ئێمە نە ئەفغانین و نە پاكستانى
Thursday, 09/05/2013, 12:00
سەدان جارلە زارى بەرپرسەكانى ئەم هەرێمەوە گوێ بیستى ئەوە بوین ئێمە میللەتێكى پێشكەوتوین و هیچمان كەمتر نیە لە ووڵاتە پێشكەوتوەكانى دنیا , ئەم نمونەى حوكمڕانیەى ئێستا لە كوردستان هەیە نمونەیەكى ئەو پەڕى دیموكراتیە , ئەگەر جار جارێكیش كەسێك باسى دواكەوتوى كوردى كردبێت یان نمونەى حوكمڕانیەكەى بە ووڵاتێكى دواكەوتوو چواندبێت ئەوا دەیان جار ڕەخنە لەو كەسە گیراوە و بە ئاژاوەچى دراوەتە قەڵەم , بە قسەى بەرپرسەكانمان بێت ئێمە لە هەموو ڕوویەكەوە زۆر پێشكەوتوین , ئەوەتا ئەمڕۆ فازیل میرانى لە پێناوى ئەوەى شەرعیەت بدات بە مانەوەى بنەماڵەى بارزانى دێت لە باتى باسى نمونە دیموكراسیە جوانەكانى دنیامان بۆ بكات , ئەڵێ ((له وڵاتانی ئهفغانستان و پاكستانیش حزبی بنهماڵه ههیهو ئهوه شتێكی ئاساییه، ههموانیش قبوڵی ئهوهمان كردوه كه بنهماڵهی بارزانیهكان كه خێزانێكی تێكۆشهرن سهركردایهتیمان بكات)) خەڵكینە سەیرى ئەم پیاوە بكەن , ئەمە دوو ڕووییە لە سیاسەتدا , لە دیموكراسیدا خۆیان بە ئەوروپا ناگۆڕنەوە , لە بوارى خزمەت گوزاریدا كوردستانمان بۆ دەكەن بە دوبەیى بەڵام كە دێتە سەر بنەماڵەى بارزانى و مانەوەى هەیبەتى ئەو بنەماڵەیە بە سەر خەڵكى كوردستانەوە باسى ئەوروپا نامێنێ و لەم هەموو دنیایەدا دێت باسى پاكستان و ئەفغانستانمان بۆ دەكەن , ئەو قسەیە ى ئەو فازیل ناوە ئەگەر كەسێك بیكردایە و دەسەڵاتى كوردى بە ئەفغانى و پاكستانى بچواندایە دەهۆڵیان بۆ دەكوتا , بەڵام كەسێك دێت ئەم بەراوردە ئەكات كە خۆى بە سكرتێرى حیزبێكى دەسەڵاتدارى ئەم هەرێمە دەزانێ , باشە وەرن ئێوە مێژووى بنەماڵەكانى ئەفغانستان و پاكستان بخوێنەوە بزانن هیچ بنەماڵەیەك وەكو بنەماڵەى بارزانى جاشى دوژمنەكانى خۆیان بوون , بزانن سەرۆكى هیچ بنەماڵەیەك سوارى دەبابەى دوژمنەكەى بوە بۆ كاول كردنى ووڵاتەكەى , بزانن هیچ یەكێك لەو بنەماڵانەى پاكستان و ئەفغانستان وەكو بنەماڵەى بارزانى دزو جەردە بوون و چى داهاتى ئەم ووڵاتەیە بیدزن , نەبوە و نیە , لەو ووڵاتانەش ئەگەر حیزبى بنەماڵە بوبن بەڵام شەریف بوون , نیشتمان پەروەر بون , خائین و دز نەبون , ڕۆڵەى میللەتەكەى خۆیان تەسلیمى دوژمنەكانیان نەكردۆتەوە , هەر ڕۆژەى جاشى دەوڵەتێك نەبون , موڵك و ماڵى میللەتیان داگیر نەكردوە , بە سەدان دۆنم زەویان بۆ خۆیان قۆرخ نەكردوە , نوسەر كوژ نەبون , خۆپیشاندەر كوژ نەبون , ئاشبەتاڵچى نەبون , بنەماڵەكەیان نەخستۆتە پێش نەتەوەكەیانەوە , بە ملیار دیناریان بۆ گۆڕى سەركردە و ڕۆڵەكانیان تەرخان نەكردوە , تۆى نۆكەر چۆن پاساو دەهێنیتەوە بۆ مانەوەى دەسەڵاتى بنەماڵەى ئاغاكانت سەربەستى بەڵام ئێمە ى كورد ئەفغانى و پاكستانى نین هەر بنەماڵەى بارزانیمان قبوڵ بێت , بێجگە لە پارتى و نۆكەرەكانى وەكو تۆ كێى تر لەم ووڵاتەدا هەیە ئەو بنەماڵە خائینەى قبوڵ بێت , تۆ شەرم ناكەیت ئەوانە سەرۆكت بن , ئێمە شەرم دەكەین ئەوانە كوردن , لەم میللەتەن , تۆ شەرم ناكەیت مەسعودت بە سەرۆكى خۆت قبوڵە , ئێمە ئیتر لەمەو دوا شەرم دەكەین , خۆمان بە خەجاڵەت دەزانین ئەو كەسە خائینە سەرۆكمان بێت , تۆ ماڵى مەلا مستەفا بە تێكۆشەرو شۆڕشگێر ئەزانى ئێمە بە خائین و نیشتمان فرۆشیان ئەزانین , ئەوەى رەوایى بدات بە دەسەڵاتى ئەو بنەماڵە خائینە بە خوا وەكو ئەوان خائینە بەم ووڵاتە , بەم نەتەوەیە , بەڕاستى شەرم ئەكەین ئەوانە بەشێكن لە مێژووى كورد , سەیرى ئەم خۆ گێل كردنە , ئەم خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە لە پێناوى شەرعیەت دان بە خیانەت و دزى و نیشتمان فرۆشى نمونەى ئەفغان و پاكستان بۆ ئێمە بهێنیتەوە ,یەك بنەماڵەى ئەو دوو ووڵاتەم پێ بڵێ وەكو بنەماڵەى بارزانى خائین و نیشتمان فرۆش بوبن دز بوبن , نیە , بڕوا بكەن لە مێژوودا نمونەى وەكو بنەماڵەى بارزانى هەر زۆر كەمە ,هەموو مێژووى مرۆڤایەتى چەند خۆفرۆشێكى كەمى وەكو مەسعودو مەلا مستەفا و بنەماڵەى بارزانى هەیە , بڕوا بكەن من شەرم ئەكەم كە ناوەكانیان ئەنوسم كەچى فازیل تازە بە تازە شانازى بە بونى مەسعودەوە ئەكات , با فازیل و فازیلەكانى تریش بزانن ئێمە نە ئەفغانین و نە پاكستانین , ئێمە كوردین و ئەمجارەش كۆتایى ئەو بنەماڵە خائینەیە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست