کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌ڕێز هه‌زڤین گه‌رمیانی دۆراوه‌کان نه‌وه‌ی نوێی یاپه‌ڕینی نوێن

Wednesday, 04/03/2009, 12:00


برای به‌ڕێز کاکه‌ هه‌زڤین
له‌به‌رواری 24/2/2009 دا وتارێکی به‌رێزتان دابه‌زاب و له‌ کوردستان پۆستاداله‌
نوسینه‌که‌تدا ڕه‌یخنه‌ی جوانت ئاراسته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌پۆخڵ و قێزه‌ونه‌ کردبو که‌ له‌جێگه‌ی خۆیدابودوو  وێنه‌ت داناوه‌ که‌ نیشان ده‌ری ئه‌و کۆبونه‌وه‌ یه‌ بو که‌ مه‌کته‌به‌ ناسیاسیه‌که‌ی یه‌کیه‌تی ده‌ر ئه‌خاتکه‌ له‌ کۆبو نه‌وه‌ یه‌کیگاڵته‌جاڕی زیاتر هیچی تر نه‌بو وه‌ته‌نها بۆ چه‌واشه‌ کردنی خه ‌ڵکوڕه‌زامه‌ندی ئه‌ندامه‌کانیان بوه‌ نه‌ک خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان تا ئێره‌ منیش له‌گه‌ڵ بۆچونه‌که‌ تدام ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ بیری لێ ئه‌که‌نه‌وه‌ ته‌نها دزیو  داوێن پیسیه وه‌ ئه‌وه‌ش که‌ بیری لێناکه‌ نه‌وه‌ کێشه‌و ئازاری میله‌ ته‌ که‌ یانه ‌له ‌باتی گه‌ڕا نه وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان و توڵه‌ی ئه‌نفال و کیمیا باران کراوه‌کان ته‌نهاو ته‌نها له‌ پێشبر کێی ئه‌وه‌دان تا کاتیان له‌ داستایه‌ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ن که‌ن و دۆلاره‌کانیان له‌ بانکه‌ کانیئه‌وروپاداهه‌ڵگرن و میله‌تیش با له‌برسا بمرێت ئه‌مه‌ کرداری ڕۆژانه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ یه‌ که‌وان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدان له‌ژێر دێری دوه‌مدا نوسیوته‌ (هه‌مو کورد باش ئه‌زانێت بڕو بیانوی تۆراوه‌کان له‌ژێر ناوی ڕیفۆرمدا بۆ گه‌ یشتنه‌ وه‌ یه به‌و ئه‌ندا مانه‌ی له‌مان زیا تر دزیو داوێن پیسیانکردوه‌)
لێره‌دا به‌رێزت زۆر هه‌ڵه‌ت کردوه‌ که‌ به‌و شێوه‌یه‌ هێرشێکی ناره‌وات کردوه‌ته‌ سه‌ر تۆرا
وه‌کان که‌ له‌ یه‌کیه‌تی تۆراون یه‌زیزم ئه‌وانه‌ تۆراون له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی رازی نه‌ بون به‌
دزیو داوێن پیسی نه‌ک وه‌ک بۆچونه‌ چه‌واشه‌ کاریه‌که‌ی جه‌نابت بۆیه‌ تۆرابن تاپێش
برکێ بکه‌ن بۆ دزی من نمونه‌ یه‌ک ئه‌هێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌و بۆچونه‌ی به‌ڕێزتان که‌ ئه‌ڵێت
(دزێکی ناو ماڵ ترسی هه‌زار دزی ده‌ره‌وه‌ی مناو ماڵئ هه‌یه جا ئه‌مه‌ بۆ خۆی راستیه‌که‌ که‌ تۆراوه‌کان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان دزی بوایه‌ ئه‌وا وه‌ک دزه‌کانی تر ئه‌مانه‌وه‌ له‌ناو ماڵه‌که‌دا که‌واته‌ ئه‌وانه‌ زۆر ڕێزدارن مادام کڕنۆشیان نه‌بردوه‌ بۆ دزی و گه‌نده‌ڵی تۆ زۆرسته‌م کارانه‌ و چه‌واشه‌ کارانه‌ ئه‌ته‌وێت له‌ ناڵ به‌یتو له‌ بزمار ئه‌ ته‌وێت به‌و هێرشه‌ی کردوته‌ ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات چاو به‌ست له‌ خه‌ڵکی بکه‌ یتو له‌و  په‌نایه‌وه ڕیفۆرم خوازه‌کان که‌ پێکها تون له‌ تۆراوه‌کان سوک بکه‌یت ئه‌مه‌ی تۆنوسیوته‌ بۆنی قه‌له‌م فرۆشه‌کانی بنه‌ ماڵه‌ی به‌رزانی لێ دێت ئه‌گینا ره‌وایه‌ که‌سانێکی دڵسۆز که‌ڕازی نه‌بن به‌و یاسا دیکتا تۆریه‌ی تاڵه‌بانی و بوێرانه‌ دژی بریاره‌کانی بوه‌ ستنه‌وه‌و خۆیان ئاماده‌ کردوه‌ بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی زۆرداری و هێنانه‌ ئارای گۆران گۆران کاریو چاکسازی و هێنانه‌ ئارای دیمو کراتیه‌کی وا که‌مافه‌کانی هه‌مو تاکێکی کوردستان بپارێزێت به‌ نێرو مێوه جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌لای تۆوه‌ کێبرکێ بی بۆ دزیو داوێن پیسی ئه‌ی ئه‌بێت له‌ ڕه‌وانگای ئه‌وانه‌ی به‌کرێ یان گرتویت بۆ ئه‌و نوسینه‌ ئه‌بێت چیان پێبێت بۆ گۆڕانو ڕزگارکردنی خه‌ڵکی له‌ده‌ست دزه‌کانی ئاغات

گورگ موی خۆی ده‌گۆڕێ
به‌ڵام وه‌ک خۆی ئه‌مێنێته‌وه‌

په‌ندێکی جیهانیه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە