یەكێتى بە دەعوەتكردن خەڵكى كۆدەكاتەوە
Tuesday, 31/03/2009, 12:00
1555 بینراوە
هەر یەك لە كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و ئەرسەلان بایز بە مەبەستى خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان چەند رۆژێك لە مەو بەر سەردانى شارى هەولێریان كرد، بە نیاز بوون به قسه و پهیمان و نهرمه ههڕهشه وەك جاران فریوی ئهندامهکانی خۆیان بدهن و كۆبوونەوە لەگەڵ كەسایەتى شارى هەولێردا بكەن . بەڵام ئەوەى چاوەروانیان نەدە كرد نەهاتنى خەڵكی بوو، بە دەم بانگەوازەكەیانەوە لە رێگەى مەڵبەند و كۆمیتەكانەوە، بۆیه بە ناچارى كۆسرەت و كوڕەكەى وەك كەسایەتییەكى خەڵكى هەولێر و هەر یەك لە بەرهەم و ئەرسەلانیان ئاگادار كردەوە، كە ئێمە خەڵك كۆدەكەینەوە، ئەوە بوو كۆسرەت و كوڕەكەى لە رێى چەندین پەیوەندیى کردنهوه بە ناسیاو خزم و كەسی خۆیانهوه ویستیان بۆ نیوەرۆ خوانێك بانگیان بکهن و توانیان چەندین كەس بۆ نان خواردن بانگ بكەن و دوا تر بیان هێننە ناو هۆڵى كۆبوونەوەیەك. وەك بینرا نیوەى هۆڵەكەیان پێ پر كرایەوە.
كۆسرەت و برادەرانى ئیستغلالى وەزعەكەیان كرد و بە پەلە كامێریان خستە ناو هۆڵەكەوە، گوایە ئەمانە هەموو یەكێتى و لایەنگرانى یەكێتین و قسە و باسەكانیشیان پارانەوە بوو لە خەڵكى بۆ ئەوەى بچن بۆ دانگدان و دەنگ بۆ لیستى نەوشیروان نەدەن. وەك دەریشكەوت كۆسرەت و هاوەڵەكانى لە كرواتیا چوون و نزیكەى چوار هەزار دەمانچەیان لهوێ کڕیبوو، لهگهڵ خۆیاندا هێنایانهوه، بە نیازن وەك دیارىی لهکاتیی هەڵبژاردنەكاندا وهک دیاری بیبەخشن بە لایەنگرانیان.
ئهوهی جێگای سهرنج ڕاکێشانه ئیستاكەش بە نیازن ههمان سیناریۆ لە سلێمانى جێبەجێبكەنەوە، خودى تاڵەبانى خۆى بە نیازە ببێتە كارەكتەرێك و خەڵكى بە قسەسواوەكانى و بەخشینى پارە بە خەڵكى بدات، تا دەنگیان پێبدەن.
مەلا بەختیاریش دوێنێ لەگەڵ گروپەكەى كۆسرەت و ئەرسەلان و بەرهەمدا بۆتە ناخۆشى وتویەتى: من خەڵكى كۆ دەكەمەوە، من ئیشم چییە؟ من لێپرسراوى رێكخراوەكانم ئەبێ ئەو كارە بكەم بە تایبەتى (خوێندكاران و ئازادیى لاوان) بهێنم و قەرەباڵغى دروست بكەم. من ئەتوانم مام جەلالیش بهێنم .
ئێستاكە مەكتەبى سیاسیى لە پلانى ئەوەدان، هەر چونێك بێت لە سلێمانیی كە جەماوەریان نەماوە و زۆربەى زۆری ئهندامانی یهکێتیی و ژمارهیهکی زۆریش له خەڵكى سلێمانى، گهیشتوونهته ئهو بڕیارهی که (گردەكە و كۆمپانیاى وشە و نەوشیروان) بە تاقە رزگاركەرى كێشەى یەكێتى دەزانن و لایان سەیرە كە رۆژانە بە هەزارەها رۆشنبیر و خوێندكار و مامۆستا و لە هەموو چین و توێژەكانى تر سەردانى گردە دەكەن و لە خۆ ئامادەكردندان بۆ رۆژى دەنگدان تا دەنگ بە لیستى سەربەخۆ و نوێبوونەوە بدەن . مەكتەبى سیاسیكەى یەكێتى و پارتیش لە پلان داندان بۆ شكست هێنانى پرۆژەکهی نەوشیروان مستەفا و هەواڵەكانى.