ده‌سه‌ڵاتی سیناریۆیست ، به ته‌مایه سیناریۆیه‌کی دیکه به‌رهه‌م بێنی!
Saturday, 09/04/2011, 12:00
سیناریۆیه‌که که وه‌ک :کوردێکی دڵسۆز" بۆی ره‌وانه‌کردووین و له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له ده‌سه‌لاتدارن وه‌ریگرتووه ده‌ڵێت :بۆ نه‌هیشتنی ئه‌و باره ناره‌زایه‌تییه‌ی که له کوردستانا هه‌یه و بۆ به‌رگرتن له هه‌ر پێشهاتێک که ده‌سه‌لات تییدا به‌ره‌و راماڵین ده‌چێت ، سیناریۆیه‌کیان ئاماده‌کردووه ، که سەرەتا لە ڕێگەی پڕوپاگەندە کردنەوە کە گوایە هێزە
ئیسلامییە توندڕەوەکانی وەک ئەنسارولئیسلام لە سنورەکانی ئێرانەوە و بە تایبەت ناوچەی سلێمانی یەوە دزەیان کردۆتە ناو سلێمانی و دەوروبەری وە بەدوای ئەم هەڵمەتە لە دیعایەو پڕوپاگەندە خۆیان یەک دوو تەقینەوە ئەنجام دەدەن و پاشان بە بەهانەی ئەوەوە هەڵمەتیکی پشکنین ئەنجام دەدەن لە تەواوی سلێمانی و دەورو بەریدا بەمەبەستی دەست بەسەراگرتنی هەرچی چەکو چۆڵی خەڵکیدا هەیە لە ماڵان‌دا وە پاشان بۆ کٶتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان توندوتیژی و زەبروزەنگ بەکار دەهێنن ئەم پلانەشیان بۆ ئەو مەبەستەیە کە پێش بە بەرگری خەڵک بگرن لە بەکارهێنانی چەک لە ڕوی دەسەڵاتە گەندەڵەکەیاندا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست