ئیسلام و مارکسیزم: هاوڕێی هه‌میشه‌یی؟
Friday, 09/11/2012, 12:00
نووسینی: ئیبن که‌ممونا
پێشه‌کی وه‌رگێڕ (عه‌لی عه‌بدول):
له‌که‌م شوێنی سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی، میلله‌تێک هه‌یه که سێ نه‌خۆشی له‌یه‌ک کاتتدا دابێتی له جه‌سته‌ی. کورد ئه‌و میلله‌ته‌یه که ئه‌ناڵێنێ به‌ده‌ست سێ نه‌خۆشی کوشنده: بنه‌ماڵه‌گه‌ریی، مارکسیزم و ئیسلام.
دوژمنی سه‌ره‌کیی کورد عه‌ره‌ب نییه، که خه‌نجه‌ری ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌جه‌سته‌ی کورد دا، تورک نییه که کوردبوونی له ٢٠ ملیۆن کورد قه‌ده‌غه کردووه، فارس نییه که ڕۆژانه گه‌نجه‌کانمان به ئاشکرا و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵئه‌واسن. کێشه‌ی کورد ئه‌و سێ سه‌ڕه‌تانه‌یه که داوێتی له جه‌سته‌ی و ناهێڵی هه‌ناسه‌ی ئازادیی هه‌ڵمژێ. سێ چه‌مکی ئێکسپایه‌ر و به‌سه‌رچوو. سێ دوژمن، سێ به‌ڵا، سێ ده‌مکوتکه‌ر، سێ دژه‌دیموکراسی و دژه‌پێشکه‌وتن.
ئه‌مڕۆ، پاش چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌ویی و قه‌تلوعامکردنی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له ژێر سایه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سیانه‌دا، هێشا کورد و فارس و عه‌ره‌ب له پاکانه‌کردن و کۆنه‌په‌رستیی خۆیان نه‌که‌وتوون و هه‌میشه ئه‌و سێ نه‌خۆشییه کوشنده‌یه‌یان پارستووه و پاکانه‌یان بۆ وه‌حشییه‌ته‌کانی کردووه. دیکتاتۆرییه‌ت و تاکڕه‌ویی ئاماده‌کاریی ئه‌وێ پێش ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی بسه‌پێنێ و حوکمڕانیی بکا. مێژوو ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ که له چ شوێنێکدا ئاینێکی تاکخودا (مۆنۆپییزم) بوونی هه‌بوو ئه‌وا چانسی درووستبوونی سیسته‌مێکی تاکڕه‌و، تاکبنه‌ماڵه، چانسی سیسته‌مێکی دیکتاتۆریی زۆر زۆر زیاتره وه‌ک له شوێنێکی تر. مرۆڤ کاتێک بڕوا به خودایه‌کی تاکوته‌نها ده‌هێنێ، زۆر گران نییه بۆی بۆ بێده‌نگبوون و قه‌بووڵکردنی حاکمێکی تاک و ته‌نها. دیاره رۆژئاواییه‌کان هه‌ر زوو به‌م ڕاستییه ئاشنا بوون و خودا و حکومه‌تیان جیاکرده‌وه و له‌و مه‌ترسییه ڕزگاریان بوو. به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان تا ئه‌مڕۆش توانای قه‌بووڵکردنی سیسته‌مێکیان نییه که تاکڕه‌و و دیکتاتۆر نه‌بێ، وه‌ک ئاینه‌که‌یان، باوکسالار و داپڵۆسێنه‌ر نه‌بێ. مارکس و ئێنگڵز به‌گاڵته به شانوباڵی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا نه‌هاتوون، چونکه ئه‌و ئاینه که‌سه‌کانی به کۆیله‌یی و گوێگریی ڕائه‌هێنێ و ناساندنی ئایدیۆلۆجیای مارکسیزم ئاسانتر ئه‌کا ئه‌گه‌ر به‌هاوشێوه‌ی ئیسلام، کۆمیونیزم بسه‌پێنرێ.
ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌وڵی کاتێکی گونجاو ئه‌ده‌م بۆ درووست‌کردنی فیلمێکی دۆکیومێنتی بۆ باسکردن و ڕوونکردنه‌وه‌ی واتای ڕاست و دروستیی ئیمپریالیزم، برایه‌تی نێوان ئیسلام و مارکسیزم، و کێشه‌ی بایۆلۆجیی بنه‌ماڵه‌گه‌ریی، که چۆن ته‌نها له‌نێو چه‌ند گرووپێکی مرۆڤ و مه‌مله‌که‌تی مه‌یمووندا ماوه‌ته‌وه و مرۆڤی سه‌رده‌م تۆوی بنه‌ماڵه‌گه‌رییان تێدا نه‌ماوه. دروستکردنی فلیمێک یان چه‌ند فلیمێکی دۆکیومێتی زۆر زۆر پێویسته چونکه ته‌نها له‌ڕووی ڤیدیۆوه ئه‌توانرێت، بۆ نموونه، هه‌ڵسوکه‌وتی بنه‌ماڵه مه‌یموونه‌کانی نێو جه‌نگه‌ڵه‌کان و بنه‌ماڵه مرۆڤه‌کان به‌راورد بکرێ. به‌هه‌مان شێوه، ته‌نها به ڤیدیۆ ئه‌توانرێ ئه‌و ڕاستییانه پیشانبدرێ که چۆن مارکسییه‌کان زیاتر له یه‌ک له سه‌ر سێی جیهانیان کۆنترۆڵ کرد و هێشتاش ئه‌وان په‌نجه‌ی ئیمپریالزمیان بۆ وڵاتانی تر ڕائه‌کێشا، بۆ شێواندنی ڕاستییه‌کان. لێکچوونه‌کانی نێوان ئیسلام و مارکسیزم ئه‌مه‌نده زۆرن، که جیاوازی نێوان سه‌له‌فییه‌کی ئیسلام ومارکسییه‌ک مه‌گه‌ر ته‌نها له‌وه‌دا بێ که خۆیان بڵێن سه‌ربه چ لایه‌نێکن، ده‌نا به‌گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵیاندا، ناکرێ بزانرێ سه‌ر به چ لایه‌نێکیانن؛ هه‌ردوولا دژه- جووله‌که، هه‌ردوولا دژه- ئه‌مه‌ریکا، هه‌ردوولا بێ‌ئاگا له گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م، هه‌ردوولا لاواز له ماتماتیک و بیردۆزه نوێیه‌کانی سه‌رده‌م، هه‌ردوولا تووندڕه‌و، و له هه‌موو ئه‌م خاڵانه سه‌رسووڕهێنه‌رتر، هه‌ردوولا ته‌واو پشتبه‌ست به داهێنان و پێشکه‌وتنه‌کانی جووله‌که و ئه‌مه‌ریکا! و ده‌یه‌ها لێکچوونی تر.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه نووسینی نووسه‌رێکی به‌نگلادشییه به‌ناوی ئیبن که‌ممونا، که به‌نده وه‌ریگێراوه له ئینگلیزییه‌وه. نووسه‌ر له پێشدا ئه‌و بابه‌ته‌ی به به‌نگلادیشی نووسیوه و دوایی هه‌رخۆی کردوویه‌تییه ئینگلیزیی. دیاره نووسین به ئینگلیزیی زۆر ئاسانتره تا به زمانێکی وه‌ک به‌نگلادیشی، ئه‌وه لاوازیی زمانی کوردیی و عه‌ره‌بی هه‌ر باس ناکرێ. وه‌رگێرانی ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌شه به شاره‌که‌م، شاری سلێمانی، که چه‌پ، ئیسلام، و بنه‌ماڵه‌گه‌ریی ده‌ستیانداوه‌ته گه‌ردنی و ئه‌یانه‌وێ بیخنکێنن!
**************************************************************
ئیسلام و مارکسیزم: هاوڕێی هه‌میشه‌یی؟ (له‌لایه‌ن ئیبن که‌ممونا)
کارڵ مارکس: "پێویسته به‌هه‌موو توانایه‌کی دڵمانه‌وه ددان بنێین به‌و ڕاستییه‌ی که موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خودایه
له کاتی ڕۆژگاره‌کانی قوتابخانه، کۆلیج و زانکۆ‌دا، پشتگیریم له بزوتنه‌وه سیاسییه‌کانی کۆمیونیزم ئه‌کرد له به‌نگلادیش، له هه‌مانکاتتدا، بڕوام وابوو که ئیسلام باشترین ئاینه. به‌ڵام کاتێک که ئه‌و چیرۆکه تۆقێنه‌رانه‌ی که باسیان له‌و وه‌حشییه‌تانه‌ی ئه‌کرد، که له لایه‌ن ڕژێمه مارکسییه‌کانه‌وه ئه‌نجامدارابوون، ئاشکرابوون، دوای داڕمانی حکومه‌ته کۆمیونیسته‌کان له سۆڤێتی ڕووسیا و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، که‌وتمه نێو دۆخێکی دوودڵییه‌وه به‌هۆی ئه‌و داڕمانه ئابڕووبه‌ره و ئه‌و وه‌حشییه‌تانه‌ی که قابیلی قه‌بووڵ نه‌بوون و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م حوکومه‌تانه‌دا ئه‌نجامدرابوون.
پرسیار دروستبوون له مێشکمدا:چۆن وه‌حشییه‌تێکی وا ئه‌کرێت ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تێکه‌وه که پشت به بنه‌مایه‌کی بێوێنه - مرۆڤدۆستی وه‌ک مارکسیزم ببه‌ستێ؟ پێموابوو سه‌رکرده‌کان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان کردبێ له وه‌رگێڕان، خوێندنه‌وه و به‌کاربردنی مارکسیزمدا. پێموابوو ناکرێ کۆمیونیزم هه‌ڵه‌ی تیۆریی هه‌بێ؛ ئه‌وه کۆمیونیزمه که به ناحه‌ق که‌وتۆته ژێرده‌ستی که‌سانی هه‌ڵه‌وه و نه‌یانزانیوه به‌کاری به‌رن، نه‌ک هه‌ڵه‌ی تیۆری کۆمیونیزیم.
پاشان دۆخی گۆڕانم له کۆمیونیستێکی موسڵمانه‌وه بۆ کۆمیونیستێکی بێباوه‌ڕ سه‌ریهه‌ڵدا (بووم به کۆمیونیستێکی بێ باوه‌ڕ به خودا) و دواجار بوومه لیبراڵێکی بێباوه‌ڕ. (وه‌رگێڕ: لیبراڵ که‌سێکه که بڕوای به بازاڕی ئازاد، مافی خۆده‌ربڕین و ئازادییه‌کانی تری تاک هه‌یه، که‌سێکه بروای به مارکسیزم نییه، که بانگه‌شه بۆ پێشێلکردنی ئازادییه‌کانی تاک ئه‌کات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵ و دواجار پێیوایه ئه‌بێت ڕژێمێکی دیکتاتۆریی ئه‌م کۆمه‌ڵه ڕێکبخات و حوکمڕانیی بکات). سه‌ره‌تای گومانم له ئاین و بوونم به که‌سێکی بێباوه‌ڕ له‌وێوه سه‌ریهه‌ڵدا که ده‌ستمکرد به خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی فه‌یله‌سووف بێرتراند ڕه‌سڵ. ڕه‌سڵ له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رسام بوو به مارکسیزم. سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی بۆڵشێڤیک له ساڵی ١٩١٧ له ڕوسیا سه‌رسام و دڵخۆشی کردبوو (وه‌رگێڕ: بۆڵشێڤیک واته زۆرینه و زیاتر له‌بری زاراوه‌ی کۆمیونیست به‌کار ئه‌برا له ڕووسیا تا ئه‌و کاته‌ی ستالین ئه‌و ناوه‌ی گۆڕی بۆ کۆمیونیست). له ساڵی ١٩٢٠دا سه‌ردانی ڕوسیای کرد، دوای داوه‌تکردنی له‌لایه‌ن حکومه‌ته کۆمیونیسته‌که‌یه‌وه، به‌و هیوایه‌ی که پشتگیریی خۆی بۆ بۆڵشێڤیکه‌کان (کۆمیونیسته‌کان) ده‌ربڕێ. به‌ڵام سه‌رسامیی و دڵخۆشییه‌که‌ی وردوخاش بوو له‌وێ دوای ئاشنابوونی به وه‌حشییه‌تی بۆڵشێڤیکه‌کان، و زانینی نه‌بوونی ئازادییه‌کانی تاک له‌ژێر حوکمی کۆمۆنیزمدا و سه‌له‌فییبوونێکی ئاین-ئاسای کۆمیونیسته‌کان، و گه‌ڕایه‌وه بریتانیا. هه‌مان ئه‌زموون له (ڕابیندرانات تاگۆر)ی خۆمان ڕوویدا کاتێک، دوای سه‌ردانی بۆ ڕووسیا له‌سه‌رداوای ستالین، له‌وێ ڕه‌خنه‌ی تووندی گرت له داپڵۆسینه‌کانی کۆمیونیست بۆ ئازادییه‌کانی بیر و خۆده‌ربڕین، ئه‌وه‌ش بووه هۆی تووڕه‌بوونی ستالین.
ڕه‌سڵ پێیوابوو ڕیشه‌ی مارکسیزم له وانه‌کانی مه‌سیحه‌وه داڕێژراوه واته، ئیلهامی درووستبوونی مارکسیزم ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماکانی ئاینی مه‌سیح. له‌و کاتانه‌دا، نه‌متوانی بڕوا به‌و بۆچوونه‌ی ڕه‌سڵ بکه‌م، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
- یه‌که‌م، مارکسیزم تیۆرێکی سۆسیالیی بێبڕوایه به ئاین و خودا، و سه‌رهه‌ڵدانی له دژایه‌تیکردنی بۆ خودی ئاینی مه‌سیح ده‌ستیپێکردووه.
- دووهه‌م، مارکسییه‌کان زۆر به تووندی دژی ئاینی مه‌سیحن.
ڕێزلێنان هه‌یه له نێو کۆمیونیسته‌کان بۆ هیندویزم (ئاینی هیندییه‌کان) له وڵاتانی غه‌رب. له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، به‌تایبه‌ت له وڵاتانێک که ئیسلامیی نین، وه‌ک له (هیندستان)وه تا وڵاتانی غه‌رب، ئه‌توانرێ قه‌بووڵکردنێکی به‌رچاو یاخود ڕێزلێنانێکی به‌رچاو به‌دیکرێت بۆ ئیسلام له نێو کۆمیونیسته‌کاندا. به‌ڵام ڕێزلێنان بۆ ئاینی مه‌سیح زۆر ده‌گمه‌نه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی بوونی نه‌بێ له نێو کۆمیونیسته‌کاندا، ئیتر ئایا له هیندستان بێت، یان له وڵاتانی غه‌رب، یان له به‌نگلادیش. ئه‌گه‌ر ڕیشه‌ی کۆمیونیزم له ئاینی مه‌سیحه‌وه وه‌رگیرابێت، چۆن دژیایه‌تییه‌کی تووندی گشتیی بۆ ئاینی مه‌سیح، له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا، له نێو کۆمیونیسته‌کاندا به‌دی ئه‌کرێ؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دڵنیاین لێی و به‌دیده‌کرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئاینێک هه‌بێت و کۆمیونیسته‌کان ڕێز و عه‌تفیان بۆی هه‌بێ، ئه‌وه ئه‌و ئاینه، هه‌روه‌ک ئه‌بینرێت، ئه‌بێت به دڵنیاییه‌وه ئیسلام بێت.
ئه‌مڕۆ پاش خوێندنێکی چڕوپری ئینجیل، ناتوانم چیدی بۆچوونه‌که‌ی ڕه‌سڵ ڕه‌تکه‌مه‌وه که ئه‌ڵێ ڕیشه‌ی مارکسیزم له وانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری مه‌سیحه‌وه وه‌رگیراوه. گرنترین بڕگه‌ی کۆمیونیزم زامنکردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی (خواردن و خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه به‌پێی پێویست) هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه. به‌رپرسیارێتیی ئه‌م زامنکردنه خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵ. له وانه‌کانی مه‌سیحدا (واته له کتێبه‌کانی ئینجیل‌دا: ماتی‌و، مارک، لوق، و جۆن)، ئه‌بینین مه‌سیح خواردن ئه‌دا به هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی برسیی له پارچه نانێک به‌ده‌ستییه‌وه. بۆ نموونه: له کتێبی مارکدا، به‌شی ٨ ، وته‌ی ١-١٠ ، مه‌سیح له گیرفانی پارچه‌یه‌ک نان ده‌رئه‌هێنێت و چوار هه‌زار پیاو و ژنی پێ تێر ئه‌کات. له شوێنێکی تردا، ئه‌بینین مه‌سیح داوا له لایه‌نگره‌کانی ده‌کات سه‌روه‌ت و سامانیان بفرۆشن و دابه‌شی بکه‌ن به‌سه‌ر هه‌ژاراندا. بۆ نموونه: له کارک، به‌شی ١٠ ، وته‌ی ٢١ ، به یه‌کێک له لایه‌نگره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ده‌ڵێ:
... بڕۆ، هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌ته بفرۆشه و بیده به هه‌ژار، و سه‌روه‌ت و سامان له به‌هه‌شت زامنکه بۆ خۆت. دوای ئه‌و کاره‌ت، جا وه‌ره و دوامکه‌وه.
که‌واته، به‌خێوکردنی هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی، و دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامانی خۆ به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، سه‌ره‌کییترین وانه‌ی ئاینی مه‌سیحه (به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئایا مه‌سیحییه‌کان هه‌ڵئه‌سن به‌و کاره یان نه‌خێر!). ئه‌م خاڵه هه‌مان بڕگه‌ی سه‌ره‌کیی سیسیته‌می سۆسیالیستیی کۆمیونیستییه. به‌وپێیه‌ش، بۆچوونه‌که‌ی ڕه‌سڵ ڕاست بوو.
که‌واته ئه‌م پرسیارانه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن؟
١- بۆچی مارکسییه‌کان ڕقایه‌تیکردنێکی تووند ده‌رئه‌بڕن دژبه ئاینی مه‌سیح، به‌ڵام لێکتێگه‌یشتن و ڕێزێکی به‌رچاویان هه‌یه بۆ ئیسلام؟
٢- ئایا ئه‌م لێکتێگه‌یشتن و ڕێزه له‌به‌ر لێکچوونی ئیسلام و کۆمیونیزمه؟
دواترین لێکۆڵینه‌وه‌م، به‌دڵنیاییه‌وه، خاڵی دووه‌م ئه‌سه‌لمێنێت که کۆمیونیزم لێکچوونێکی زۆر زیاتری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلام تا له‌گه‌ڵ ئاینی مه‌سیح. بابزانین چۆن.
- سه‌پاندنی حوکمی کرێکار: له چاوی تیۆری مارکسییدا، لایه‌نگرانی مێغه‌مبه‌ری ئیسلام، موحه‌ممه‌د، له نه‌خوێنده‌وار، هه‌ژار و زوڵملێکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌ب پێکهاتبوون؛ که هاوجۆرن له‌گه‌ڵ چینی کرێکار له کۆمیونیزمدا. به‌خێوکردنیان و سه‌پاندنی نفوز یاخود حوکمیان له عه‌ره‌بستان واته، سه‌پاندنی حوکمێکی تاکڕه‌ویی، دیکتاتۆریی چینی کرێکار، سه‌ره‌کییترین ئامانجی بزووتنه‌وه‌که‌ی موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بوو. له‌وانه‌یه سه‌ره‌کییترین وانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نه‌بووبێ، به‌ڵام سه‌ره‌کییترین ئامانجی بزووتنه‌وه‌که‌ی بوو. له‌لایه‌کی تر، مه‌سیح عه‌تفێکی به‌رچاوی بۆ ئه‌م چینه هه‌بوو، به‌ڵام هیچ دانپیانانێک بۆ سه‌پاندنی حوکمی ئه‌م چینه (چینی زوڵملێکراو له سه‌رده‌می کۆن و کرێکار له سه‌رده‌می مارکس) نه‌بوو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ک له بزووتنه‌وه‌که‌ی موحه‌ممه‌دا به‌دیکرا.
- بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدار: ئامانجی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونیست، وردوخاشکردنی دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نی تره (ئه‌و سیسته‌م و دابونهریتانهی که کۆمیونیست نین) که حوکم ئه‌کرێن له‌لایه‌ن خۆشبه‌خت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه. بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی وا، ئه‌بێ چینی کرێکار، یان ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نددا، یانیش به‌ته‌واوتی له‌ناویانبه‌رێ له قه‌تلوعامکردنێکی گشتیی‌دا، وه پاشان ده‌سبگیردرێ به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیاندا و به‌کاربهێنرێ بۆ به‌خێوکردنی هه‌ژار، یاخود دابه‌شبکرێته‌وه به‌سه‌ریاندا. بزووتنه‌وه‌که‌ی موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش به‌و شێوه‌یه بوو.
له قورئاندا، ئه‌بینین پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، موحه‌ممه‌د، ئیدانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات، وه کاتێک لایه‌نگره هه‌ژاره، مه‌حرومه‌کانی و خۆی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێته ژێر ده‌ستیان له سه‌رکرده و له‌شکری چه‌کدار، موحه‌ممه‌د ده‌ستده‌کات به هێرشکردن و قه‌تلوعامکردن، یان دوورخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌کانی عه‌ره‌بستان، و دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامانه فه‌رهوودکراوه‌کانیان به‌سه‌ر چینی کرێکاره لایه‌نگره‌کانی و خۆیدا (هه‌رچه‌نده به‌شێکی گه‌وره‌ی، له‌سه‌دا بیستوپێنج، بۆخۆی ئه‌برد). ته‌نانه‌ت ئه‌ڵڵا (خوای ئیسلام)، سووره‌تێکی ته‌واوی سه‌باره‌ت به فه‌رهوود (دزینی ماڵوموڵکی ناموسڵمان) دابه‌زاندووه بۆ موحه‌ممه‌د ، ئه‌ویش سووره‌تی ئه‌ل-ئه‌نفاله، واته فه‌رهوودی جه‌نگ.
هه‌روه‌ک ئه‌بینین، سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریی، بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌که‌ی موحه‌ممه‌د و بزووتنه‌وه‌ی کومیونیست خۆیان له‌یه‌ک لایه‌ندا ده‌بیننه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه نابینین له بزووتنه‌وه‌که‌ی مه‌سیحدا. له‌بری ئه‌وه، ئه‌بینین مه‌سیح مامه‌ڵه‌ی نه‌رم و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره ڕۆمه‌کاندا په‌یڕه‌و ئه‌کات، کاتێک که‌به خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستیین ئه‌ڵێت (فه‌ڵه‌ستین وڵاتی جووله‌که بوو ئه‌و کاته) نه‌رمی و ئاشتیی بنوێنن، به‌دووربن له شه‌ڕوپێکدادان و گومرگ بده‌ن به ڕۆمه‌کان.
که‌واته له‌ڕووی تێرکردنی هه‌ژار و بزووتنه‌وه‌ی عونف و چه‌کدارییه‌وه، بزووتنه‌وه‌کانی ئیسلام و کۆمیونیزم هاوڕێن. هه‌روه‌ها، له‌هه‌ردوو ئه‌و ڕووانه‌وه، ئیسلام پێشڕه‌و بووه بۆ بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونیست. به‌ده‌رله‌وه‌ی که چۆن سوودی لێوه‌رگیراوه له ئه‌رزی واقیع، ئیسلام ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه بۆ کۆمیونیزم بۆ پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
به‌ڵێ، له ئاڵوگۆڕکردنی نامه‌دا له نێوان فریدریش ئێنگلز و کارڵ مارکسدا، دامه‌زرێنه‌رانی کۆمیونیزم، ئه‌بینرێ که پێیان وابووه بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌که‌ی موحه‌ممه‌د سه‌باره‌ت بووه به ململانێیه‌کی ئیقتێادی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا، هه‌روه‌ک له کۆمیونزمدا، که تێیدا هه‌ژاره به‌ده‌وییه‌کان له یه‌کلا و خه‌ڵکی شاره‌کان، که‌به بازرگانی و بازاڕه‌وه سه‌رقاڵ بوون، له لاکه‌ی تر جیاکراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ک ئێنگلز نووسیوێتی بۆ مارکس:
" ئیسلام وا داڕێژراوه که بگونجێ بۆ خه‌ڵکی ڕۆژئاوا، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ک له‌لایه‌ک خه‌ڵکی شار سه‌رقاڵه به بازرگانیی و پیشه‌سازیی، وه له‌لایه‌کی تریش به‌ده‌وییه قه‌ره‌جه‌کان -که‌له نێوانیان به به‌رده‌وام پێکدادان و ململانێ هه‌بووه. خه‌ڵکی شار به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌ند و شییک ئه‌بن و ڕه‌وشته‌کانی کۆمه‌ڵ پێشێل ئه‌که‌ن. به‌ده‌وییه‌کان هه‌ژارن و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌توندنی ڕه‌وشته‌کانی کۆمه‌ڵ (ئه‌خلاقییاتی خێڵه‌کیی و کۆمه‌ڵگه) په‌یڕه‌و بکه‌ن، و هه‌ست به که‌میی بکه‌ن و خه‌وببینن به ده‌وڵه‌مه‌ندیی و خۆشییه‌وه. پاشان یه‌ک ئه‌گرن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌رێکدا، مه‌ههدییه‌ک (وه‌رگێڕ: له ئیسلامدا، مه‌هدی که‌سێکه که ئاین، ئه‌خلاقییاتی خێڵه‌کیی و کۆمه‌ڵ، و عه‌داله‌ت ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مرۆڤه‌کان پێش کۆتایی جیهان و قیامه‌ت!) ، بۆ سزادانی پێشێلکاران (خه‌ڵکی شار) و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌خلاقییاتی خێڵه‌کیی و کۆمه‌ڵ و ئیمانی ڕاست و لێسه‌ندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و دابه‌شکردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆیاندا." [1]
که‌واته، له چاوه‌کانی (ئێنگلز)دا، بزووتنه‌وه چه‌کدارییه‌که‌ی موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ململانێی هه‌ژار بووه (وه‌ک چینی کرێکار) دژبه ده‌وڵه‌مه‌ند (زوڵمکه‌ره‌کان/خوێنمژه‌کان) بۆ سه‌پاندنی یه‌کسانیی له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات و ساماندا. له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا، مارکس هاوڕایی خۆی بۆ ئێنگلز ده‌ربڕیوه. له شوێنێکی تردا مارکس نووسیوێتی:
" موحه‌ممه‌د پیاوێک بووه به وره‌یه‌کیی ئاسنینه‌وه ده‌رکه‌وتووه له نێو خه‌ڵکانێکدا که بتیان (په‌ێکه‌ر) په‌رستووه. بانگه‌شه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی کردووه بۆ باوه‌ڕهێنان به خودایه‌کی تاکو ته‌نها و وره و باوه‌ڕی تا هه‌تایی له نێو ڕۆحیاندا چاندووه. که‌واته نه‌ک هه‌ر ئه‌بێ له نێو پیاوه دیاره‌کانی مێژوودا ببینرێت، به‌ڵکو ئه‌بێت بڕوای ته‌واوه‌تی به‌و ڕاستییه بکه‌ین که ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خودایه ". [2]
که‌واته، پێویست به سه‌رسوڕمان ناکات کاتێک ک بیرمه‌ندی چه‌پی سکۆتله‌ندی به‌ناوبانگ، تۆمه‌س کارلایڵ، له کتێبه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به پاڵه‌وان، پاڵه‌وان په‌رستیی، و پاڵه‌وانێتیی له مێژوودا، پله‌یه‌کی دیاری داوه به موحه‌ممه‌د به ده‌ربڕینی ئیعجابی خۆی بۆ پاڵه‌وانێتیی موحه‌ممه‌د، وه‌ک مه‌زهه‌بی هیگڵ (فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی) بۆ چاککاریی و گۆڕان، و سووربوونی له‌سه‌ر ڕاستگۆیی و پاکیی به نووسینی چۆن یه‌ک پیاو توانی به‌تاقوته‌نها، کۆمه‌ڵێک بنه‌ماڵه‌ی شه‌ڕخواز و په‌رتوبڵاو کۆبکاته‌وه و بیانکات به به‌هێزترین و مه‌ده‌نییترین نه‌ته‌وه له که‌متر له دوو ده‌یه‌دا (که‌متر له ٢٠ ساڵ)؟!." [3] پێویسته ئه‌وه‌ش بووترێ، هیگڵ و فه‌لسه‌فه‌کانی پاڵنه‌ری سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونیستی مارکس و ئێنگڵز بوون.
که‌وابێ، ئیسلام، هه‌روه‌ک بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونیست، نه‌ک هه‌ر ململانێیه‌کی ماددی (مه‌تریاڵیی) بوو له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا، به‌ڵکو هه‌ردوو مارکس و ئێنگڵز، دامه‌زرێنه‌رانی کۆمیونیزم، بزووتنه‌وه‌که‌ی موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئه‌زموونێکی سه‌ره‌کیی بۆ بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیان له قهڵمدا و سوودیان لێوه‌رگرت.
هه‌روه‌ک ئه‌بینرێت، هۆکاری به‌هێز هه‌ن له پشت ئه‌و ڕاستییه‌ی که کارڵ مارکس هێرشی توونی ئه‌کرده‌سه‌ر ئاینی مه‌سیح و ئاینی جووله‌که و له هه‌مان کاتتدا به‌شانوباڵی ئیسلامدا هه‌ڵیئه‌دا و مه‌دحی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌کرد.
جیاوازیی نێوان ئیسلام و مارکسیزم
له‌گه‌ڵ بوونی لێکچوونێکی سه‌ره‌کیی و هاوشێوه‌یی له نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و مارکسییدا، پێئه‌چێت چه‌ند جیاوازییه‌کی سه‌ره‌کییش هه‌بێ له‌نێوانیاندا. بۆ نموونه، چیینه پرۆلیتێریه‌ته‌کانی موحه‌ممه‌د (وه‌رگێڕ: پرۆلیتێریه‌ت واته چینی کرێکار له مارکسیزمدا، نووسه‌ر چینی به‌ده‌ویه‌کان ئه‌شوبهێنێ به چینی کرێکار وه‌ک شوبهاندنه‌که‌ی ئێنگڵز) ئه‌وانه‌بوون که لایه‌نگری خۆی بوون و بڕوایان پێی هه‌بووه؛ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر چینی زاڵم و دوژمنانی ئه‌و بوون و پێوستبووه سزابدرێن و له‌ناوببرێن. له بزووتنه‌وه‌ی کۆمیونزمدا، هه‌رچه‌نده هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ژار و مه‌حروم بوون ئه‌بوا به چینی کرێکار حیساببکرابانایه، به‌ڵام له ئه‌رزی واقیع ئه‌نجامه‌که‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د ده‌رچوو. بۆ نموونه، له شۆڕشه هه‌نگارییه سه‌رکه‌وتووه مارکسسیه‌که‌ی که‌به سه‌رۆکایه‌تی بێڵا کوون له ساڵی ١٩١٩ ئه‌نجامدرا به پاڵپشتی ڕووسیای سۆڤێت، جووتیار به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداربوون له‌و شۆڕشه. به‌ڵام دوای سۆڕشه‌که، کاتێک که حکومه‌تی بێڵا کوون ویستی هه‌موو موڵکه شه‌خسییه‌کان بگۆڕێ بۆ موڵکی گشتیی، جووتیاره‌کان ڕه‌تییانکرده‌وه ده‌ستله زه‌وییه‌کان هه‌ڵگرن. ده‌رئه‌نجام، هه‌مان ئه‌و جووتیارانه‌ی که هۆیه‌کی سه‌ره‌کیی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه بوون، بوونه ئامانجی داپڵۆسین و وه‌حشییه‌تی ئه‌و حکومه‌ته کۆمیونیسته‌ی که به‌شداربوون بۆ هێننای بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و كۆمیونیستانه‌ی خرانه‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات له چه‌ندین وڵات، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، و له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی مارکسییه‌وه، وه‌ک له ڕووسیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، چین، کامبۆدیا و شوێنی تر، بوونه هۆی قه‌تلوعامکردنی ده‌یه‌ها ملیۆن مرۆڤ (٨٥ بۆ ١٠٠ ملیۆن که‌س) [4]. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا که به‌شێکی زۆریان به برسێتی مردن، له‌ژێر سایه و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی مارکسییدا، به‌تایبه‌ت له وڵاتی چین، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستی کۆمیونیسته‌کان قه‌تلوعامکران. هه‌روه‌ها، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی که‌به‌ده‌ست کۆمیونیسته‌کان کوژران له‌و وڵاتانه‌دا خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی گه‌ل یاخود کۆمه‌ڵ بوون. قه‌تلوعامکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری مرۆڤ له‌و ماوه کورته‌دا زۆر ده‌گمه‌نده له مێژوودا. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که جیاوازیی بیروبۆچوونیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ حاکمه کۆمیونیسته‌کانیان، به‌و ژماره زۆره قه‌تلوعامکران، هه‌رچه‌نده به‌شێک بوون له چینی کرێکار.
موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش، هه‌مان پرۆتۆکۆڵی به‌کاربرد، به‌هێرشکردنه‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌شیان نه‌کرد به حیزبه‌که‌یدا (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلام) و جینۆسایدکردنیان، یان دوورخستنه‌وه‌یان، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌مانه ده‌وڵه‌مه‌ندن یان هه‌ژار، و ده‌سگرتن به‌سه‌ر ماڵ و موڵک و زه‌وییه‌کانیاندا. پاشان، هه‌ڵده‌سا به دابه‌شکردنی ئه‌و ماڵ و موڵک و زه‌ویه دزراوانه‌دا به‌سه‌ر لایه‌نگره‌کانی خۆی، له‌گه‌ڵ لادانی له‌سه‌دا بیست‌وپێنجی هه‌موو فه‌رهوودێک (هه‌موو ئه‌نفالێک) بۆ خودی خۆی. هه‌روه‌ها هه‌موو هێزێکی خستبووه‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ببوونه ئیسلام و پاشان وازیان لێ هێنابوو، ئه‌وانه‌ش که ناسراون به مورته‌ده‌کان (المرتدین). ئه‌مڕۆش ئه‌توانرێ ئه‌م کاره‌ی موحه‌ممه‌د له قورئاندا بخوێنرێته‌وه، له سووره‌تی ٥٩ ، ئایه‌تی ٣ و ٤:
"٥٩-٣ ئه‌گه‌ر ئه‌ڵڵا هیجره‌تی بۆ نه‌نووسینایه، به‌دڵنیاییه‌وه سزای ئه‌دان له‌م دونیایه، وه سزای داهاتووی ئه‌وانه ئاگری جه‌هه‌ننه‌مه. ٥٩-٤ چونکه ئه‌وانه دژی ئه‌ڵڵا و موحه‌ممه‌د بوون؛ وه هه‌رکه‌سێ دژی ئه‌ڵڵا و موحه‌ممه‌د بێتن، به‌دڵنیاییه‌وه سزای ئه‌ڵڵا زۆر توونده
به‌شێوه‌یه‌کی تر، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌که‌ی موحه‌ممه‌د به‌سبوو بۆ هێڕشکردنه‌سه‌ر ڕه‌تکه‌ره‌وه‌کان و له‌ناوبردنیان، یان دوورخستنه‌وه‌یان، و ده‌سگرتن به‌سه‌ر ماڵ و موڵکیاندا. ئه‌مه‌ش که کاروکرده‌ی موحه‌ممه‌د بوو به‌هێرشکردنه‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که بزووتنه‌وه‌که‌ییان ڕه‌تئه‌کرده‌وه و گوێیان له قسه‌کانی نه‌ده‌گرت. له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاروکردانه‌دا، هه‌ڵسا به دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌نو قینقاع و به‌نو نه‌زیر له مه‌دینه، له هه‌مانکاتتدا، هه‌ڵسا به جینۆسایدکردنی (قه‌تلوعامکردنی) ته‌واوی بنه‌ماڵه‌کانی به‌نو قوره‌یزه، به‌نو موستاڵیق و هه‌روه‌ها، جووله‌که‌کانی به‌نو نه‌زیر (بڕوانه کتێبه‌که‌ی ئیبن ئیسحاق "ژیانی موحه‌ممه‌د، لاپه‌ڕه‌ی ٣٦٣،٤٣٧،٤٦١،٤٩٠،٥١٠). (وه‌رگێڕ: له ڕاستییدا، موحه‌ممه‌د ته‌نها پیاوه‌کانیانی قه‌تلوعام ئه‌کرد، منداڵه‌کانیانی ئه‌فرۆشت به کۆیله‌کڕه‌کان، و کچ و ژنه‌کانیانیشی دابه‌ش ئه‌کرد به‌سه‌ر خۆی و پیاوه چه‌کداره‌کانی بۆ ڕابواردن و سێکس، هه‌رئه‌و کردانه‌ش بوو پیاوێکی زۆری له‌ده‌وری ئه‌م پێغه‌مبه‌ره وه‌حشییه کۆکردبووه‌وه، بۆ پاره و ئافره‌ت. موحه‌ممه‌د مێبازی خۆی نه‌شاردۆته‌وه دوای جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بوونی به دیکتاتۆرێکی قه‌زافی ئاسا، و له سووره‌تی ئه‌حزاب، ئایه‌تی ٥٠ یاسایه‌کی تایبه‌تی بۆ خۆی نووسیوه بۆ حه‌ڵاڵکردنی مێبازیی خودی خۆی).
یوتۆپیای (به‌هه‌شتی) ئیسلامیی و مارکسیی
به‌ده‌رله بڕوا به خودا و ئاخیره‌ت، ئه‌بینین ئیسلام و مارکسیزم لێکچوون و هاوڕێیه‌تییه‌کی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه. هێشتا، مارکسیزم به‌دیلی خۆی هه‌یه بۆ ئاخیره‌ته‌که‌ی ئیسلام و ڕێگه‌که‌ی بۆ به‌هه‌شت. مارکسیزمیش خه‌وئه‌بینێ به به‌هه‌شته‌وه به‌ڵام به‌هه‌شتێک له‌سه‌ر زه‌وی له شێوه‌ی یوتۆپیادا یاخود گۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێرفێکت. ئیسلام و هاوشێوه‌که‌ی، له‌لایه‌کی تر، خه‌وئه‌بینن به به‌هه‌شتێکه‌وه هه‌م له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌میش له ژیانێکی خه‌یاڵیی دوای ئه‌و، واته ئاخیره‌ت. به‌ڵام هه‌ردوو ئیسلام و مارکسیزم، په‌نا ئه‌به‌ن بۆ هه‌مان میتۆدی عونف و شۆڕش، بۆ دامه‌زراندنی به‌هه‌شته‌کانیان له‌سه‌ر زه‌وی. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مان، له ئاینی مه‌سیحدا، فه‌رمان بۆ په‌نابردن بۆ عونف و جه‌نگ بۆ دامه‌زراندنی به‌هه‌شته‌که‌یان بوونی نییه.
ئه‌وه‌ی جێی باسه ئه‌و ڕاستییه‌یه که لێکچوونێکی به‌رچاو هه‌یه له نێوان به‌هه‌شتی دوای دونیای ئیسلام و به‌هه‌شته‌که‌ی مارکسیزم، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه پێشتر زۆر باسنه‌کرابێ. به‌هه‌شته فانتازییه‌که‌ی دوای دونیای ئیسلام به‌شێوه‌یه‌که که تێیداهه‌موو خواست و ئاواتێکی دانیشتوانه خۆشبه‌خته‌که‌ی بێته‌دی. ئیتر ئایا خواستی خواردنه‌وه‌ی شه‌راب بێت یان خواردنی مێوه‌یه‌کی دیاریکراو، هه‌رئه‌و ساته‌ی بیری لێده‌که‌یته‌وه دێته ناو ده‌مت. پێویست ناکات هیچ کارێک بکه‌یت بۆ ئه‌و ده‌سکه‌وتانه. ته‌نها کاروکرده‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رقاڵبن به چێژوه‌رگرتن له سێکس و ڕابواردن له‌گه‌ڵ فریشته‌ی کچی تازه و نه‌کراوه.
(مارکس)یش خه‌وی به به‌هه‌شتێکی هاوشێوه‌وه ئه‌بینی. به‌پێی مارکس، کاروکاسپی بۆ بژێوی ژیان دوورمانده‌خاته‌وه له ڕۆشنکردنی بیر و گه‌شه‌دان به خۆ، که پێویستییه‌کی سه‌ره‌کیی مرۆڤی بیرمه‌نده. به پێی ئه‌و، هیوایه‌ک هه‌یه بۆ ئازادکردنی ته‌واوه‌تی مرۆڤ له کارکردن له دوا دۆخی دامه‌زراندنی ئه‌م به‌هه‌شته‌یدا. له دۆخی کۆتایی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌ی مارکسیی، سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له‌به‌رزترین ئاستدا ئه‌بێ، و به‌ته‌واو‌تیی، ئه‌کرێته مێکانیکیی. له‌و باره‌یه‌وه، مارکس نووسیوێتی: [5]
ئازادیی له‌م ڕووبه‌ره‌دا (واته له ڕووبه‌ری کار) ته‌نها ئه‌کرێ له که‌سێکی کۆمه‌ڵدۆسته‌وه پێک‌بێت، به‌رهه‌مهێنه‌ره په‌یوه‌سته‌کان، به شێوه‌یه‌کی ئاقڵانه به‌رخورد له‌گه‌ڵ ئاڵگۆڕکردنه‌کانیان له‌گه‌ڵ سرووشت ئه‌که‌ن؛ وه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مه به خستنه‌گه‌ڕی که‌مترین وزه و مه‌رجی باشترین ژینگه‌ی کار که شایه‌نی مرۆڤبوونیان بێ. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ چه‌مکی زه‌روره‌ت ئه‌مێنێته‌وه. له پاش ئه‌وه، گه‌شه‌پێدانی وزه‌ی مرۆڤ ده‌سپێئه‌کا که خۆی له‌خۆیدا ئامانجێکه، چه‌مکی ئازادیی ڕاستودرووست، که ته‌نها له‌گه‌ڵ چه‌مکی زه‌رووره‌ت (پێویست)، وه‌ک پێگه‌یه‌ک بۆی، ئه‌کرێ بگه‌شێته‌وه. كورتکردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی کارکردن پێداویستیی سه‌ره‌کیی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه. (وه‌رگێڕ: نووسینه‌کانی مارکس وه‌ک وڕێنه‌کانی موحه‌ممه‌د وان له قورئان، پێویستیی به ته‌فسیر هه‌یه! و چه‌نده‌ها موفه‌سیریینی مارکس هه‌ن، دواترینیان ده‌یڤید هارڤیه)
واته له به‌هه‌شته‌که‌ی (مارکس)دا، هه‌وڵه‌کان بۆ کارکردن ته‌نها بۆ تێرکردنی ورگه و هیچی تر. به‌واتایه‌کی تر، مرۆڤه‌کان، له به‌رزترین ئاستی ئازادیی ڕاسته‌قینه‌یاندا، که‌مترین کات له‌گه‌ڵ ئامێره بهرههمهێنهرهکاندا ئه‌به‌نه‌سه‌ر. به هۆی زانسته‌وه، ته‌نها ئامێر به‌سه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خواردنی پێویست بۆ ورگمان (گه‌ده‌مان). که‌واته، مرۆڤه‌کان، له خواست و خه‌وی مارکسدا، خۆیان ته‌رخانده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌چ شتێک که حه‌زی پێبکه‌ن بۆ خۆگه‌شه‌پێدان خودی خۆیان.
ئاشکرایه که به‌هه‌شته خوازراوه‌که‌ی مارکس له کارگه‌یه‌ک له مرۆڤی بێمێشک زیاتر هیچی تر نه‌ئه‌بوو. هه‌روه‌ها له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وادا، هه‌روه‌ک مارکس چاوه‌ڕوانی بووه، مرۆڤه‌کان، به‌پێی سرووشتی مرۆڤبوونیان و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، سه‌رقاڵ ئه‌بوون به‌و شتانه‌وه، که مارکس خوازیاری بوو بۆ خۆگه‌شه‌پێدان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و چێژ و سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی خۆیاندا. ئه‌بێ ئه‌و شتانه چی بن که‌له به‌هه‌شتێکی وادا مرۆڤه‌کان سه‌رقاڵ ئه‌بن پێوه‌ی؟
بێگومان، ته‌نها که‌مه‌یه‌ک، ته‌نها چه‌ند که‌سێک، به کاری ڕۆشنبیریی، توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانه‌وه سه‌رقاڵ ئه‌بن ، له کاتێکدا زۆرینه‌ی زۆری مرۆڤه‌کان سه‌رقاڵ ئه‌بن به سه‌ماکردن و ڕابواردنی وه‌ک مه‌یخواردنه‌وه، مادده بێهوشکه‌ره‌کان، مۆسیقا، و سێکسکردن (ئاخر له پێناو چییدا که‌سێک ژیانی خۆی بشێوێنێ و به‌فیڕۆیبدا به توێژینه‌وه و پێشبردنی گۆمه‌ڵگه‌وه له کاتێکدا که‌سێکی تر ڕابوێرێ؟!). هه‌ربۆیه، به‌هه‌شته‌که‌ی مارکس زۆر جیاواز نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موحه‌ممه‌دی ئیسلامدا. نزیکن له‌وه‌ی که شه‌به‌نگی یه‌کدی بن.
له کۆتاییدا، هیچ گومانی تێدا نییه که‌له نێوان ئیسلامه‌که‌ی موحه‌ممه‌د و کۆمیونیسته‌که‌ی (مارکس)دا، لێکچوونێکی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه له خاڵه سه‌ره‌کی و گرنگه‌کاندا. هه‌روه‌ها، له بواره‌کانی کارگێڕیی هه‌ردوو ئه‌م سیسته‌مه سۆسیالیستیانه‌دا، به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتیان و تائه‌مڕۆ، هه‌مان ده‌رئه‌نجامیان درووستکردووه و درووستی ئه‌که‌ن. ئیسلام و مارکسیزم به‌ڕاستیی هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه که دوو هاوڕیی هه‌میشه‌یی بن-- یان نزیک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست