کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رەمزی لەش ساغی

Monday, 09/06/2014, 12:00



بۆ خاتری خودا کێشی لەشت دابەزێنە! "
رێنمونی تازەی کە بۆ سازمانی پاکوخاوێنی بریتانیا (ئەن،ئەچ،ئەس،) لە ئینگلیستان کۆ کراوەتەوە ،بەو کەسانە دەڵێ: کە کێشی لەشیان هەتارادەیەک دەبێ کەم کەنەوە و ئەورادەیەش بۆ دوارۆژ دەبێ رابگیرێ. سازمانی میللی پاکوخاوێنی وخزمەتگوزاری (ئەن،ئای،سی،) خوازیاری ناردنی ئەو کەسانە بووە بۆ شوێنی خۆ کز کردن ودابەزاندنی کێشی لەش. بەو مەبەستە کە سەتا لە سێی کێشی لەشیان دابەزێنن. ئەو سازمانە دەڵێ: تەنانەت دابەزینی بڕێکی کێشی لەش تەنانەت چەند کیلۆش بێ ، زەختی خوێن (فشاری خوێن) و مەترسی بە نەخۆشی شەکرە (دییابێت)ی جۆری ٢ وتاقمێک لە شێرپەنجەکان کەمدەکاتەوە. لەهەر ٣ کەس گەورەساڵ لە ئینگلیز ٢ کەس کێشی لەشیان زێدەیە! وکۆبەندی چوارچێوەی لەشی ئەوان (بی،ئەم،ئی ،) لە ٢٥ سەرووترە! کەسێک کە کێشی لەشی ١٠٠ کیلۆگڕام بێ پێویستە ٣ کیلۆگڕام کێشی لەشی دابەزێنێ. هەرکات درێژایی باڵای ئەو کەسە ١٧٠ سانتیمتر بێ قالبەندی لەشی لە ٣٥تا٣٣ بێ.دەتوانین بڵێن ئەو کەسە پێناسەی گشتی لەشی لە ٣٠ زیاترە لە ریزی کەسانی قەڵەو دێتە ئەژمار.
کارێکی دژوار:
مایک کلی ،بەرپرسی ناوەندی سڵامەتی گشتی لە سازمانی میللی پاکوخاوێنی وخزمەتگوزاری دەرمانی دەڵێ: ئەو رێکارە بۆ ئاڵگۆڕێکە کە لە تەواوی ماوەی تەمەندا دەبێ بپارێزرێ( و: یانی کاتی نییە) . نابێ کێشی لەش زیاد ببێتەوە یا کەم ببێتەوە .ئەودەڵێ: بۆ ئەوکارە / مەبەست،،یا،، ئیرادە / گرینگە ئێمە رێچاری خێرا لە بەردەست دادەنێین. بەڵام لە بیراتان نەچێ ئەو کارە ،، هاسان نییە،، ئەو دەڵێ: بۆ خاتری خوداو رەزای خودا کای مێسەر نابێ، بۆ ئەو کارە ،، ئیرادە ،، وهێز وهاندان قسەی یەکەم دەکات .

لەنوسینی: جیمز گالاگەر، بی،بی،سی، .
چێوراندن بۆ هەنگوێن زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
٨/٦/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە