کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق واباشترە لە لایەن ڕۆڵەیەکی پارێزگای سلێمانییەوە پڕ بکرێتەوە ئیدی هەر ڕەنگ و ئایدۆلۆژیایەکی دەبێ با ببێ

Wednesday, 07/05/2014, 12:00




سلێمانی وەك گەورەترین شاری باشوری کوردستان ، وە هەروەها بەو پێیەی کە قوربانی بەخشترین و وریاترین دانیشتوانی تێدایەو ماوەی چەند دەیەیەکیشە لە لایەن بژاردەی ڕامیاری باشوری کوردستانەوە ڕۆڵەکانی بێبەش و پەراوێز دەخرێن و بە گوێرەی قەبارەو کاریگەرییەکانی خۆیان بەشدارییان پێناکەن لە دەسڵاتداو پلە سیاسی و کارگێڕییەکانیان پێ نادرێت ، بۆیە دەبێت لێرە بە دواوە ئەو ڕۆڵە بدرێتەوە بە خەڵکی ڕەسەنی ئەم پارێزگایەو لە بەغدادو لە هەولێریش سلێمانی بەشداری بکات لە دەسڵاتدا، بۆیە دەبێت پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق یان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەگەری وەرگرتنیدا لە لایەن پێکهاتەی کوردەوە لە لایەن یەکێك لە ڕۆڵە دڵسۆزەکانی پارێزگای سلێمانییەوە پڕ بکرێتەوە، ئیدی لە هەرچی قەوارەو لایەنێکی سیاسی دەبێت با ببێت، چونکە پارێزگای سلێمانی پارێزگایەکی تەواو کوردییەو لە ڕابردوشدا لە سەرجەم پارێزگاکانی تری باشور زیاتر قوربانی داوەو وێران کراوە، وە زۆربەی قوربانیانی جێنۆسایدو شاڵاوە نەگریسییەکانی بە ناو ئەنفال لەم پارێزگایەدا بەڕێوەبراوە، بۆیە پەراوێزخستنی سەرکردەکانی ئەم پارێزگایە لە وەرگرتنی پۆستە سیادییەکانی بەغداددا کە بەرکەوتەی هەڵبژاردنی گەلی کوردن مایەی نیگەرانیمانەو ستەمێکە لە خەڵکی خۆڕاگری سلێمانی کە پێشەنگ و سەرمەشقی سەراپای جوڵانەوەو جموجوڵە سیاسییەکانی سەدەی ڕابردو بون و بەردەوامیشن تا ئێستا لەو پێشەنگی ڕۆڵگێڕانە مێژویی و نەتەوەیەدا، بۆیە سەرجەم لایەنەکان دەبێت هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە کە بەربژاری پۆستی سەرۆك کۆماری داهاتوی عێراق لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بێت ، وەك ئەمەکدارییەك بەرامبەر ئەو پارێزگایەی کە لەوەتەی دەوڵەتی عێراق دروستکراوە سەرسەختانە ڕۆڵەکانی تێدەکۆشن و قوربانی دەدەن بۆ ئەوەی کورد بەشدارییەکی جدی و کاریگەر بکات لە عێراقی داسەپاودا، ناشبێت ئەم نوسینەشمان وا لێکبدرێتەوەو شرۆڤە بکرێت کە ناوچەگەرێتی و پارێزگاچێتی پێوە دیارە ، بەڵکو ئەمە تەنها هەوڵێکە بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ خەڵکی ئەم شارە کە ماوەی شەش دەیەیە ڕۆڵەکانی نەیانتوانیوە لە سەرکردایەتی کردنی دۆزی گەلی کورددا لە سەرکردەکانی نمرە یەك بن.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە