کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كەس نازانێ خێر لە چى دایە ؟

Friday, 30/01/2009, 12:00

1907 بینراوە


ماوەیەكى زۆرە ئەم هەرێمەى داماوەى ئێمە پرۆژە باران كراوە لە لایەن ئەو كەسانەى خۆیان مامۆستاى گەندەڵین وهەر خۆشیان خەریكە خەرمانى دەستكەوتەكانى كورد بە با ئەدەن و خوێنى سەرجەم شەهیدەكانمان بە فیڕۆ ئەدەن،ئەوانەى تا دوێنێ خوڵقێنەرى دەندەڵى و سەرمەشقى دزى و خیانەت بوون ئەوا ئەمڕۆ هەر ئەوانن پڕۆژە لە دولاى پرۆژەى چاكسازى ئەدەن بە زەویدا،نەگبەتى كورد لەوەدا نیە كە بۆ چاكسازى و گۆڕان پرۆژەمان نیە بەڵكو لەوەدایە ئەوانەى پرۆژە دەردەكەن خۆیان لەهەموو كەس خراپترن،گۆشتیان داوەتە دەم پشیلە،هەموو پیاوە گەندەڵ و خراپ و دزو ناوگەڵ پەرستەكان لەوانەیە بگەنە سەد كەس كەچى یەك میللەت گیرى خواردوە بە دەستیانەوە،ئێمە ئینتەلامان كردوە بە دەست ئەو هەموو پرۆژەیەوە و كەسیش نازانێ خێر لە چى دایە،تا ئێستا هیچ پرۆژەیەك نەیتوانیوە هیچمان بۆ بكات بگرە ئەم پرۆژانە دەبنە ڤیتامین و باڵاى گەندەڵى بە هێز دەكەن،ئێمە پێویستمان بە بڕیارى ئازایانە هەیە نەك پرۆژەى شەرمنانە،پرۆژەیەك كە نەتوانێ هیچ بكات نەبونى باشترە،لە دوا سەردانى ئەمجارەى تاڵەبانى بۆ لاى كاك نەوشیروان باسى لە جیا كردنەوەى حیزب و حكومەت كردبوو كاك نەوشیروان پێى ووتبوو من ئەو كاتە بە تەما بووم ئەو گۆڕانكاریە بكەم بەڵام تۆ نەتهێشت دەبڕۆ ئێستا خۆت
بیكە،هەموو ئەو پرۆژانەى كە تا ئێستا هەن بێجگە لە بانگەشەیەكى خۆ دواخستن و هەوڵى زیاتر بۆ گەندەڵى هیچى ترى لێ چاوەڕوان ناكرێ،چارە سەر كردن و چاكسازى پێویستى بە یەك پرۆژە و یەك بڕیارى ئازایانە هەیە نەك دەیان پرۆژەى هیچ لە بارا نەبوو،ئەگەر ئەم حكومەت و حیزبانە گەرەكیانە چاكسازى بكەن با بیر لە چاكسازى بكەنەوە نەك لە زۆرى پرۆژە،لە فرە ژنیەوە بۆ فرە حیزبى و لەوێشەوە بۆ فرە پرۆژەى لە دوایشدا تەنها كەس لێى سود مەند بێت لێپرسراوانن،ئەگینا ئەوا بۆ پێنج ساڵ ئەچێ پرۆژە باران كراوین كەچى چاكسازى لە پاشەكشەدایە و گەندەڵى لە باڵا كردندایە،هیچ پرۆژەیەك ناتوانێ بگاتە دوا ى مەنزڵى چاكسازى و لە هەنگاوى یەكەمدا كۆتایى بە ژیانى دێت،كەسیش نازانێ خێر لە كام پرۆژەیەدایە،میللەت بەس زەرەر لەو پرۆژانە ئەكات چونكە جێ بەجێ ناكرێ،حیزب خۆى خوڵقێنەرى گەندەڵیە،حیزب خۆى حكومەت و پەرلەمانى گەندەڵ كردوە و سستى كردوە كەچى هەر خۆشیان دێن و نایەڵن كەسى تر باس لە چاكسازى بكات و دەیان پرۆژە دەخەنە بەردەم و لە ژێریشەوە خۆیان بڕوایان بەو مەسەلەیە نیەو ئەبنە ڕێگریش بۆ كەسانى تر،كوا ئەو هەموو پرۆژەیە،چەند خاڵى جێ بەجێ كراوە و ،ئاخر حیزب و سەركردەكان ناتوانن پەیڕەوو بەرنامەكانى خۆیان جێ بەجێ بكەن كەچى پرۆژەى تریش ئەكەنە سەر بار،ئەوان ناتوانن تەنانەت ئەو قسانەش جێ بەجێ بكەن كە لە كۆبونەوە و چاوپێكەوتن و دیمانەكاندا دەیدەن و دەیڵێن،ئیتر بەڵێنەكانى سەر كاغەز چۆن پیادە ئەكرێ،حیزب خۆى دروست كەرى حكومەتە،حیزبە ئەندام و كادرەكانى ئەنێرێتە ناو حكومەتەوە كەچى نایەن لە سەرچاوەكە وە چاكسازى بكەن دێن و دژى ڕەوتەكە مەلە دەكەن،كەواتە هەتا ئەم دەسەڵاتە بمێنن كەس چاوى بە پاك سازى و چاكسازى و هەموو سازیەكانى تر ناكەوێت چونكە ئەمانە هەر یەكەیان لەشكرێك گەندەڵ و دزو تاوانبار چوار دەورى داون ئیتر چۆن ئەتوانن ئەو كارە بكەن،كەواتە كەس نازانێ خێر لە چى دایە،لە و هەموو پرۆژەیەدایە یان لە بەردەوام بونى گەندەڵى و دزى و داوێن پیسى دایە. ئەوەندەش ئێمە بزانین خێر بە ناوچەوانى ئەمانەوە نەماوە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)