کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەنگێك بۆئیسلامییەكان وتاقیكردنەوەیەكی نوێ

Thursday, 11/03/2010, 12:00


زۆربون ئەوانەی پاش هەڵبژاردنەكەی 25/7ی پەڕلەمانی كوردستان ڕەشبینانە خوێندنەوەیان بۆ كاری ئیسلامیەكان ودواڕۆژی جەماوەری ئیسلامی دەكرد لە كوردستاندا بەبیانووی ئەوەی نەیانتوانیوە ڕێژەیەكی بەرچاو بە دەست بهێنن؛ لەوكات چەندین جار قسەم لەوەكرد(بەدەر لە نوسین و چاوی كامێرا) كە هەڵەیە لەم ڕوانەگەیەوە كاری ئیسلامی لە كوردستاندا هەڵسەنگێنرێ، چونكە ئەو شكستە ئەوەندی پەیوەندی بە چۆنێتی دابەزین وپێكهێنانی لیستەكەوشەقامی ئەو كاتی كوردستانەوە هەبوو ئەوەندە پەیوەندی بە شكستی خودی پرۆژەی ئیسلامییە كانەوە نەبوو هەر بۆیە هەڵچنینی هیوا لە لایەن ناحەزانی و نائومێدی لە لایەن هەوادارانیەوە تێڕوانینێكی هەڵەبوو، گەر شكستیی پرۆژەش بێت پێویستە بەخۆداچونە وە بكرێت وداڕشتنێكی نوێ بهێنرێتە ئاراوە نەك دۆش دامێنی ونائومێدی باڵبكێشێ ، هەروەك چۆن هەڵەیە لە كاتی بردنەوەشدا لە خۆ بایبیون هەبێ وهۆكارەكانی سەركەوتن لە یادكرێ، بەبۆچونی من بەرەنجامی ئەم هەڵبژاردنە سەلمێنەری چەند ڕاستیەكن (بەدەر لەوەی كورسیەكان چەند دەبن)كە لەم چەند خاڵەدا كورتیان دەكەمەوە:-

1-پێویستە تەوژمی ئیسلامی تەبەنای داخوازی وبەرژەوەندی وخەمەكانی خەڵك بكات وئەمەش بە ئەركێكی ئیسلامی خۆی دابنێ وكاری ئیسلامی لە چەند شتێكدا قەتیس نەكات، چونكە دادگەری ودژایەتی ستەمكاری و خزمەت بەخەڵك وبرەودان بەژیان و گوزەرانی خەڵك وفەراهمكردنی بەرژەوەندی گشتی لە كرۆكوفەلسەفەی ئیسلامن و بۆ ئەم مەبەستەش كاری جیددی بكەن، ئەكرێ بوترێ لایەنێكی گوتاری ئەمجارەی ئیسلامیییەكان ئەم ڕووەی تیادا بەدی دەكراو جورئەتێكی زیاتریان بەخۆیاندا لەم ڕووەوە...لە هەمان كاتدا ڕەمزەكانی ئەم بوارە لە ناو كاندیدەكاندا دیارو بەرچاو بوون.

2-پێویستە تەوژمی ئیسلامی سوور بێت لە سەر برەو دان بە پەیامی ئەخلاقی وئیسلامی ومرۆڤ دۆستی خۆیی و پاڵپشتی ڕەمزە دەعەوییەكانی بێ وكار بۆ بەهێزبونیان بكات، متمانە دان بەم جۆرە ی كاندید زۆر ڕون وبەرچاووئاشكرابوو، لە هەمان كاتدا سەلمێنەری ئەوەشە خەڵكی ئێمە ئاتاج وتینووی برەودانن بەم لایەنە.

3-مەرج نییە دابەزینی ئیسلامییەكان بە یەك لیست سەركەوتن وبردنەوەی لە دوا بێت، بگرە هەندێ جار یەك لیستی گیانی كێبەركێی دروست لاواز دەكات ومەنگی وسستییەك بەدی دێنێت وبەرەنجامەكانی 25-7و7-3ش ئەم بۆچونە دەسەلمێنێت.

4-خۆقەتیس نەكردن تەنها لە ئەنداماندا(هەرچەند پشت و پەنای هەركارێكی گرنگن)و كرانەوەی زیاتربەڕووی جەماوەردا و فراوان كردنی ئەم زەمینەیە وكاركردن بۆ بە دیهێنانی خواستە ڕەواكانی خەڵك بەدەر لە ئاڕاستەوئایدیاوئاینەجۆراو جۆرەكانیان، وسازش كردن لە بەرژەوەندییە شەخسی و حیزبییەكان لە پێناو خەڵكو جەماوەردا...چونكە باشترین كەس ئەو كەسەیە سودمەندبێت بۆكەسانیتر (خیرالناس أنفعهم للناس).

5-گرنگی دانی زیاتر بە ڕاگەیاندن وهونەر...

بەكورتی دەكرێ بوتری پێویستە تەوژمی ئیسلامی گرنگی بە خواست وداخوازی جەماوەر بدات لە ڕێگەی خستنە رووی پرۆژەوپێشخستنی كەسایەتییە دیارەكانی ئەم بوارە و برەودان بە بانگەشەی ئەخلاقی ودەعەوی لە ڕێگەی ئۆرگانە ناوخۆیی ودوانگە جۆراوجۆراكان وكەسایەتیە دیارەكانیەوە و برەودان بە بواری ڕاگەیاندن لە هەمان كاتدا، هەموو ئەمانەش لە پێناوبەختەوەری مرۆڤ ودابینكردنی مافە كانی لە كوردستاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە