كۆسرەت ڕەسوڵ چۆن شەرم لەخۆت ناكەى ناوت لەخۆت ناوەجیڤاراى كورد
Friday, 12/11/2010, 12:00
ئەگەربەراوردێك بكەین لەنێوان (كۆسرەت)و(جیڤارا)لەبچوكترین خاڵیش لێك ناچن.نازانم كۆسرەت ڕەسوڵ چۆن ئەم مافەى بەخۆى داوەخۆى بێنێتەڕیزى ئەم شۆڕشگێڕە. كۆسرەت ڕەسوڵ لەدواى ئیهمال كردنى لەلایەن تاڵەبانیەوەولادانى لەجێگرى سەرۆكى هەرێم ونەمانى ئەم پارەوپولەى لەژێردەستیدابوودووركەوتنەوەى دەوروبەرەكەى وتەشەنەكردنى نەخۆشیەكەى سەرجەم ئەم هۆكارانەبونەتەسەرلێشێواوى كۆسرەت. بۆیەلەكاتى بێكارى وسەرلێشێواوى بیرلەشتێكى وادەكاتەوەكەببێتەگاڵتەجارى سەڕووپەڕى ڕۆژنامەوسایتەكان لاى كۆسرەت گرنگ نیەچۆن ناوى دێت گرنگ ئەوەیەناوى بێت .كۆسرەت چەندنازناوێكى ترى لەخۆى ناوە چ پێویستى بەنازناوى ترهەیەئەگەربۆناوهێنانى نەبێت لەڕووپەڕى ڕۆژنامەوسایتەكان. ناوى ڕاستەقینەى (عبداللەڕەسوڵ) ە نازناوى كۆسرەتى لەخۆى ناوە دوواى نازناوى (شێرى ئیمامى على) لەخۆى ناكەئەم ناوەلەگەڵ عەقلیەت ونەریتى كۆسرەت دێت نەك لەبەرئەوەى شێرگیاندارێكى ئازایەبەڵكوگیاندارێكى دڕندەیەكۆسرەت یش كەسێكى بێ عەقڵودڕندەیە بۆیەئەم نازناوەى ئاماژەمان پێكردپڕبەپێستیەتى.نەوەك نازناوى (جفارا) چونكەجیڤاراكەسێكى شۆڕش گێڕبووەوهیچ كاتێك بیرى لەمل شكاندنى كەسانى شۆڕشگێڕوماندوونەكردۆتەوە. جیڤاراهیچ ملكێكى بەناونیەبەڵام كۆسرەت هەرلەكۆمپانیاودەیان سوپەرماركێت وچەندین چێشتخانەى لەلەندەن بەناوەوجگەلەوەى سەهمى لەكۆمپانیاى ڕۆزەوچەندین كۆمپانیاى ترهەیەودەربازى كوڕى وجنگى براى سەرپەرشتى سەرجەم بازرگانیەكانى دەكەن. جگەلەمەش كۆسرەت لەساڵانى حەفتاكان قومارچیوچەقۆوەشێن بووەكاروپیشەى خاوەوەرگرتن بووەلەخەڵكى كاسبكار.بەڵام بەپێچەوانەوەئەم سیفاتانەى لەكۆسرەت داهەن ئاماژەمان پێكردلەجیفارادانەبووە.جیفاراشۆڕش گێرێكى ڕاستەقینەبووەنەك قومارچیوچەقۆوەشێن وبازرگان. بۆیەدانانى نازناوى جیفاراجگەلەگاڵتەبەخۆكردن وسەرلێشێواوى چیترنیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست