هەواڵی تازە لە هۆبەی راگەیاندنی پاراستن ،سەبارەت بە نووسەران .. بەشی دووهەم
Saturday, 03/07/2010, 12:00
لەبەشی یەکەمدا لیستی یەکەمی ئەو سایتانەمان بۆ بڵاوکردنەوە کە پاراستن هاریکارییان دەکات ،یاخود راستەوخۆ بەرێوەیان دەبات . زۆربەی جوێن و وشەی سووکە، بە نەیارانی بنەماڵە و پارتیان. تەنانەت بە خوشک و دایک و باوک و کەس وکاریشیان جوێن دراوە ..
ئێستایش وەک بەڵێنمان پێدان وا سەربەرزانە، بەبەشی دووهەمەوە گەڕاینەوە لاتان . بەزانیارییەکی زۆرترەوە.. هیوادارین کە ئێوەی بە رێزیش هاوکارمان بن، لە پێناو بەژەوندی باڵای کوردستاندا لە هیچ زۆردارێک سڵ نەکەنەوە .
هۆبەی راگەیاندنی دەزگای پاراستنی بنەماڵە هەموو ئیش و کارێکی بووە بە دژایەتیکردنی" میدیای ئەهلی ، بزوتنەوەی گۆڕان و کوردستانپۆست" بۆ ئەو مەبەستە پارەییەکی زۆر دەدات بە و کەسانەی ئامادەن خۆیان بفرۆشن و قەڵەمەکانیان هەڕاج بکەن و دژ بە ئەوسێ لایەنە بنووسن.
وادیارە بە عەقڵی خەفیفی پشتی دەزگای پاراستن، ئەم لایەنانەن کە ئەمنی قەومی کوردوستانیان خستۆتە مەترسییەوە و رۆژانە تۆپبارانی سنوورەکانی دەکەن..
بەڕێزان
ڕاگەیاندنی پارتی و پاراستن و دەسەڵات بەجۆرێک تێکەڵ و پێکەڵکراوە زەحمەتە جیابکرێنەوە...بەڵام هۆبەی راگەیاندنی پاراستن هەموویانی پەتککردووە ، دەستی بەسەرهەموویانداگرتووە..هەرچەندە کادیرەکانی دیکەی پارتی زۆر لەوانیش بەتواناترن بەڵام هەر دیسان دەزگای پاراستن باڵادەست ترە. ئەویش بە حوکمی پارەو هەڕەشەو دەسەڵاتی سەرکوتکەرانە و تیرۆریستانەیان . لەبیری نەکەین کە راپۆرت نووسین لەسەر یەک وشە هەتا ئەگەر هەڵبەستراویش بێت ، دەبێتە هۆی لانی کەم نانبرین و پاشان ئەشکەنجەدان لە و دەزگا تیرۆریستییەی مەسروردا ..ئەمانە زۆر جار لەناو خۆیشیاندا ئەوکارە دەکەن ، ڕاپۆرت لە یەکدی دەنووسن .. واتە هەمان بەزمی ئەمن و موخابەراتی بەعسییە سەدامییەکان پەیڕەو دەکەن .
بفەرموون لەگەڵ لیستی یەکەم لەو ناوانە
بەختیار جاف
هێمن هەورامی
ئاسۆ کەریم
کاروان محەمەد سابیر
حەسەن ئەحمەد موستەفا. کاروباری دەرەوە
ئازا حەسیب
ئامانج سوور
سەڵاح جەباری
ماهیر عەلی
مهاباد قەرەداغی
حەمەسەعید حەسەن : بە ناوی خواستراوی{ شێرزاد گەرمیانی} لە رۆژنامەی هەولێردا پەلاماری نەیارانی خۆی دەدات
و لەجیاتی وێنەی خۆی وێنەی شەهید سۆرانی مامەحەمەی داناوە
یاد خەلیل .ناوی خواستراو
کاردۆ موکریانی: تەنها ناوێکی خواستراوی هۆبەی راگەیاندنی دەزگای پاراستن
زیکرا موسا
شیخ بزینان
ئەم خاوەن دوکتۆرا موحتەرەمانەیشی تێدایە
شێرزاد نەجار
ئاراس عەبدولکەریم
هێمن میرانی
جوتیار عادل
-------------
جەواد قادر
ئەم جەواد قادرە کە برای سەرۆ قادرەو بەرپرسی ئەو رۆژنامە خۆڕاییەیشە کەپارستن دەری دەکات بە ناوی "هەولێر" لە یەکێک لە زبالەکانی پاراستندا، بەم شێوەیە باس لە {مەسرور بارزانی} دەکات وەک لێپرسراوی پاراستن :
ئاژانسی پاراستن لە ئەركەكانیدا سەركەوتوو بووە چونكە شوێنكەوتووی پلانێكی تۆكمە بووە و، لە لایەن كەسایەتییەكی بەهێز و لێهاتووەوە بە ڕێوە دەچێت كە باوەڕی بە بنەما دیموكراسییەكان هەیە و ساڵانێكی باش سیستەمە مرۆڤسالارەكانی ڕۆژاوای تێخوێندووەتەوە
.
ئاسۆ عەلی فەرەج
ئاسۆ زۆرتر وەک کەسێکی تووندرەو و پسیکۆپات ناسراوە لەناو ئەو باندەی خۆیدا و تەنانەت کەسە نزیکەکانیشی خۆیانی لێدەپارێزن . لەرۆژنامەی خەبات و لەناو راگەیاندنی پارتیدا زۆر باس لە رەفتارە سەیرو سەمەرەکانی دەکەن. لە هەموویان زیاتر ناوی خۆی دەگۆڕێت ، لەگەڵ هیچ کەسێک لە باندەکەی خۆیشیاندا هەڵ ناکات. لە جوێندان و قسەی ناشیرین و سوکایەتیدا بە یەکەمە، و هیچ کەسێک ناتوانێت لەگەڵیدا دەرچێت. هەر بۆیە زۆر بە ئاسانی بەکاردەهێنرێت.
ناوبراو بەجۆرێک لە خۆی بایی بووە کە تەنانەت بەناوی خواستراوەوە پەلاماری خەڵکانێکی زۆری داوە ناسراو وە نە ناسراو تەنانەت پەلاماری ئەندامەکانی هەندەرانی خۆیشیانی داوە، لەسەرئەو هەموو پارەو سامانەی مەسعوددا بوونی قاپێک میوەجات لەبەردەم کۆبوونەوەیەکی ڕێکخستنەکانی دەرەوەیاندا بووە بە عوقدە لە لای و هەر لە سەردێڕەکەوە بەم شێوە بازاڕی و پڕلە سووکایەتییە، پەلاماری داون :
"کۆبوونەوەوی دابەستەکانی حیزب لە ئەوروپا"
له بهر ئهوهی زۆربهی ههره زۆری ئهو ئهندامانهی حیزب له ههندهران یان بهشێت یان به پهککهوتهو سهقهتو نهخۆشی موزمینودهروونی لای پووره سوشیال خۆیان ناونوس کردوه کرێی خانو ئاوو کارهبا و بیمهی دکتۆرو ڕاتبێکی چاکیش خوا نهی بڕێ مانگانه وهریدهگرن.. کاتێکی زۆریشیان بهدهستهو نازانن چۆن بهسهری بهرن بۆیه ههر به ئیمێلو تهلهفۆن یهکتر ئاگادار ئهکهنهوه که ئهمڕۆ کۆبونهوهیهکی پڕ گرنگو بایهخ له بارهگای ناوچه ئهبهسترێت!!تکایه له کاتو شوێنی دیاری کراو ئاماده بن.
مهاباد قەرەداغی
مهاباد قەرەداغیش لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی هەولێر لە یەکێک سایتە گوماناوییانەدا پەلاماری نەوشیروان موستەفای داوە. گوایە ناوبراو حەزی لە چارەی ژن نییە .. بەڵام هەر ئەم خانمە رووقایمە لە ئاست سەردەشت عوسمانی هەرگیز نەمردا، دەمی قفڵێکی لە شکاندن نەهاتووی لێدرابوو. تەنانەت شیعرێکی فرمێسک تیمساحیشی پی نەبوو ،نەخۆی نە شاعیرە عاشقەکەی عەرشی کەلاوە، کە بەتیری عەشق لە سویدەوە بردیەوە بۆهەولێر.. پاشان پرسیار ئەوەیە کە ئایا رۆژانە ئەم هەموو ژنە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتییەوە دەستدرێژیان دەکریتەسەر بۆ هەستی جێندەری ئەم فێمینە ناجووڵێت، یان ئەو هەستە بەدۆلار.. لە بنڕا .. دەرهێنراوە...لە ئاستی دەسەڵاتدارانی هەولێردا
حەمەسەعید حەسەن
ئەم کابرایە بەناوی خواستراوی شێرزاد گەرمیانی لە ڕۆژنامەی هەولێردا دەنووسێت ، کە جەواد قادری دەزگای پاراستن برای سەرۆ قادر دەری دەکات . هەموو نوسینەکانیشی بریتییە لە هێرشکردنە سەر دوو کەسایەتی ناسراو ، ئەوانیش بە پلەی یەکەم سەرنووسەری لڤین ئەحمەد میرەیە ، چونکە میرە کاتی خۆی ناوی ئەم حەمەسەعید حەسەنەی خستبووە لیستی ئەونووسەرانەوە کە بەنووسین ئاگری شەڕی ناوخۆیان خۆش کرد بوو...
بەپلەی دووهەم هێرشی کردۆتەسەر نەوشیروان مستەفا چونکە وەک زۆر خەڵکی تر عوقدەی کۆنییەتی و ناتوانێت لێی رزگار ببێت. بێجگەلەوە بۆ خۆبردنە پێشەوەیشە لە پارتی و ئاگری شەڕخۆشکردنیشە کە ئارەزوویەتی و خووی پێوەگرتووە و لەسەری دەژی .... لەدوای ئەم ئاشکراکردنەی ناوەکەی، لەوانەیە هەوڵ بدات بەهەمان ناوەوە شتی سەیرو سەمەرە بنووسێت، تا پێشانی بدات کە ئەو ناوە ئەو نییە .چاوەڕێ بن.
حەمەسەعید عەسەن بەناوی خۆیەوە پەلاماری قاچی بەختیار عەلی دەدات ئەویش چونکە پێیوایە کە ئەو وشەی گەمژانەی بەختیار زوو زوو بەکاریان دەهێنێت ، مەبەستی لەوە ، بەختیار دەسەڵاتدار نییە بۆیە ناو گۆڕینی ناوێت... . ناوبراو بۆ ئەو دوو زاتە جورئەتی نەکردووە ناوی خۆی بنووسێت ، خۆی ناوناوە : شێرزاد گەرمیانی . لەوانەیە لە رۆژنامە خۆڕاییەکەی دەزگای پاراستندا "هەولێر" روونکردنەوەیەکیش بڵاو بکاتەوە بە ناوی شێرزاد گەرمیانییەوە گوایە ئەم شێرزاد ناوە وجوودی هەیە و زوڵمی لێکراوە.
باوەڕبکەن هیچی پێ عەیب نییە . ئەو ئەوەندە ناپاک بێت تاوانی کوشتنی عەبدولسەتار و سۆران مامە حەمە بخاتە ئەستۆی میرەی ڕۆژنامەنووس ، تا بەبەردێک دوو کێشکان بکوژێت.. یەک: تاوانی تیرۆرکردنی سەردەشت لە ماڵی بارزانی دووربخاتەوە . دووهەم : نەیارێکی خۆی تاوانبار بکات ... کەسێکی وا چی پێ عەیبە تازە بە تازە لە گەل هەڵکەوت زاهیر بە دوای ئەو کچە گۆرانیبێژە مناڵانە دەکەوێت و شیعری موراهیقانەیان بۆ دەنووسێت .. کەدیارە ئەویش هەر شینی هەریسەکەیە و دیارە کە چییە .. ...
ئاگادارییەکی گرنگ
چەند کەسێک تەرخانکراون بۆ هەڤپەیڤین و دیمانە کردن و پرسیار ناردن بۆ ئیمەیڵ {ناوی ئەوانیشمانن لایە} بۆ ئەو مەبەستە سەدان ئیمەیڵیان تۆمار کردووە لە راگەیاندنی پارتی وەریانگرتوون، بەتایبەتی لە " ڕۆژنامەی خەبات". هەمان پرسیار بۆ هەموو ئیمەیڵەکان دەنێرن ، بەلام بە ناوی سایتی جیا جیاوە.. وداوای ناو و ناونیشانی زۆربەی خاوەن سایتە کوردیەکانیشیان کردووە بە ئیمەیڵ بەناوی تر و بەهۆکاری ترەوە گوایە بۆ شتی تر پێویستیانە .
هەربۆ یە ئاگاداری خاوەن سایتەکان دەکەینەوە کە وەڵامی ئەو ئیمەیڵە موخابەراتییانە نەدەنەوە . داوا لەو بەڕێزانەیش دەکەین کە خاوەن هەڵوێستن و نووسەرن خۆیان بە دوور بگرن لە سایت و رۆژنامەکانی دەزگای پاراستن ، لە خۆیانەوە شت بۆ هیچ رۆژنامە.. هەفتەنامە ..مانگنامە.. و گۆڤاروسایتێک نەنێرن ،تا دڵنیا نەبن لە سەرچاوەکەی . بەتایبەتی ئەو رۆژنامەیەی کە ناوی هەولێرە و بەخۆرایی دەیبەخشنەوە .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d2717ce5
چاوەڕوانی زیاتر بن
هاریکارێکی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست