کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌موو بڵاو کراوه‌ی کوردی ده‌زگایه‌ك له‌ پشتیه‌وه‌یه‌تی

Friday, 17/07/2009, 12:00


ڕاستیه‌ك هه‌یه‌ که‌ خوێنه‌ری کورد ، ڕۆشنبیری کورد ناتوانێت نکوڵی لێبکات ، ئه‌ویش نه‌بوونی ڕاگه‌یاندنێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ ، نه‌بوونی بڵاوکراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌ ، هه‌ر یه‌ك له‌و بڵاوکراوانه‌ی که‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌ یان سایته‌کان که‌ په‌خشی نووسینی نووسه‌ران ده‌که‌ن ، ناتوانم به‌به‌ڵگه‌وه‌ بڵێم ، به‌ به‌ڵگه‌ کردنی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یش یان ده‌تگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام یان سه‌رت به‌ فه‌تاره‌تا ده‌بات ، به‌ مانایه‌کی تر ده‌بێته‌ قه‌ستی له‌ ناوبردنی خۆت ، ئه‌گه‌ر بڕوانیننه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردی و کتێبخانه‌ی کوردی له‌ به‌ر زۆری بڵاوکراوه‌ له‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤارو په‌رتوك نازانی بڕوانیته‌ چی ، ئه‌گه‌ر بێت و به‌راوردیشی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیرانی کورددا ڕه‌نگه‌ به‌رابه‌ر ڕابوه‌ستێ ، که‌واته‌ چه‌ند ڕۆشنبیری کورد هه‌یه‌ هێنده‌ بڵێوکراوه‌ هه‌یه‌ ، له‌م نێوه‌دا شێوه‌ سه‌رلێشێواویه‌ك ده‌بینم ، ئه‌گه‌ر بێت و ڕۆژانه‌ بڕوانینه‌ بڵاوکراوه‌کان جگه‌ له‌ بڵاوکراوه‌ حیزبیه‌کان که‌ به‌ئۆرگانی بڵاوکراوه‌ی ئه‌و حیزبه‌ داده‌نرێت ، که‌ ده‌بوو ئه‌وان له‌هه‌موو بڵاوکراوه‌کانی تر سه‌به‌خۆییان پێوه‌ دیار بوایه‌ ، هه‌مووی له‌ چه‌ند نووسه‌رێک زیاتر نووسینی که‌سانی دی تیا نابینرێت ، نموونه‌ی بچوك گۆڤاری گوڵان ، یان ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی ، له‌و چه‌ند نووسه‌ره‌ی که‌ به‌شدارن تیایدا ، نووسه‌ری دی بۆی نییه‌ به‌ شداری تێدا بکات ، هه‌ندێک له‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ش به‌ پاره‌ کار ده‌که‌ن ، هه‌ندێك نووسه‌ر هه‌ن که‌ هه‌ر ماوه‌ی به‌ بڕێک پاره‌ هاوکاییان ده‌که‌ن ، ئیتر ئه‌و نووسه‌ره‌ ئه‌گه‌ر نووسینه‌کانی هه‌ر له‌ نووسینیش نه‌چن بۆی بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ ، من خۆم له‌ گه‌ڵ براده‌رانی گوڵاندا دووام ئه‌وان وتیان له‌و کۆمه‌ڵه‌ نووسه‌ره‌ زیاتر ، ناتوانین نووسینی هیچ که‌سی تیا بڵاو بکه‌ینه‌وه‌ ، هاووڵاتی هه‌مان شێوه‌ ، به‌ گشتی ده‌رگایه‌کی ڕۆشنبیری نییه‌ که‌ سه‌ربه‌خۆ بێت له‌ کوردستاندا بۆ ده‌ربڕینی ڕای سه‌ربه‌ست ، کێشه‌یه‌کی تریش لێره‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ که‌ ئه‌و بڵاوکراوانه‌ ناتوانن ڕه‌خنه‌ی که‌سێکی تر له‌سه‌ر که‌سێکی تر بڵاو بکه‌نه‌وه‌ ، چونکه‌ له‌وه‌ ده‌ترسن که‌سی یه‌که‌م دڵ گران بێت و هیچی تر هاوکاریان نه‌کات ، من به‌ ته‌حه‌داوه‌ ده‌ڵێم هه‌رچی بڵاو کراوه‌ی کوردی هه‌یه‌ ده‌زگایه‌کی له‌ پشته‌وه‌یه‌ ، بڕاواننه‌ نرخی هه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی کوردی ، به‌راودی بکه‌ن له‌گه‌ڵ نرخی چاپکردنیدا ، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌زاران چاپ ده‌مێنێته‌وه‌و کۆن ده‌بیت و فڕی ده‌درێت ، ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ هیچ که‌س له‌ پشتمانه‌وه‌ نییه‌ ، هه‌روه‌ك چۆن داوا ده‌که‌ین که‌ به‌رپرسانی کورد سه‌روه‌ت و ماڵیان ئاشکرا بکه‌ن ، ئاواش داوا ده‌که‌م ئه‌و بڵاوکراوانه‌ هه‌موو شتێک ئاشکرا بکه‌ن و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی بسه‌لمێنن که‌ چۆن بڵاو کراوه‌کانیان بێپشتیوانی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر شه‌قامی کوردی و به‌رده‌م خوێنه‌ری کورد ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ بێپشتیوانی ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن ، ئه‌ی که‌واته‌ چۆن نووسه‌رێک ناتوانێت نامیلکه‌یه‌ك چاپ بکات ، من ده‌یان نووسه‌ری باش و به‌ باڵا ده‌ناسم چه‌ندین ساڵه‌ نامیلکه‌کانیان نووسراوه‌ته‌وه‌و تۆزی لێنیشتووه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌ك هاوکاری نه‌کات ، ناتوانێت به‌ چاپی بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیاری له‌ چاپ دانی بۆ ده‌ربچێت ، ده‌بێت ئیدیۆلۆژیاو سه‌رکیشی بیرو باوه‌ڕی ئه‌و ده‌زگایه‌ بێت . جگه‌ له‌ هه‌ندێک سایت نه‌بێت که‌ ته‌واو سه‌ربه‌خۆیی تێدا ده‌بینرێت ، که‌واته‌ له‌ پشتی هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ داینامیکیه‌تێك هه‌یه‌ که‌ نایه‌ڵێت ئه‌و ده‌زگایه‌ بکه‌وێت و به‌رده‌وام بێت له‌ بڵاو کراوه‌کانی ، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند که‌سانێکی زۆر له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو که‌نه‌داوه‌ ، داوایان له‌ گۆڤاری له‌ڤین کرد ، که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بکه‌ن له‌سه‌ر کاره‌ساتی 13 حوزه‌یران ، ئه‌وان له‌ وه‌ڵامدا ووتیان ئێمه‌ ناتوانین به‌و کاره‌ هه‌ستین ، من خۆم له‌ کوردستان بووم پێم ووتن ، ووتم ئێوه‌ هه‌ندێ جار چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك ڕه‌ش ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر تاکه‌ که‌سێك که‌ کوژراوه‌ به‌ده‌ستی هه‌ر که‌س بێت ، به‌ڵام کاره‌ساتی 13 حوزه‌یران ده‌یان که‌سی تیا کوژرا ناتوانن لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر بکه‌ن ، من له‌م نهێنییه‌ تێناگه‌م ، به‌ڵام نهێنیه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ی پاڵپشتی ئه‌وان ده‌کات ، به‌فه‌رمان ئه‌و کارانه‌یان پێده‌کات ، جارێکیتر ده‌ڵێمه‌وه‌ خۆتان ئاشکرا بکه‌ن ، ده‌نا من هه‌ڵده‌ستم به‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌و هه‌موو شته‌کان ئاشکرا ده‌که‌م ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئێوه‌ بۆ من ئه‌وه‌ بوو ،که‌ سه‌ربه‌ستی و ده‌ست بکه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ، لێره‌ دوو شت ئاشکرا ده‌بێت ، یه‌که‌میان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئێوه‌ ئاماده‌ نین ئاشکرا بوونی خۆتان ئاشکرا بکه‌ن ، دووه‌میان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌ڵی که‌سانێك یان ده‌زگایه‌ك له‌ پشتمانه‌وه‌یه‌و ناتوانن لاری بکه‌ین له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا .

که‌نه‌دا
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە