که سه‌رده‌شتیان تیرۆرکرد، نه‌یانزانی هه‌زاران سه‌رده‌شتی تووڕه‌ی تر له دایک ده‌بێت
Wednesday, 04/05/2011, 12:00
(سه‌روتاری کوردستانپۆست: به بۆنه‌ی یادیی ساڵێک به‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان)
ئه‌مڕۆ ساڵێک تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر فڕاندن و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانی په‌یامنیری کوردستانپۆست و خوێندكار له به‌شی زمانی ئینگلیزیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، که رۆژی سێشه‌ممه‌ی 4 / 5 / 2010 له به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌یدا، به به‌رچاوی زیره‌فانیی‌ی و ئاسایشه‌وه، پاراستن رفاندی، پاش دوو رۆژ له رۆژی 6 / 5 / 2010 دا ته‌رمه‌که‌ی له‌شاری موسڵ دۆزرایه‌وه و برایه‌وه بۆ هه‌ولێر.
هه‌رچه‌نده به‌ڵگه نه‌ویسته بۆ سه‌لماندنی بکوژه‌کان، لێ به‌ڵگه‌ی به‌هێزیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ بکوژیی سه‌رده‌شت عوسمان رابکێشرێت، که پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و یاسا له کوردستانی باشوور به ده‌ست بکوژه‌کانه‌وه‌یه، بۆیه تا ئه‌م بکوژانه له کوردستاندا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن، ناتوانرێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانباراندا بکرێت و راپێچی دادگا بکرێن، به‌تایبه‌تی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت یه‌که‌م تاوان نییه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئه‌نجامییان دابێت، کاتێکیش تاوانی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکرێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، که له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، یاسا نه سه‌روه‌ره نه‌بوونیشی هه‌یه، ئه‌مانه مافه‌کانی هاوڵاتیی و یاساش پێشێل ده‌که‌ن و بڕوایان پێی نییه، هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه‌ی بازرانی له گه‌مه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراودا هاتن و لیژنه‌یه‌کیان پێکهێنا، سه‌رده‌شتیان وه‌ک که‌سێکی توندڕه‌وی ئیسلامی له قه‌ڵه‌م دا، گوایه ئیسلامیان خۆیان کوشتوویانه.
ئێمه له سه‌ر تیرۆرکردنه‌که قسه ناکه‌ین، چونکه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا زۆری له‌سه‌ر نووسرا و چالاکی زۆری بۆ کرا، به شێوه‌یه‌ک که‌یسی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت، بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی تیرۆریست به دنیای ده‌ریشه‌وه ناساند، یه‌کێک له هۆکاره‌کان بۆ ئه‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی، کوردستانپۆست ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له یه‌که‌م رۆژی بیستیی رووداوه‌که، زۆربه‌ی نووسینه‌کان بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیمان وه‌رگێڕا. (لێره‌دا جێێ خۆیه‌تی سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه بکه‌ین که به کاری وه‌رگێڕانه‌که هه‌ڵسان)، هه‌روه‌ها له هۆڵه‌نداش داوای یاساییمان لای پۆلیس تۆمار کرد، دژی ئه‌و سایته‌ی، هاریکاری پاراستنی کرد بۆ ئاشکراکردنی وێنه و ناسنامه‌ی سه‌رده‌شت، لێ بۆ یه‌که‌م جاره ئاشکرای ده‌که‌ین، داواکه‌مان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بێوه‌ڵام مایه‌وه، چونکه وه‌ک بیستمانه‌وه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کارییشیان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش کردبوو، که لێره‌دا ناتوانین به وردی قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌ڵیده‌گرین بۆ کاتی خۆی.
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا کوردستانپۆست و نووسه‌ران، رێکخراو و که‌سانی مرۆڤدۆست بۆ مه‌سه‌له‌ی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت کاریان بۆی کرد و نامه‌یان بۆ حکومه‌ت و رێکخراره مه‌ده‌نیی و مرۆڤدۆسته‌کان نارد، تا ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی به جیهانی ده‌ره‌وه بناسێنن، ته‌نانه‌ت بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که‌یسی تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و شیخ ستاریشی زیندۆکرده‌وه.
بێجگه له‌مه زۆربه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان، که‌وتنه گه‌ڕان به دوای تاوانه‌کانی پێشووی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، چه‌ند رووداو کاره‌ساتی جه‌رگبڕی دیکه‌یان هێنایه پێشه‌وه، تا هه‌موو لایه‌کیان ئاگاداری تاوانه‌کانه‌کانی تریان کرد، چونکه تاوانه‌کان هه‌ر ئه‌وانه نه‌بونو، که ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له مێژووی ده‌سه‌لاتیاندا ئه‌نجامیان دابێت، ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕین ده‌توانین به ده‌یان ناوی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و سه‌دان پێشمه‌رگه و نه‌یاری خۆیان به لیستێکی دوور و درێژ بنووسینه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان بۆیان ببێته وانه‌یه‌ک و بیریان له‌وه بکه‌نه‌وه چیدی به‌م شیوه‌یه نه‌یارانی خۆیان تیرۆر نه‌که‌ن و به‌ڵگه به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن، ئیستا به‌شێک له میتۆدیی تیرۆرکردنی نه‌یارانی خۆیان گۆڕیوه بۆ ده‌رمانخوادنیان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ترسیان لێیان هه‌یه، که نهێنییه‌کانیشیان بدرکێنن، به‌ر شاڵاوی نه‌خۆشیی کوشنده و ژارخواردن کردوون، جگه له‌وه گه‌لێک رێگای تریان دۆزیوه‌ته‌وه، بۆ له‌ناو بردنیان، هێشتا ئاشکرا نییه، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین تا جۆری تیرۆرکردنی قوربانییه‌کانی داهاتوویان ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وسا ده‌زانرێت ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه چه‌نده تاوانبار و تیرۆرستن.
له دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان گه‌لێک رووداوی دیکه شه‌قامی کوردیی و مه‌یدانی سیاسی کوردستان و ناوچه‌که‌ی هاژاند، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا روویان دا، هێشتا تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شتی له بیرنه‌برده‌وه، به جۆرێک زۆر له رووداو و کێشه‌ی رۆژانه‌ی تر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دروست ده‌کران، تا ئه‌وانه بکه‌نه بابه‌تی رۆژ، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی پێ سه‌رقاڵ بکه‌ن و که‌یسه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له بیرببه‌نه‌وه، به‌ڵام له دوای ئه‌م نیمچه راپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کانی17 ی شوبات، نه‌وه‌یه‌کی نوێی تووڕه هه‌موویان کۆپی که‌سایه‌تیی سه‌رده‌شت عوسمان بوون شه‌قامی سلێمانی و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گرته‌وه، ئه‌مه‌ش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تووشی شۆک کرد، چونکه پێی وابوو به تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌موو ره‌خنه‌گر و نه‌یاره‌کانی خۆی چاوترسێن ده‌کات.
(سه‌رۆک به قوربانت بێت) دروشمی نوێی گه‌نجه‌کانی سلێمانیی بوو، ئه‌و سه‌رۆکه‌ی پێی وابوو میلله‌ت ده‌کاته قوربانی خۆی و گۆڕی بارزانی باوکی، که‌چی ئیستا به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینێت سه‌رده‌شته تووڕه‌کان، مه‌سعود ده‌که‌نه قوربانی که‌سوکار و گۆڕی شه‌هیدان، سه‌رۆک به قوربانت بێت، په‌یامی نوێی رووخاندن و له‌گۆڕنانی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ی راده‌گه‌یاند. بۆیه که سه‌رده‌شتیان تیرۆرکرد، نه‌یانزانی هه‌زاران سه‌رده‌شتی تووڕه‌ی تر له دایک ده‌بێت.
جارێکی تر سه‌رخۆشی خۆمان له که‌سوکاری سه‌رده‌شت ده‌که‌ین، هیوادارین له پاشه‌ڕۆژێکی نزیکدا، چاره‌نووسی بکوژانی سه‌رده‌شتیش به‌و شێوه تراژیدیایه کۆتایی بێت و مه‌رگی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی رۆڵه‌کانمان سووره ببینین. ئێمه پێش رووداوه‌کانی 17 ی شوباتیش بڕوامان وا بووه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به زۆر هاتووه، ده‌بێت به زۆریش بڕوات، بۆ نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها نووسین و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌س نییه و جێگای گه‌رمی دزیی و خیانه‌تیان پێ چۆڵ ناکات، ده‌بێت رێگایه‌کی دیکه بدۆزرێته‌وه، ئه‌و رێگایه‌ش ده‌سه‌ڵات خۆی باش ده‌زانێت کامه‌یه، ئه‌و رێگایه‌شه که ناتوانن بڕیاڕی قه‌ده‌غه‌کردن و چۆڵکردنی خۆپیشاندانی بۆ بده‌ن. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، هه‌ر شتێک بکرێت ئێمه به‌رز و پیرۆزی راده‌گریین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست