سەرنجی دوو پێشمەرگەی دێرین لەسەر پێناسە و کەسێتی پێشمەرگەی دێرین
Friday, 21/06/2013, 12:00
ڕزگار ساڵح ...
قانعی شاعیری هەژاران فەرموویەتی:
ماڵ وحاڵت بۆچیە گهر میلەت لهزیلهت بژی
تاجی سهرشۆڕی فڕێده تۆش وهکوو میلهت بژی
لەگەڵ کەمالی حەمەخانی هاوڕێی سەردەمی شاخم لەم فەیسبووکەدا بیروڕای خۆمان دەگۆڕیەوە من زۆر بەقورسی دابەزیمە سەر یەکێتی و بە بەعسیشم شوبهاند لەمەڕ بڕیاری نانبڕین و سزادانی سیاسی هەندێک لەوانەی یەکێتی بوون و بوون بە گۆڕان ، خۆ ئەوە واقیعە ، کاتێک من بوومە پێشمەرگە بەعس مووچەکەی باوکمی نەبڕی لەبەر پێشمەرگەبوونم ، کەچی یەکێتی بۆڕی بەعسی دایەوە لەوبوارەدا ، لەو ناوەندەدا کەسێک بەناوی ڕەحمانی مینە بەجلێکی کوردی و تەزبیحێکی درێژو بە تۆپەڵێک پرجی درێژەوە هاتە سەرخەت و ووتی سەرت دای لەبەرد ، دیارە ئەو پرچ درێژە بەوە ناڕەحەت بووبوو کە یەکیێیم بە بەعس شوبهاندبوو ، جا بۆ نا وەڵا حەقی خۆیەتی وابڵێت ئەو لە پڕێکدا بۆتە کوڕێک و بێ ئەوەی بزانێت جیاوازی نێوان ئاڕبیجی ٧ و ئاربیجی ١١ چییە بە پلەیەکەی باش لای کاک جەمیل هەورامی خانەنشین کراوە.
عومەر فەتاح مەدالیای ڕێزنان دەداتە پێشمەرگەیەکی دێرین
سەرت دای لەبەرد ... مەریوان ئیسماعیل ئیبراهیم
(سەرت دای لە بەرد) ئەمە قسەی پێشمەرگەیەکی پلەداری تازەیە کە لە خەویدا بووە بە پێشمەرگەی دێرین و بەیانی هەستاوە کە خەوەکەی گێڕاوەتەوە کراوە بە عەقید ،،،،، ئەوەی مەبەستمە لێرەدا ئەوەیە کێ بەرپرسە لەمانە؟ کێ ڕێگای بەمجۆرە کەسانە داوە کە سوکایەتی بەناوی پێشمەرگە بکەن و قسەی ناشیرینی پێ بڵێن بێ ئەوەی کەس نقەی لێوە بێ؟ ڕاستە قسە زۆر ئەکرێ ناڕەزایی زۆرە ناهەقی هەر باس ناکرێ ، گلەیی بوە بە شتێک کە حسابی بۆ ناکرێ پێشمەرگەی دێرین لەماوەی دوای ڕاپەرینەوە تا ئێستا چی نەماوە پێی نەکرێ هەر لە ناعەدالەتی و ناهەقی، چەندین کەس لەپەنا ناوی پێشمەرگەی دێرین بون بە هارون و قارون و کوڕانی ڕۆژی سەختی کوردایەتی بێ ئەوەی سەرمای بووبێ، بێ ئەوەی نانێکی ڕەقی خواردبێ ، بێ ئەوەی ملوانی کراسەکەی چڵكن بوبێ ، کەچی سەرەڕای ئەوەش ، قسە بە كەسێک ئەڵێ کە هەرگیز ڕۆژێک بیری لەوە نەکردبوەوە کە ڕۆژێ دابێ لەسەر ئەوەی پێشمەرگە بوبێ و داخی دڵی خۆی بۆ هاوڕێکەی هەڵڕشتبێ سوکایەتی پێ بکرێ لەلایەن کاکی هارونەوە بێتە قسەو پێی بڵێ تۆبۆت نیە قسە بکەی سەرت دای لەبەرد ئەوەی تۆ کردوتە من ئەیخۆم تۆ بۆت نیە داخی دڵت لای کەس باس بکەیت ئەگینا ئەمجارە لەوە خراپترت پێ ئەڵێم چونکە پلەکەی من لەسەر خەبات نیە لەسەر قسە پێ وتنە بە وانەی ڕۆژێک پێشمەرگە بون ، ئەم شتە کە ڕویداوەو کراوە بەرامبەر بە هاوڕێەکی خۆشەویستم کراوە کە ڕۆژانێک بوە قەت بە خەیاڵیدا نەهاتوە ئاوا سوکایەتی پێ بکرێ بۆیە ئەمڕۆ بەوبکرێت بەیانی بە منیش و دوو بەیانی بە هاوڕیێەکی تر بۆیە من لای خۆمەوە ئاگاداری هەموو ئەو هاوڕێ خۆشەویستانەم ئەکەم کە ڕۆژانێک هەر هەمومان یەک ڕێگاو یەک بیروباوەڕ و خۆشەویستی کۆی کردبوینەوە ئەو گیانە تا ئێستاش هەر زیندووە بەڵام ئەمڕۆ خەریکە لای کەسانی هەلپەرست و مشەخۆرەوە خەریکن ئەبن بە خۆرکە ،بەڵام خەیاڵیان خاوە هەر وا بەئاسانی تەسلیم بەوانە بین ئەوەی کە تا ئێستا بێدەنگێشمان هەڵبژاردوە لەبەر ڕێزی خۆمان بوە ،بەڵام واپێ ئەچێ بێدەنگی ئێمە هەلێک بێت بۆ ئەوانە بەڵام ئەمجارە ئەڵێم تا ئێرەو بەس ،،، دەممان مەکەنەوە باشترە ، ئەم نوسینەم دوای ئەوە هات کە زۆر هەستم بە شکان کردنی ئەو ناوە کرد کە تەمەنی گەنجی خۆمانمان بۆ دانا .. بمبورن ئەگەر تۆزێ کەم و کوڕی هەبێ لەنوسینەکەمدا
ڕزگار ساڵح ومەریوان ئیسماعیل ئیبراهیمیم
وێنەی ئەو کەسەی کراوەتە پێشمەرگەی دێرین و خانەنشین کراوە
٢١-٦-٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست