سه‌ید ئه‌كره‌م: پلانێك هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی من...
Saturday, 17/11/2012, 12:00
سه‌ید ئه‌كره‌م: پلانێك هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی من...ده‌قی چاوپێكه‌وتنی سه‌ید ئه‌كره‌م له "گۆڤاری باشور"
به‌دواداچوون| گۆڤاری باشور
وه‌رگێڕانی له كورمانجییهوه: ئوسامه گوڵپی
به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری زۆربه‌ی وڵاتان، له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و پێڕاگه‌ییشتن به چاوپێكه‌وتن و داتا و له‌به‌ر ترسی ده‌زگا ئاساییش و فه‌رمییه‌كان له دۆسیه‌ی سه‌ید ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاساییشی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل، ئێمه نه‌مانتوانی ڕووبه‌ڕوو دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵكو ناچار بووین له ڕێگه‌ی نامه‌وه پرسیاری بۆ به ڕه‌وانه بكه‌ین و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه توانی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیاریكی "گۆڤاری باشور" بداته‌وه له زیندانی زركاوه، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌و به گشتی له هه‌موو بوارێكه‌وه، وه دۆسییه‌ی سیاسی و یاسایی و خێزانی
دۆسێی سیاسی
له بادینان هه‌موو داموده‌زگاكان له ژێر دار و ده‌سته‌ی پارتیدان، وه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن. پارتیش له ڕێی داموده‌زگاكانی ئاساییش و پاراستنه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه كۆنتڕۆڵی بادینانی كردووه و وه هیچ داموده‌زگایه‌ك ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ئه‌وان، تا ئه‌گاته دادگا و زیندانه‌كانی بادینان له ژێر چاودێری ئاساییش و پاراستن به‌ڕێوه ئه‌برێن و بوونه‌ته به‌شێك له ئه‌وان. ئه‌گه‌رچی له زیندانی زركا جێگه و خواردن و هه‌ڵسوكه‌وتی باشیش هه‌یه، شاراوه نییه كه پاراستن و ئاساییش خاوه‌ن بڕیاری كردارین له‌م زیندانه. هه‌ربۆیه زۆر گرنگه كه لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به‌رده‌وام هه‌فتانه سه‌ردانی ئه‌م زیندانه بكات.
وه ئێستاش پلان له لایه‌ن ئاساییشی دهۆكه‌وه داده‌ڕێژرێن، هه‌ندێك كادری تایبه‌ت له ده‌زگای پاراستنی پارتییه‌وه له‌گه‌ڵ زیندانی زركا و (ح، ع) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئێمه له ناوبه‌رن.؟!
بۆ زانیاریتان من دوو سێ نه‌خۆشی گرانم هه‌یه و ناوێرم له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بكرێم، ئه‌وان له پلاندان له شوینی چاره‌سه‌ره‌كه وه یان به پلانێكی تر من بكوژن وه یاخود من له زیندانی زركا به‌ره‌و شوینێكی نادیار ببه‌ن، هه‌ر بۆ زانیاری، پێشتر، له‌م زیندانه‌دا، هه‌ندێك نه‌یاری خۆیان له‌ناو بردووه، و چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش كرداری له‌و شێوه له زیندانه‌كانی بادینان به‌كار هێنراون..؟! بۆیه من خوازیارم چاره‌سه‌ری من له لایه‌ن چه‌ند دكتۆرێكی بێ لایه‌ن و تایبه‌تمه‌نده‌وه ئه‌نجام بدرێت. داوا ئه‌كه‌م یوئێن و مانگی سوری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی من بكه‌ن و بارودۆخی من له ژێر ده‌ستی پشكی پارتی و داموده‌زگا زۆرداره‌كانی بپارێزرێت. من دووربخه‌نه‌وه به‌ره‌و جێیه‌ك كه به شێوه‌یه‌ك بێت كه ده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌گاته من و تا چیدی ستهموزۆرداری له من نه‌كرێت، هیچ دادگهرییهك له كیشه‌كه‌ی مندا نییه، حكومه‌ت هه‌مووی...هه‌موو ده‌زگا ئاساییشی‌یه‌كان...پارتی هه‌موو...هه‌موو دژی من كار ئه‌كه‌ن و گیان و دادگایی من پارێزراو نین..!!؟
دۆسێی یاسایی
ئه‌وه چوار ساڵ و نۆ مانگه من به داری دادگای سیاسی ئه‌وانه‌وه‌م، هێشت كێشه‌ی من هیچ سه‌ره‌تا و كۆتایه‌كی نییه!!..هه‌موو دۆسێكانی من دووباره و سێباره بوونه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵم دروستكراون. به‌رتیل ئه‌ده‌نه شایه‌ته‌كان، شایه‌تی به‌زۆریان له دژم پێكهێناوه و شایه‌ته‌كانی منیش له‌به‌ر ترس و سته‌م نا‌وێرن ڕاستییه‌كه‌ی بڵێن. ئه‌و كه‌سانه‌ی شكاتم لێكردون له جێی ده‌ستگیر كردن، منیان له‌به‌رده‌م دادگادا فڕاند و هه‌ر ئه‌وانیش بوون ماڵیان تاڵان كردم. هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه به‌رگری له من بكه‌ن و ئه‌وانی پێ گوناهبار ئه‌بێت له ماڵه‌كه‌مدا تاڵان كراون وه‌ك (دوو كامێرای فۆتۆگراف، كامێرایه‌كی ڤیدیۆ، كه‌یسی كۆمپیوته‌ری مناڵه‌كان، وێنه‌ی خێزانی، سیدی ڕۆژی له داییك بوونی مناڵه‌كان، شریتی فێربوونی خوێندنگا و زمانی مناڵه‌كان، ده‌لیلی گومرگ، ئه‌رشیف و ڕۆژنامه و گۆڤار، دوو پارچه چه‌ك، شه‌ش سیدی گه‌شتی خێزانی و جه‌ژنی له داییك بوون، هه‌موو په‌رتوكه‌كانی په‌رله‌مان، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵ) و تا ئێستا نهیانگێڕاونهتهوه و به پێی یاسا ئه‌بێت له دوای هه‌فته‌یه‌ك بگێڕدرێنه‌وه.
باشه كه‌ی تۆمه‌ته‌كانی من له‌وانه‌ی سه‌دام زیاترن؟!.. تا دادگای من چوار ساڵ و چوار مانگ بخایه‌نێت و هێشتا من له خاڵی سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا بم!! هه‌روه‌ها چۆنێتی گرتنی من نایاساییه، دادگای منیش دادگایه‌كی نایاساییه و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ ناكرێت، و سیاسی و به‌رپرسه‌كانی پارتی له بادینان دادگاكانی بادینان به ڕێوه ده‌به‌ن، هیچ دادگایه‌ك له بادینان سه‌ربه‌خۆ نییه و هه‌موو دادگاكان له ژێر ده‌ست و سه‌رپه‌رشی ئه‌وان (پارتی) به‌ڕێوه ئه‌برێن..هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌خوازم دادگایه‌كی بێ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌وتی دۆسێكه‌ی من له خۆ بگرێت و دادگایه‌كی دادگه‌ر له كێشه‌كه‌ی من بكۆڵێته‌وه، چونكه بڕیاری زۆر سته‌مگه‌رانه له دژی من ده‌رئه‌كرێن.
دۆسێی مرۆیی
ئه‌نجا ئه‌وانه‌ی ده‌لێن ئێمه مرۆڤین و بۆ مرۆڤایه‌تی كار ده‌كه‌ین و خۆ له ڕیزی مرۆ له ڤهڵهم ئه‌ده‌ین، با زوو به ده‌نگی منه‌وه بێن و من له‌م سته‌مه ڕزگار بكه‌ن، من پارێزراو نیم، ده‌خوازم لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی پاكیزه خاوه‌ن بڕیار و سه‌ربه‌خۆ دۆسێی من له خۆ بگرێت. .. هه‌ڵسێت به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه گه‌وره‌كانم و منیش له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی و پارێزراوی منداڵه‌كانی من و دایك و باوكم بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، سوپاس بۆ هه‌موو مرۆ مرۆڤه‌كان كه خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ پاراستنی مرۆڤه‌كان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان پاراستووه و به ده‌نگ منه‌وه دێن.
دۆسێی خێزانی
سته‌میكی زۆر له من و ماڵه‌وه‌م ده‌كرێت، دادگا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بڕیار ئه‌ده‌ن... چونكه له بادینان هیچ دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوونی نییه، له كوردستان نه گیانی من و نه گیانی ماڵه‌وه پارێزراو نین، ده‌خوازم من و خێزانه‌كه‌م ببرێنه جێیه‌كی دوور ده‌ست له ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان. ده‌ستگیركردنی من گرتنێكی یاسایی نییه، به‌ڵكو سیاسی بووه و من زیندانی قه‌ڵه‌مم و فڕاندن و پشكنینی ماڵی من به‌و شێوازه، زۆر ناشیرین و دوور له هه‌موو نه‌ریت و ڕهوشتیكی ئایینی، و ڕه‌وشت و نه‌ریتی كوردهواری و مرۆڤایه‌تی بوو، ئه‌وه‌ش كه له پێش خێزان و منداڵه‌كانم ده‌ستگیریان كردم سته‌مێكی تره. ئه‌وان منیان ده‌ستگیر كردووه، دادگاییم ئه‌كه‌ن نه‌ك به ته‌نها سته‌میان لێكردوم، به‌ڵكو سته‌میان له ماڵ و كه‌سوكار و هه‌موو ڕه‌وشت و نه‌ریته‌كانی كوردهواری كردووه. جارێكی تر له 1/5/2007 وه تا ئێستا موچه‌ی من، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌زاران موچه‌ی وه‌همی و بن دیوار، ده‌خۆن و ڕه‌وشی ئابوری خێزانی من، كه ئێستا بێ سه‌رپه‌رشته، زۆر خراپه، ده‌خوازم موچه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوم وه‌ربگرن و ڕاده‌ستی خێزانه‌كه‌می بكه‌ن، هه‌روه‌ها كات بۆ سه‌ردانی خێزانه‌كه‌م دابنرێت و له ژێر ترس و گوڕهشهیی حكومه‌تی هه‌رێم ڕزگار بكرێن.
دۆسێی ده‌رونی
گیانی من له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه و من به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ست سته‌م پارێزراو نیم، هه‌موو كێشه‌كانی من سته‌مكارین، ئه‌مه سێیه‌م جاره ناعلهكانم له زیندان و له‌كاتی ڕاگیراندا دڕاندن و ده‌رم هاوێشتن، به‌ڵام هێشتا چاره‌نوسی من ونه. من ئه‌مه‌وێت بزانم ئاخۆ تا كه‌ی دۆسێی بێ مانا بۆ من ئه‌خوڵقێنن. .؟؟ من ئه‌مه‌وێت بۆ منی ئاشكرا بكه‌ن كه سزای ئه‌و كه‌سانه چییه كه سه‌روسامانی گشتی تاڵان ئه‌كه‌ن؟؟! سزای ئه‌وانه چییه كه پاره‌ی گومرگ و پاره‌ی باج تاڵان ئه‌كه‌ن؟؟!! سزای ئه‌وانه چییه نه‌وت به تاڵان ئه‌به‌ن؟؟ سزای ئه‌وانه چییه به هه‌زاران موچه‌ی بن دیوار ده‌خۆن؟؟ سزای ئه‌وانه چییه كه به ده‌یان كچی كوردیان ناشیرین كردووه و دواتر هه‌تكیان كردون و كوشتن‌یان و چه‌ندین كچیان كردۆته خواردنی دڕنده‌كان له بادینان و ده‌روده‌شتی دهۆك؟؟ سزای ئه‌وانه چییه كه هزر و بیری كوردان تاڵان ده‌كه‌ن و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن..؟؟!! ئایا به‌و شێوه پێشبڕكێی دیموكراسی له گه‌ڵ دیكتاتۆریه‌ت ده‌كه‌ن؟؟ چۆن شیاو و گونجاوه كه مرۆ له سه‌ده‌ی (21) دا بژیت و ئه‌نته‌رنێت و فه‌یسبوك به‌و شێوه كه‌م بكرێته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت؟؟ ئه‌مه له‌گه‌ڵ من و ده‌یان خه‌ڵكی تری كوردستان ده‌كرێت، كه‌ی كوردایه‌تی به‌و شێوازه‌یه، كه‌ی ئه‌مه دیموكراسی و مرۆڤ دۆستییه؟؟! ئاوا گه‌نده‌ڵی له‌ناو ئه‌به‌ن..؟! ئاوا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كورد و كوردستان مرۆڤه‌كانی كوردستان و كورد ده‌كه‌ن؟؟ ئه‌مه‌یه به‌رفراوانكردن و زیادكردنی مه‌ودای ئازادییه ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كان؟؟ ئه‌گه‌ر له‌م چاخه‌ی كه دنیا بۆته گوندێكی بچوك و مرۆڤ له‌سه‌ر ڕاستی یازده مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و ئازار بدرێت، ئه‌رێ چۆن كورد و كوردستان دڵنیا ئه‌بن له پارێزراوی خۆیان له ناو ده‌ستی ئه‌و به‌رپرس و سه‌ركردانه له ڕووی ئاساییشه‌وه، چۆن كوردان به‌و شێوازه ده‌گه‌نه كاروانی دنیای هاوچه‌رخ؟؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست