گه‌وره دزێکی تر ئاراسی شێخ جه‌نگی برازای جه‌لال تاله‌بانییه
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
لاهوری برای ئاراسی شیخ جه‌نگی له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌که‌ی عه‌مان که کۆمه‌ڵێک له به‌رپرسه ناپاک و گه‌نده‌ڵه‌کانی ناو یه‌کێتیی کڕیویانه، له‌وانه کچه‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاح و د. محه‌مه‌د خۆشناو، به‌شێکی زۆریشی هی لاهوری برای جه‌نگییه و شه‌ریکه تێیدا. ئه‌م لاهوره نه‌ک ته‌نها ئه‌مه به‌ڵکو ئه‌و به‌شه‌ش که له ئاسیاسێل هه‌یه‌تی و به‌ناو هی یه‌کێتی نیشتیمانییه، نێوه‌ی پاره‌که‌ی ده‌بات بۆ خۆی، کاتێک که ئه‌مه ده‌ڵێین مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که له‌و هه‌موو که‌ین و به‌ینه‌دا تاله‌بانیی ئاگاداره.
کاتی خۆشی له قومارخانه‌که‌ی که له سه‌یرانگای دوکان داینابوو، له ژێر فسارێکی زۆردا، یه‌کێتی بڕیاری دا دایبخات، ئاراسی برای چووه لای تاڵه‌بانی مامی و به فێڵ و تکایه‌کی زۆر دڵی تاله‌بانی نه‌رم کرد، جارێکی تر قومارخانه‌که‌ی بۆ خۆی کرده‌وه.
له چه‌ندین پرۆژه‌دا ئاراس به پاره‌ی یه‌کێتیی خۆی کردۆته شه‌ریک، به‌تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ فاروقی مه‌لا مسته‌فادا، یه‌کێتیی چونکه بۆته بازاڕێکی بازرگانی که‌س به سه‌ر که‌سییه‌وه نییه، ئیتر ئاراسی شێخ جه‌نگی ئه‌و هه‌موو پارانه که له‌و پرۆژانه‌دا ده‌ستی ده‌که‌وێت، هه‌مووی ده‌بات بۆ خۆی و که‌سیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات، زۆربه‌ی پاره‌کان له بانکه‌کانی به‌ریتانیا داده‌نێت.
تا ئیستا که‌م که‌س باسی دزین و ڕاو ڕووتی ئاراسی شێخ جه‌نگی کردووه، ئه‌م ئاراسه و لاهوری پیسترین و ناپاکترین که‌سایه‌تی ناو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانین، که‌سێک نییه هێنده‌ی ئه‌مانه به‌و شێوه‌یه چاوقایم بن له دزینی پاره‌دا، فاروقی مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵاڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵهبانیییه، ئه‌گه‌ر له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به که‌سێکی سووک و سه‌لیم بگووترێت مووی نه‌رمه، ئه‌وا فاروقیش له ئاست ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا مووی نه‌رمه و هه‌موو شتێکیان بۆ ده‌کات و پینه‌ی ده‌کات. گرنگ بۆ فاروقی مه‌لا مسته‌فای کۆنه شیوعی ئه‌وه‌یه که ئه‌ویش سوودمه‌ند بێت، گرنگ نییه به چ شیوه‌یه‌ک بێت و چه‌ند له سه‌ر که‌سایه‌تیی ده‌که‌وێت.
لاهوری شێخ جه‌نگی و براکانی چه‌ندین کۆمپانیا، ئوتێل و گوندی سیاحیی و مۆلیین وه‌ک ماکسیمۆل و ئۆتێل لاران له سه‌رچنار، چه‌ندین دۆنمیان له زه‌ویی و زاری خه‌ڵکی داگیرکردووه، بۆ نمونه له پشت پیشانگای عهلوجهکان موڵکی ئه‌م دوو برایه‌یه.
شایانی باسه لاهور و ئاراس، وه‌ک زۆربه‌ی کورده‌کانی به‌ریتانیا ده‌یزانن کاتی خۆی له له‌نده‌ن ئه‌وه‌نده بێده‌رامه‌ت بوون له له‌نده‌ن له‌فه‌یان ده‌فرۆشت، به‌ڵام ئیستا زۆربه‌ی پرۆژه و زه‌وییه‌کانی یه‌کێتییان له لایه‌ن ئه‌م کوڕانی شێخ جه‌نگییه‌وه، وه‌ک له‌فه لوول ده‌کرێت و بۆ خۆیانی ده‌دزن.
یه‌کێتییه‌کی ناو مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتیی له سلێمانی
سه‌رنج: ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، وێنه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست