کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەشتەرگەریەكەى تاڵەبانى پلینێۆمیش دوا دەخات

Wednesday, 30/09/2009, 12:00


تاڵەبانى بە هۆى ئەو ڕیزە نەخۆشیەوە كە هەیەتى ئەمجارەش ڕووى كردوە ئەمریكا و لە پاڵ هەندێ كۆبونەوەشدا , بۆ كارى سەرەكى خۆى چوە كە فۆڕماتێكى خۆى دەكاتەوە و وەكو خۆى ووتى ((چۆكى عەمەلیات دەكات)) , كە ئەمەش بیانویەكى باشە بۆ ئەوەى پلینێۆمیش دوا بخرێ یان نەگیرێ , ئەگەریش بەیەكجارى نەگەڕایەوە ئەوا ئیتر پلینێۆمیش وەكو كۆنگرە هەر ناگیرێ , یەكێتى ئێستا لە قەیرانێكى زۆر ترسناكدایە , ئازاد جوندیانى ئەڵێ ((یه‌كێتی‌ تووشی‌ بارودۆخێكی‌ ناسك‌و مه‌ترسیدار بووه‌)) ئەمە ئەوە دەسەلمێنێ هەموە هەست بەوە دەكەن كە یەكێتى بەم حاڵەتەیەوە ناتوانێَ ماوەیەكى تر بڕ بكات و لە سەر لێوارى لەناو چووندایە بەڵام ئەوەى هەستى پێ ناكات تەنها تاڵەبانیە كە لە بێ شعورى خۆیەوە گوێ بە هیچ نادات و ئەیەوێت گۆچانێكیش یان دارشەقێك بخاتە ژێر باڵى یەكێتى و شەلە شەل هەنگاو بنێ تا ڕۆژێك ئەمیش لاربێتەوە وە تاڵەبانى گەرەكیەتى تەمەنى یەكێتى لەگەڵ تەمەنى خۆى كۆتایى بێتو بەیەكەوە هەردوكیان بنێژرێن , چونكە تاڵەبانى جەوێكى خولقاندوە كە دوایى خۆى دارو پەردووى بڕوخێ بەسەر یەكدا و كارێكیشى كردوە كە هیچ یەكێك لە مەكتەبى سیاسیەكان بڕوا بەوى تر نەكات و ئامادە نەبێت پۆستى سكرتێرى یەكێتى وەربگرێ , بارودۆخەكەى یەكێتى بە پێى قسەو ئەو ڕاپۆرتە نهێنى و كۆبونەوانەى ئەم دواییەكراوە ئیتر بەرگەىئەوەى پێ نەماوە زۆر بژى ئەگەر فریاى نەكەون , باشترین چارەسەر گرتنى كۆنگرەى سێ یە ,بەڵام كۆنگرەیەك بەمانى قسە كۆنگرە بێت و چارەسەرى پێ بێت نەك وەكو كۆنگرەى دوو ببێت كۆنگرەى چەپڵە, حاڵەكەئەوەندە ترسناكە كە گەیشتۆتە ئەو پەڕى و پێویستى بە چارەسەرى زۆر خێرا هەیە و پێویست بوو یەكێتى پێش تاڵەبانى نەشتەگەرى بۆ بكرێ بەڵام پیرى ئاخر شەڕ جارێ خۆى بەلاوە گرنگ ترە لە یەكێتى و هەر بەمەبستیش ئەم پلینیۆمەى دواخست بۆ مانگى (10) كە ئەیزانێ لەو مانگەدا نەشتەرگەرى بۆ دەكرێ و بە م بیانوە وە دواى دەخات ,یەكێتى وەكو سكرتێرەكەى لێ هاتوە هیچى بەبەرەوە نەماوە توانایى خۆ ڕاگرتنى نەماوە لە سەر قاچەكانى و بەرگەى بایەكى بەهێز ناگرێ بەڵام كەس گوێ بەمە نادات و پەتیان بۆ بەرەڵاكردوە و ڕەشەبا باڵاكانى یەكێتى بەم لاو ئەو لایدا ئەبەن , بە تایبەت دۆڕاندنى ئەم جارەى یەكێتى ئەوەى بیر هەمومان خستەوە كە ئیتر ئەوحیزبەى جاران جێگاى ئومێدى میللەتێك بوو ئیتر جێگاى ئاواتى كەس نیە و و تەنانەت كادرەكانى خۆشیان بڕوایان بەو سەركردانە و حیزبە نەماوە ,چونكە ئەزانن ئەوانەى كە ئێستا هەن خۆیان هۆكارى سەرەكین بۆ تێكدانى یەكێتى و ناشیانەوێت بە هیچ شێوەیەك یەكێتى چاك بكەنەوە , ئەبوایە هەمویان ئەوەیان بزانیایە یەكێتى پێش سكرتێر و جێگرى سكرتێرەكەى پێویستیان بە نەشتەرگەرى هەیە و داوایان لە تاڵەبانى بكردایە با جارێ یەكێتى نەشتەرگەرى بكەین نەك خۆت , لەبەر ئەوەى ئەمانە نایانەوێت یەكێتى باش بكەن بۆیە ئەو قسەیەش ناكەن ,ئەوان تەنهالەم وەزعەى یەكێتى سود مەندن ئەگەر باش بێتەوە ئیتر ئەوان زەرەرمەندى یەكەم دەبن , بۆیە خۆیان لە قەرەى ئەوە نادەن كە یەكێتى باش بكەن , ناشیانەوێت كەسى تریش ئەمە بكات , تەنها چاوەڕێى تاڵەبانین و ئەویش وەكو ئەوانى تر نایەوێت ئەمە بكات , هەموو یەكێكیان ئەزانن كۆنگرەى ئەمجارە ئەگەر بە ڕاستى كۆنگرەیەكى باش بێت زۆربەیان دەرناچنەوە بۆیە نایانەوێت ئەو كۆنگرەیە بگرێت ,و تاڵەبانیش هەر لەم ڕوانگەیەوە كە ئەزانێ ئەم جارە كەسانێكى زۆر دەرناچنەوە بۆیە ئەمە ناكات چونكە ئەگەر واى كرد ئەو كاتە ئەوانە دەچنە ناو گۆڕانەوە و ئەوەشى ناوێت تاڵەبانى , ئەگینا بۆ بە دەساڵ ئەچێت نەیان توانیوە كۆنگرەیەك بگرن ,یان ئەگەر مەبەستى بوایە تاڵەبانى با جارێ ئەو نەشتەرگەریەى خۆى دوا بخستایە و بەپەلە كۆنگرەى بگرتایە , هەمو حیزبێك دواى شكست و دۆڕاندن خێرا كۆنگرە ئەگرێ و خۆى نوێَ ئەكاتەو ەكەچى ئەمان هەر گوێشیان نەدایە و بەدوو كۆبونەوەى بێ بەرنامە ئەوەیان بیر خۆیان بردەوە , ئێستا زۆربەیان حەز دەكەن تاڵەبانى نەشتەرگەریەكەى چەندین مانگ بخایەنێ بۆ ئەوەى نەیەتەوە و بیر لە شتى وانەكاتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە