کاک هه‌ڵکه‌وت زاهیر، خوا ده‌ست به باڵته‌وه بگرێت ده‌ست هه‌ڵگره.
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
هاوڕێی به‌ڕێزم، هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ی که هه‌نده‌رانت به‌جێ هێشت و گه‌ڕایته‌وه بۆ نیشتمان، پۆستی ڕاوێژکاری سه‌رۆکی وه‌زیرانت بۆ کاروباری هونه‌ری گرته ده‌ست من سه‌رنج و تێبینی له چالاکیی و کاره‌کانت ده‌که‌م. بینیم چۆن له کاتێکی کورت‌دا ئه‌ستێره‌ی هونه‌رییت له ئاسمانی کوردستاندا ده‌دره‌وشایه‌وه. له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شدار بوویت، چاوپێکه‌وتن و به‌شدارییت له زۆر پرۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنییدا هه‌بوو. هه‌تا گه‌شته ڕاده‌یه‌ک، جگه له‌وه‌ی که زۆربه‌ی پرۆگرامه‌کانی که‌ناڵی کۆڕه‌ک له لایه‌ن به‌ڕێزته‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو، زۆربه‌ی گۆرانییه‌کان که له هه‌مان که‌ناڵدا لێ ده‌درا به‌رهه‌مه‌کانی به‌ڕێزت بوون. له‌و سنووره نه‌وه‌ستایت و به‌ڵکو هه‌وڵی ئه‌وه‌ت ئه‌دا نوێکردنه‌وه‌یه‌ک له هونه‌ری مۆسیقای کوردی‌دا بکه‌یت و شێوازه مۆسیقای وه‌ک ڕۆک و جاز بهێنیته ناو ئه‌م هونه‌ره‌ی گه‌لی کورده‌وه. کۆمه‌ڵێک "گۆرانیبێژ"ت له ده‌وری خۆت کۆکردبۆوه و که به تایبه‌تی ئاوازه‌کانی به‌ڕێزتانیان ده‌کرده به‌رهه‌می خۆیان.
هه‌تا ئێستا ئه‌مانه شتێکی جوانن و هه‌ست ده‌که‌م، که هه‌وڵێک ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردێکی نوێ بخه‌یته سه‌ر کۆشکی هونه‌ری مۆسیقای کوردی، به‌ڵام . . .
هاوڕێی به‌ڕێز، هه‌ندێک جار ویست و ئاره‌زووه‌کان له‌گه‌ڵ واقیعه‌که‌دا ناگونجێن و مرۆڤ ده‌بێت له‌و کاتانه‌دا بزانێت به‌دوای چیدا ڕاده‌کات و ده‌گاته کوێ. ڕاسته به‌ڕێزت هه‌وڵ ده‌ده‌یت و ئاواته‌خوازیت، که پێگه‌ی خۆت له ناو ئه‌م هونه‌ره‌دا بکه‌یته‌وه و خزمه‌ت بکه‌یت، به‌ڵام بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک پێویسته مرۆڤ خاوه‌نی ڕێبازێکی تایبه‌تی خۆی بێت. هێنده‌ی یه‌کتر بناسین و باسمان له مۆسیقا کردبێت، هه‌رچه‌نده من له سنووری گوێگرێک بۆ مۆسیقا زیاتر زانیاریم له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌ره‌وه نییه، ده‌زانم که به‌ڕێزت شێوازه مۆسیقای تورکی و عه‌ره‌بیت به تایبه‌تی "گرب" پێ خۆشه و ئاره‌زوی گوێگرتنیانیت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێت، که ئه‌م دوو جۆره هونه‌ره ببێت به به‌شێک له کولتوری مۆسیقای کوردی و ئێمه‌ش هه‌مان ڕێچکه بگرینه به‌ر، که ئه‌وان گرتویانه‌ته به‌ر، چونکه هونه‌ر به‌شێکه له ناسنامه‌ی هه‌موو گه‌لێک. گه‌ر له شاخدا پێشمه‌رگه تێکۆشابێت بۆ سه‌ربه‌ستی کوردستان، ئه‌وا هونهرمهندهکانیشمان به هونه‌ره‌که‌یان به هه‌موو شێوازه‌کانیانه‌وه خه‌باتیان کردووه له پێناوی پاراستنی هونه‌ری کوردی. هه‌میشه سیستێمه جیاوازه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌که ویستویانه هونه‌ری کوردی تێکه‌ڵاوی هونه‌ری عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و خه‌باته‌مان هه‌ر به‌رده‌وام بووه و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی هونه‌ری خۆمان له ده‌ست نه‌ده‌ین. جا من زۆر به نه‌گونجاوی ده‌بینم، به‌ڕێزت و هاوڕێبازه‌کانت له ده‌رگایه‌کی پانی کراوه‌وه فه‌رموو له هونه‌رێک بکه‌ن، که کاردانه‌وه‌ی جگه له ونبوون و چهواشهکردنیی هونه‌ری کوردی نه‌بێت هیچ شتێکی تری تیادا به‌دی ناکه‌م. کێشه‌که له‌وه‌دا نه‌وه‌ستاوه و به‌ڵکو بگره شێوازی کلیپه‌کانیش که زۆربه‌یان بوونه‌ته پێشانگایه‌کی جل و به‌رگ و ئاڵتون و جوانیی ئافره‌ت، ئه‌وانیش شێوازی تورکیی و عه‌ره‌بییه‌که‌ی گرتۆته به‌ر و به‌ڵکو زۆر هونه‌رمه‌ند هه‌ن، که شێوازی دهستجوڵان و هه‌ڵس و که‌وتیان له برا تورکه‌کانه‌وه وه‌رگرتووه.
گه‌ر باس له مۆدێرنکردنی مۆسیقای کوردی بکه‌ین، مانای چییه مۆدێرنکردن؟ من هه‌میشه ڕام وا بووه، که ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی ده‌سته‌واژه‌کان و خستنه سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیعی ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌دا هه‌یه: مۆدێرنکردن، سه‌ربه‌ستی، ماف، ده‌سه‌ڵات، دیموکراسی . . . هتد. گه‌ر بتوانین پێناسه‌ی ئه‌م وشانه دیاری و جێگیر بکه‌ین، ئه‌وا ئاسانتر ده‌توانین به‌راوردێک بکه‌ین له نێوان ئه‌و پێناسانه‌دا و هه‌نگاوه‌کانماندا. ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌کانی به‌ڕێزت و هاوڕێبازهکانتا ده‌یبینم جگه له سه‌رلێشێوانێک بۆ هونه‌ری کوردی نه‌بێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ مۆدێرنکردن نابینم، چونکه ده‌سته‌واژه‌ی مۆدێرنکردن (Modernesierung)، غهریبکردن (Verfremdung) و بهڕۆژئاواییکردن (Verwestlichung) سێ ده‌سته‌واژه‌ن که هه‌رسێکیان ده‌توانرێن له پرۆسه‌یه‌کی گۆڕانکاریدا له ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا بێت بهێنرێته سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع، که یه‌که‌میان به پۆزه‌تیڤ، به‌ڵام دووهه‌میان و سێهه‌میان به نێگه‌تیڤی و ڕادیکالانه کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت هه‌ر وه‌ک نوسه‌ری ئه‌مریکی سامۆئێل پ. هونتیگتۆن (Samuel P. Huntington) له په‌رتوکه‌کانیدا باس له‌و خاڵه ده‌کات. جا به‌ڕێزت کام له‌م سێڕێبازهت گرتۆته به‌ر، ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ به‌ڕێزت و بۆ گوێ‌گران به‌جێ ده‌هێڵم.
به‌ڕێزت باس له هانینه ناوه‌وه‌ی شێوازه مۆسیقای ڕۆک یاخود جاز ده‌که‌یت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌رهه‌مێکت له‌م شێوازه پێشکه‌ش نه‌کردووه و منیش نازانم ئایا به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م جۆره مۆسیقایانه بۆ هونه‌ری کوردیی، گوێگر و هۆنراوه‌ی کوردی ده‌گونجێت وه ئه‌گه‌ر بگونجێت ئایا چ جۆره ڕۆکێک ده‌شێت بۆ کۆمه‌ڵگای کوردیی: سۆفتڕۆک، هاردڕۆک، ئهلتێرنهتیڤڕۆک یان کلاسیکڕۆک یان ...... هه‌مان پرسیار ئاراسته‌ی به‌ڕێزتانی ده‌که‌م سه‌باره‌ت به شێوازه مۆسیقای جازیش.
هاوڕێم، ئاشکرایه، که توانایه‌کی ماددی زۆرت له‌به‌رده‌ستا بووه یاخود له‌به‌رده‌ستایه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه بههاگرانانه به‌ده‌ست بهێنیت، به‌ڵام کاری گران هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نییه به جۆرێتی به‌رهه‌مه‌که‌وه. به داخه‌وه به‌ڕێز و هاوڕێبازه‌کانت مۆسیقای کوردی له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا غه‌ریب ده‌که‌ن و هونه‌رێک ده‌هێننه ناوه‌وه، که پێویستمان پێی نییه، چونکه هونه‌ری کوردی هه‌تا ئێستاش به‌بێ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش هه‌ر به‌هێز بووه و به‌رهه‌می ڕه‌سه‌نی خۆمان هه‌ر هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام هه‌زار حه‌یف و مه‌خابن، چونکه هه‌ر که‌سێک ئه‌و ڕێبازه‌ی بگرتایه‌ته به‌ر، به‌ڕێزت وه‌ک ڕاوێژکارێکی ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆک وه‌زیران نه‌ده‌بووایه ئه‌و ده‌رگایه‌ت بۆ خۆت و چه‌نده‌های تر واڵا بکردایه هونه‌رێکت بهێناته ناو کۆمه‌ڵگاکه‌وه، که ناحه‌زان هه‌موو ئامانجێکیان ئه‌وه‌یه.
هاوڕێم، هه‌ندێک کار هه‌ن، که خاوه‌نه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌که نییه، به‌ڵکو سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگایه‌که. کاتێک به‌رهه‌مێکی هونه‌ری پێشکه‌ش ده‌که‌یت، ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌بێت به موڵکی ئه‌و گه‌له وه مێژووش له لاپه‌ڕه‌کانی خۆیدا ده‌ینوسێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه تکایه‌کی هاوڕێیانه‌م بۆ به‌ڕێزت و هه‌موو هاوڕێبازه‌کانت ئه‌وه‌یه، با به‌رهه‌مه‌کانتان نه‌بن به به‌شێک له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی، که له کوردستاندا هه‌یه ئاوڕێکی تر له هونه‌ری کوردی بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی هونه‌ری بێگانه له ناو خودی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆماندا نه‌که‌ین، با لێره‌ا بوه‌ستین و هه‌وڵێک بده‌ین ناسنامه‌یه‌کی ڕه‌سه‌ن بده‌ین به مۆسیقای کوردی و ده‌ست هه‌ڵگرین له‌م به تورککردن و به عه‌ره‌بکردنی مۆسیقای کوریییه. گه‌ر مه‌به‌ستت خزمه‌ته ئه‌وا هه‌ر به‌رهه‌مێکی ڕه‌سه‌ن ده‌بێته به‌ردێک له کۆشکی هونه‌ری کوردیی وگه‌ر مه‌به‌ستیش خاڵێکی تره، ئه‌وا جارێکی تر ده‌ڵێم: هه‌زار حه‌یف و مه‌خابن.
هاوڕێت کامه‌ران چڕوستانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست