یادێك بۆ ٧ی ٣
Saturday, 07/03/2009, 12:00
1280 بینراوە
هه‌مو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا كه ده‌بیت به ٧ی به‌یه‌نی هێواش هێواش له ناخه‌وه له‌شم سارد‌و ره‌نگم ورده ورده هه‌ڵده‌بزڕكێ، هه‌مو ساڵێكیش هه‌ر هه‌مان ڕۆژ كه ئه‌مڕۆیه ناویده‌بێت به ٧ی ٣. هه‌مو ساڵیك له‌م رۆژه‌دا به‌بیرم دێ كه ده‌یان گۆت له سله‌یمانی زه‌ماوه‌ند ده‌كرێ. زه‌ماوه‌ند چ زه‌ماوه‌ندێك؟ زه‌ماوه‌ندی ده‌رباز كردنی زیندانیه سیاسیه‌كانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌و شه‌پۆلی خۆشی كه‌سوكاریان ، زه‌ماوه‌ندی ئابڵوقه‌دانی ئه‌و جه‌لادانه‌ی كه دوێنێ‌و پێرێ ئازاریان ده‌داین ، زه‌ماوه‌ندی تێكه‌ڵ بونی بزه‌ی سه‌ر ڵێوی دایكی شه‌هیدانو شین‌و شه‌پۆری دایكی شه‌هیدی نوێ، زه‌ماوه‌ندی ده‌ست له ناو ده‌ستی گه‌نجو پیرو خوشكانی شار، زه‌ماوه‌ندی شار له‌ده‌رنانی ئه‌كه‌سانه‌ی ئازادیان لێزه‌وت كردبوینو پێیان ده‌گوترا داگیركه‌ران، زه‌ماوه‌ندی تۆپاندنی ته‌پله سورو دار به‌ده‌ستان، زه‌ماوه‌ندی به‌نیازی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و مارش به‌ره‌و گردی سه‌یوانو مژده‌دان به شه‌هیدو به گۆڕه‌كانیان، زه‌ماوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی دووره وڵاتان و ده‌رباده‌رانی شار، زه‌ماوه‌ندی هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لادێیه‌كان بۆ لادێكان‌و هیوای بوژانه‌وه‌ی ده‌خڵو دان، زه‌ماوه‌ندی ده‌ست له مل‌و ئاڵا بردردن بۆ قه‌ندیلو بۆ حه‌سارۆست و بۆ ئاسۆسو بۆ حه‌مرینو بۆ قۆپی قه‌ره‌داغو بۆ هه‌مو شاخ‌و گردو ته‌پۆلكه‌و ده‌شتیك كه خوێنی كوردێكی تیا پژابیتو كه ڕۆحیكی وه‌ك په‌پوله تیا فریبێت، زه‌ماوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و له هه‌ڵه‌بجه‌ش عومه‌ری خاوه‌ر به پیریان بێت. زه‌ماوه‌ند چ زه‌ماوه‌ندێك!! هێنده‌ی نه‌برد ٧ی٣ ڕۆشت‌و هه‌مو ده‌ربه‌ده‌ر بوین به‌ره‌و سنوره‌كان، هێنده‌ی تری نه‌برد هه‌تینه‌وه‌و ده‌ستمانكرد به ئاودیو كردن به‌ره‌و ئێران‌و تاڵانمان كرد گشت كوردستان، هێنده‌ی نه‌برد هه‌ر به سودفه په‌رله‌مانی كوردیمان دامه‌زراند، هینده‌ی نه‌برد كردمان به‌شه‌ڕ له‌سه‌ر كورسی په‌رله‌مان،هێنده‌ی نه‌برد له‌باوه‌شمانا جاش‌و ئارام كوژان، هێنده‌ی نه‌برد گۆڕمان هه‌لكه‌ند بۆخه‌ونی گه‌لو هیوای شه‌هیدان، هێنده‌ی نه‌برد زیندویان كرده‌وه رقی كۆن‌و مامه ڕیشه كوژه‌كانیان كرد به كوڕه گه‌وره‌ی خۆیان، هێنده‌ی نه‌برد دیسانه‌وه چاویان له‌یه‌ك زیتكرده‌وه و میلی تفه‌نگیان له‌یه‌ك هێنایه‌وه كورد كوژه برا كوژه‌كان، هێنده‌ی نه‌برد له‌دایك بون دوعا كوژان زه‌ماوه‌ندیان لیتێكداین و لێیان كردین به زه‌هریمار به قوڵزه‌رقورت نامه‌رده‌كان، هێنده‌ی نه‌برد زه‌ماوه‌ند بو به‌خه‌ونو خه‌ون بو به ئه‌فسانه و ئه‌فسانه بوبه دۆلار‌و له‌گیرفانی سه‌ركرده كورده‌كاندا وحد حوریه ئشتراكیه ی ده‌گوت، هێنده‌ی نه‌برد ده‌بابه‌كانی سه‌دام حسین ته‌راتێنی ده‌كرد له هه‌ولێرو پایته‌ختی كوردستان، هینده‌ی نه‌برد ئیبراهیم خه‌لیل و كورد كوشتن بو به بنێشته خۆشه‌ی ژیر زمان‌و ده‌نگوباسی ناو چایخانه‌ی شه‌عبو سه‌رلێشێواندنی گه‌نجو لاوان، هێنده‌ی نه‌برد دوو به‌شیانكرد فه‌رهه‌نگی كوردی‌و خاكی كوردستان، هینده‌ی نه‌برد چه‌ند زیندانیمان ئازاد كردبو له ٧ی٣ ده‌یان زیندانی ترمان دروست كرد‌و هه‌زاران لاوی كوردمان تێ ترنجان. هێنده‌ی نه‌برد وڵات درایه ده‌ست چه‌قۆ كێش‌و فایلداران، ینده‌ی نه‌برد نامه‌رده‌كان به‌دییان كرد داهاتو سه‌روه‌تی كوردستان ، به‌ستیان رێكه‌وتنی ئیستراتیجیو دوو كه‌رتیان كرد شیری مناڵه ساواكان هه‌تا ئه‌مڕۆش مورتاح مورتاح دروستی ده‌كه‌ن شه‌وی سورو داوێن پیسی و شه‌راب ڕشتن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی له‌شفرۆشو پێیان ده‌وترێت ئاغا‌كان
.
هاوڕێانم
خه‌بات گێڕو خه‌مخۆرانی كوردستان‌م، لۆمه‌م مه‌كه‌ن كه ناتوانم ئاهه‌نگ گیڕبم بۆ ٧ی٣، لۆمه‌م مه‌كه‌ن كه‌ناتوانم پڕ له جۆشبم بۆ ٧ی٣، هه‌مو سالێك له‌م ڕۆژه‌دا شه‌هید ئارام لێم ده‌پرسێ، هه‌ڵه‌بجه‌یی لێم ده‌پرسێ، مناڵانی كوردستان‌م لێم ده‌پرسن، له‌یلا قاسم‌و دوعا لێم ده‌پرسن، به‌دیت هینا یاسا‌و سیستامی كوردی؟ به‌دیت هێنا یاسای دادگایی كردنی دوعا كوژان؟ به‌دیت هێنا هیوای ئارام‌و شه‌هیدان؟ چویت بۆ قه‌ندیلو شاخه‌كان دایچه‌قێنی ئاڵای كوردستان؟ به‌دیت هێنا ئازادی ده‌ربڕین و كردت به پیشه‌ی شه‌قامی كوردستان؟ له‌ناوت برد زیندانییه ده‌ستكرده خۆمالیه‌كان؟ به‌نیازی كام زه‌ماوه‌ند بۆ كام بۆنه بگێری؟ كوا ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕین؟ كوانێ ئه‌نفالكراوه وونبوه كانم؟ منیش له‌شه‌رمانا هه‌ر عاره‌قه‌ی سارد ده‌كه‌مو وه‌ڵامم بۆ هیچكام له‌و پرسیارانه پێ نیه.
هاوڕێانم، شه‌هیدانی كوردستان‌م، به‌ڵێنبێت هه‌زار به‌ڵێن، ئه‌وه‌ی به من بكرێت هه‌ڵی بۆ بده‌م قه‌ت كۆڵ نه‌ده‌م ته ده‌یپێكم، ڕۆژیك ده‌بیت زه‌ماوه‌ندی ڕاسته‌قینه ساز بده‌م، ئه‌و كه‌سانه‌ی ١٨ ساڵ مافی منالانی كوردستانیان پێشێل كرد ڕسوایان بكه‌م، سه‌ریان بتاشم لاشه‌یان بده‌م به‌ده‌م به‌رازه‌وه، ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی دزیویانه له قورگیان ده‌ر بهینمه‌وه، ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌وان پێشێلیان كرد بیكه‌م به خوا به سه‌ریانه‌وه، سه‌رتان به‌رزكه‌مه‌وه بزه‌ی سه‌ر لێوی هه‌ڵه‌بجه‌یی بهێنمه‌وه، په‌یمان بێت هه‌رگیز كۆڵ نه‌ده‌م له پاك كردنه‌وی كوردستان ببم به مۆته‌كه‌و بچمه خه‌ونی ئه‌و خائینانه‌ی كه هه‌لهاتون له‌ده‌ست یاسا و له‌ده‌ست گه‌ل، شه‌رت بیت هه‌تا دایكانی شه‌هید ۆخه‌ی نه‌كه‌ن من كۆڵ نه‌ده‌م زه‌ماوه‌ند نه‌كه‌م
براتان خاكیی