کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وتاری هه‌ینی كه‌عبه‌:رێگه‌ ناده‌ین حه‌ج بۆ كاری سیاسی به‌كاربهێنرێت.

Friday, 13/11/2009, 12:00


سعودیه‌
له‌وتاری هه‌ینی رۆژی 13/11/2009 (د.سالح بن حه‌مید)ئیمام و خه‌تیبی حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌ناو ده‌یان پاسه‌وانی تایبه‌تی و سه‌دان كه‌س له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سعودیه‌ كه‌ هاتبونه‌ ناو حه‌ره‌مه‌وه‌ "هه‌ره‌شه‌یه‌كی توندی له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌كرد كه‌ ده‌یانه‌وێت وه‌رزی حه‌ج بۆ سیاسه‌ت و ده‌سكه‌وتی سیاسی به‌كاربێنن و گوتیشی هێزه‌كانی سعودیه‌ له‌ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر جموجوڵێكی گومانلێكراو "
وتارخوێنی كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌ ته‌واوی وتاره‌كه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌رخان كرد" رایگه‌یاند سعودیه‌ مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌من و سه‌لامه‌تی حاجیان و شوێنه‌پیرۆزه‌كان بپارێزێت و هه‌ر كۆبونه‌وه‌ و هاندانێكی گومانلێكراویش ده‌بێته‌ ئامانجی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سعودیه‌"گوتیشی حاجیان ئازادن به‌چ جلوبه‌رگ و بیروباوه‌ر و مه‌زهه‌بێكه‌وه‌ حه‌ج ده‌كه‌ن"به‌ڵام تێكدانی پرۆسه‌ی حه‌ج به‌خۆپیشاندان و هاندانی موسڵمانان دژی سعودیه‌ و دامه‌زراوه‌ شه‌رعی و ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ "هێڵی سووره‌ " له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا كه‌ نزیكه‌ی نیوسه‌عاتی خایاند و به‌هه‌زاران حاجی هه‌رێمی كوردستان تیایدا ئاماده‌بوون"د.ساڵح بن حه‌مید ئیمام و خه‌تیبی كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ناو ئاماژه‌ بۆ شه‌ری حوسیه‌كان بكات"ستایشی هێزه‌چه‌كداره‌كانی سعودیه‌ی كرد كه‌ به‌رگری له‌ئه‌من و ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز و قیبله‌ی موسڵمانانی لێیه‌"ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ژماره‌یه‌كی ئێجگار كه‌م له‌حاجیه‌ شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان له‌ناو حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژیانكرد و زۆربه‌یان له‌مزگه‌وته‌ بچوكه‌كانی نزیك ئوتێله‌كانیان و هه‌ندێكیشیان له‌ناو ئوتێله‌كانیاندا نوێژی هه‌ینیان كرد.
بۆیه‌مه‌م جاریشه‌ ته‌واوی وتاری هه‌ینی كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌وه‌رزی حه‌جدا بۆ هه‌ره‌شه‌ و هۆشداری مه‌زهه‌بی و سیاسی به‌كاردێت و هه‌ینی رابردوش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌شاری مه‌ككه‌ و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له‌شاری مه‌دینه‌ هێرشێكی توندكرایه‌ سه‌ر شیعه‌كان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە