کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای زانياری بۆ ئاشكرابوونی تاوانبارانی 17ی شوبات، كوردستانپۆستی كردۆته‌ سه‌رچاوه‌

Saturday, 29/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سلێمانی
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ده‌زگای زانياری يه‌كيتی يه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌كه‌ دوای ئالۆزيه‌كانی ئه‌م دوايه‌ی نيوان يه‌كيتی و پارتی له‌سه‌ر ده‌نگۆی وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ يه‌كيتی و، له‌لايه‌كيش ئاماده‌نه‌بوونی پارتی به‌ ته‌سليم ‌كردنی تاوانبارانی لقی 4 كه‌ له‌ 17ی شوبات ته‌قه‌يان له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی كردبوو زياتر له‌ 70 شه‌هيدو برينداری لێكه‌وته‌وه‌، يه‌كيتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ به‌سه‌ر به‌رپرسانی پارتی تێنه‌په‌رێت، ليژنه‌يه‌كی پێكهێناوه‌ له‌ ده‌زگای زانياری وئاسايشی سليمانی بۆ به‌ دواداچوونی ناوی تاوانبارانی لقی 4 سودی له‌ 4 ڕاپۆرتی كوردستانپۆست و چه‌ندين گرته‌يەکی ڤيديۆی بينيووه‌ بۆ ناساندنی ته‌واویی ئه‌و تاوانبارانه‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌زگای زانياری ليستێكی ئاماده‌ كردووه، كه‌ زياتر له‌ 35 تاوانباری پارتی له‌ خۆ گرتووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ ده‌زگای زانياریی، زانياری زۆر ورديان له‌سه‌ر هه‌ريه‌كه‌ له‌م تاوانبارانه‌ كۆكردۆته‌وه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و زانياريیه‌ گرنگانه‌ به‌شێك له‌و تاوانبارانه‌ ئيستا له‌ سليمانين و ئه‌وانيش كار له‌ سه‌ر پياوان و كاديرانی ده‌زگای زانياری و ئاسايشی يه‌كێتی ده‌كه‌ن بۆ كاتی پێويست.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه،‌ كه‌ ده‌زگای زانياریی ئه‌م چه‌ند تاوانبارانه‌ی خستۆته‌ ژێر چاوديريیه‌وه، كه‌ به‌ كه‌سه‌ به‌رچاوه‌كانی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ناسروون له‌وانه‌:
1. له‌ تيفه‌ سووری كانه‌ به‌ردينه‌يی و كوره‌كان (سۆران و گۆران) كه‌ به‌ بيكه‌يسی ته‌قه‌يان له‌ خه‌ڵكی كردووه‌.
2. سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌ چاكه‌ت ره‌شه‌كه‌ی له‌ شاشه‌كان و گرته‌ ڤيديۆيه‌كانه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌م لقی چوار به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپيشانده‌رانی كردووه‌.
3. به‌ختياری شێخ ساڵح كه‌ به‌ كلاشينكۆڤ ته‌قه‌ی كردووه‌
4. سيروانی به‌كری سابير و ميرانی بله‌ی ره‌شه‌ به‌حری
5. عه‌قيد حه‌سه‌ن قادر سه‌يد سادقی، كه‌ ئه‌فسه‌ری ئاسايشی سليمانی پارتی.
6. مقه‌ده‌م نه‌وزادی فه‌رمانده‌يی سليمانی پارتیی
7. رزگار حه‌مه‌ به‌گی شارباژێری كۆنه‌ ئيستيخباراتی به‌عس، كه‌ برايه‌كی به‌ناوی رێبواره‌وه‌ كاديری يه‌كيتیيه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی يه‌كی سليمانی
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ ئه‌مانه‌ له‌لايه‌ن پاراستنی پارتیيه‌وه‌ ده‌ستنيشان كراون، كه‌ تيرۆر له‌ دژی چه‌ند كادريكی زانياریی و ئاسايشی يه‌كيتی و گۆران و كۆمه‌ل و يه‌كگرتوو بكه‌ن، به‌تايبه‌تی تيرۆر كردنی عه‌قيد نه‌جمه‌دين حه‌مه‌ كه‌چه‌ل به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايشی قه‌زا وناحيه‌كانی سليمانی كه‌ ژماريه‌ك له‌ خويندكارانی زانكۆی سليمانی بۆ كانه‌ به‌ردينه‌ و پشتی سه‌رچنار ئه‌نفال كردبوو له‌ كاتی خۆپيشاندانه‌كاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە