیانی کارزان کەریم و سەید ئەکرەم ئەستۆی بەرپرسانی هەرێم بەگشتی و سەرۆکایەتیی ئاسایشی گشتی هەرێم بەتایبەتی دادەنێن ، هاوکات پەیمان دەدەین دەقی نامە مەترسیدارەکەی ڕۆژنامەنوس کارزان کەریم وەربگێرینە سەر زمانەکانی بیانی و ئاراستەی دەیان ناوەندی جیهانی و هەزار پەرلەمانتاری ئەورپی وەک قۆناخی یەکەم دەکەین تافریای ژیانی زیندانیانی سیاسی ژێر دەسەلاتی کوردی بکەون، رۆژانی داهاتوش کارو جالاکی تر لەم بارەوە ئەنجام دەدەین

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/karzan_kerim/name.jpg

کەمپینی ئازادی بۆ کارزان کەریم

2012-11-02

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە