بەشارئەسەد وبەرپرسەكانى دژی مرۆڤن وخوێنڕێژن،،كچێكى 15ساڵانى كوردلەیادى نەورۆز دەكەنە قوربانى
Sunday, 21/03/2010, 12:00
نازانم بۆچى لەهەمووكەس گوناهتر ئەو كوردە داماوەییە؟هەركاتێك لەژێردەستى بێگانە دەژیت زووڵمى لێدەكرێت وكاتێكیش ئازاد دەبێت دیسان بەدەستى خۆیان زووڵم وستەم لەخۆیان دەكەن؟
ئەوەتە لەیادى نەورۆزى ساڵى كوردى لەكاتێكدا خەڵكى پارچەكانى ترى كوردستان خەریكى پیرۆزباین لەیەكترى وبەخۆشى وشادى باوەش بەیەكتردەكەن،كەچى دیکتاتۆرهکانی سوریا گوڵێكى بێگوناهى پاك دەكەنە قوربانى وشەهیدى دەكەن،دەستیان بەخوێنى كچێك سور دەكەن،كەهێشتا بەئاواتى هەڵمژینى هەوایەكى ئازادی بوو!!!وەحشى گەرانە هەڵدەكووتنەسەر ئەوكوردە داماوە،لەهەمان كاتیش گەوادوسەرسەرییەكانىunخەریكى ڕابواردن وگەشتن بانكى مۆنى ههلپهرست سكرتێرى نەتەوەیەكگرتووەكان ملى نەدەشكا ئەگەر لەجیاتى ئەوگەشتەى بەملى شكاوى بۆئەفریقیاى كردووە بهاتبایە سوریا وسەیرى لۆتیە عەرەبەكانى بكردبا چۆن زووڵم لەكوردانى سوریادەكەن،ئێمەباش دەزانین ئەگەرلەبەرچاویشتان بمانكوژن ئنەتان لێوەنایەت،تاكومێردى خۆتان وژنەكانتان ئەمەریكا قسەیەكى لێنەكات.
خۆشەویستانم خوشك وبراى كوردم هەرگیز ڕێگاش بەخۆم نادەم داواى سەربەخۆیتان بۆبكەم،ئەگەرچى ئەم هێسترانەى سوریا والەگەڵتان هەڵسوكەوت دەكەن،چونكە ئەگەرئازادیش بن ئەوا لەناوئێوەش هەزاران(سۆرانى مامەحەمە)دەبنەقوربانى،بەڵام بەڵێنتان پێدەدەم هەركاتێك دەرفەتم بۆبڕەخسێت تۆڵەى ئەوخوشكە جوانەم بكەمەوە،كەبەنیازبوو لەگەڵ هاونەتەوەكانى یادى جەژنى نەورۆز بكاتەوە.
سەرشۆڕى بۆبەشارئەسەدەكانى سوریاوزیاترخۆیان وناموسیان هەڕاج بكرێت وسەرفرازى وخۆڕاگریش بۆئێوەى كەس وكارمان لەخودا داوادەكەم،هیواداریشم سەرجەم ڕاگەیاندنەكانى كورد ماتەمینى ڕایگەین وئەم كارەى سوریای تێنوو به خوێنی کورد ڕیسوابكەن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست