لە ئاكرێ پولیسى هاتوو چوو و فریاكەوتن دەستدرێژى دەكەنە سەر دوو روژنامەنووس !!
Tuesday, 07/04/2009, 12:00
2278 بینراوە
بێ گومان یاسا لە كوردستان زۆر لە مێژە باریكردیە و ئاوارەبووە و دادگاش نووستووە لە درێژەى ئەو پێشێلكاریانەى كە روژانە دەرهەق بە هاووڵاتیان لە كوردستان بە گشتى دەكرێت و بە تایبەتیش دژ بەو كەسانەى كە خاوەن بیرو راى سەربەخو و ئازادن جا چ نووسەر و روژنامەنووس بن ئەوانە یاخو ل ناو دەسەڵاتى حیزب و حكومەت دا بن ئیهانە دەكرێن و لێشیان دەدرێت ، بە بێ هیچ لێبێچینوەیەك لا لەیەن دەزگا كرتونیەكانى كوردستان ، بێ گومان ئەمانە رودەدەن چونكە سەروك عەشیرەتەكان كوردستان بەرێوە دەبەن نەك روشنبیر و زانایان .,
بێ گومانیش شارێكى وەكو ئاكرێ كە خاوەن كەسانى كورد پەروەر و بلیمەت و نشتیمان پەروەرن هەر گیزا و هەر گیز شەیداى ئازادى و ئاشتى و دادپەروەرى بوون ئێستا و پێشانیش زۆر رێزیان لە سەروەرى یاسا گرتووە ، بەڵام بە داخەوە هەندێ كەسى سەر بە عەشیرەتى زێبارى بەردەوامن لە پێشێلكرنى یاسا و غەدركرن لە خەڵكى بە شەڕەفى شارى ئاكرێى خوشەویست ، ئەم تەعدا كردنە لە مێژە و بەردامیشى دەبێ تا عەشیرەت مەىرجەعى دەسەڵات بێت لە كوردستاندا .
هەڵبەتە دوو روژنامەنووسەكە سەر بە دوو دەزگاى روژنامەوانى دەستهەڵاتن كە ئەویش روژنامەى "ئەڤرو " و ماڵپەڕى كوردستان تى ڤى بوون و ناوى هەردوو روژنامەنووسەكەش ئەمانەن " ئازاد موستەفا " و "شەهاب ئاكرەیى " كە ساڵاانێكى زۆرە كارى روژنامەنووسى دەكەن و كەسانى بە توان بەڵام بە داخەوە ئەم دوو گەنجە روژنامەنووسە لە روژى 31/3/2009 دا لە میانەى سەردانى وەزیرى شارەوانى حكومەتى هەرێمى كوردستان "نازەنین محەمەد وسو" و بە سەركردنەوە و كردنەوەى چەند پڕوژەیەك لە شارەكێ هەردوو روژنامەنووسەكە لێدەدرێن و دەستگیریش دەكرێن و رەوانەى بنكەى پولیسى ئاكرێ دەكرێن و پاشانیش لەوێ بە هەر شێوەیەك قایلیان دەكەن كە سكاڵا تومارنەكەن لە سەر دوو ئەڤسەرەكە كە بەناوەكانى مولازم ئەوەل " سەباح تەها شێر" و مولازم اوەل " مەڕوان جومعە" بوون دوو ئەڤسەر رەوشت نزمى هەردوو دەزگایەكەن و سەر بە بابەكر زێبارى و شەوكەت ئاغاى زێبارى نە و خەریكە شارى ئاكرێ لە بەر تەعدا و ئیهانەكردنى بەردەوامى ئەم دوو بە ناو ئەڤسەرە بەجێبێڵن .
جا ئەگەر بە راستى یاسا سەروەرە لە كوردستان با ئەم دوو ئەڤسەر دادگایى بكرێن ! كە بە بووچونى من كەس ناتوانێ قسەیەكى لە هەنگوین تاڵتر بەوان بڵى نە لقى (9) ى نووستوو و نە هیچ كەس و دەزگایەكى تریش .
بەڵام من سوز بە هەردوو روژنامەنووسەكە دەدەم بە بە سزاى رەواى خویان بگەینم لە نزیكترین دەرفەتدا ، چونكە ئەگەر كەسانێك یاسا پێشێلبكەن و كەس نەبێ یاسا ب پارێزێ ئەوەتا من ئامادەم لە دەرەوەى یاسا یاسا سەروەر بكەم و لەمەوپاش هەر تەعدایەك لە ئاكرەیەكان ئەوەتا روبەروى سزاى رەواى خویان دەبن و لە وانەشە گەورەكانیان ئەزیت و ئەشكەنجەبدرێن لە جیاتى هەر پێشلكردنێك .