کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود له‌ نێوان چه‌ک ناردن بۆ کۆبانی و خۆ ماتکردنیدا

Wednesday, 22/10/2014, 12:00


سه‌ربه‌ست عومه‌ر


ئه‌و دوو سێ ڕۆژه‌ قسه‌ی زۆر کرا له‌ سه‌ر ناردنی چه‌ک بۆ کۆبانێ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکاوه‌. کێ ناردوونی و کێ ده‌ستی هه‌بووه‌ و نه‌بووه‌ له‌ ناردنی ئه‌و چه‌کانه‌ بۆ کۆبانێ مه‌سه‌له‌یه‌کی تره‌، به‌ ڵام بێگومان هه‌موو کوردێکی دلسۆز و جه‌رگ سووتاو بۆ کۆبانێ هه‌ناسه‌یه‌کی گه‌ش بوونه‌وه‌ی هات به‌ به‌ردا کاتێ چه‌ک گه‌یشته‌ ده‌ستی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌، من بۆ خۆم یه‌کێکم له‌وان. به‌ڵام با بزانین ئه‌و بگره‌ و به‌رده‌ و هه‌راو زه‌نایه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی چی لێ ده‌خوێنینه‌وه‌. یه‌کێتی یه‌کان ده‌ڵێن ئێمه‌ ناردوومانه‌ و زۆر ڕژدن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌. به‌ ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌ و قسه‌ کردنی ڕۆژانه‌ و نیشاندانی وێنه‌ی بارکردنی چه‌که‌کان. پارتیش که‌ وا پێده‌چێ هیچ پشکێکی نه‌بێ له‌ ناردنی ئه‌و چه‌کانه‌دا ده‌یه‌وێ ئه‌و چه‌کانه‌ به‌ ناوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بێ که‌ مه‌سعود خۆی سه‌رۆکی یه‌تی. یاخود به‌ ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بێ که‌ برازایه‌کی مه‌سعود سه‌رۆکی یه‌تی. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ هیچ پێشمه‌رگه‌ی پارتی له‌ شه‌نگال نه‌مابوونه‌وه‌ بۆ به‌رگری و هه‌موویان قوچاندیان، تاوه‌کو یه‌په‌گه‌ و گه‌ریلا چوون بۆ سه‌ر چیای شه‌نگال، ده‌ی دیت که‌ چۆن خه‌ڵکی شه‌نگال ئاڵایه‌کانی یه‌په‌گه‌ و گه‌ریلا ماچ ده‌که‌ن و ئاڵا ته‌نها ئاڵای یه‌په‌گه‌ و گه‌ریلا بوون، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ وه‌ک مام ڕێوی په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ووتی با ته‌نها ئاڵای کوردستان هه‌ڵبدرێ. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌موو کوردێکی به‌ ئاگا ئه‌وه‌ ده‌زانێ که‌ پارتی خۆی دیکتاتۆری عه‌یار 24ه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ ئاڵاو ڕه‌نگێکی تر جگه‌ له‌ زه‌رد قبوڵ ناکا، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ. ئه‌و مام ڕێوی سفه‌تانه‌ی مه‌سعود شیعرێکم وه‌ بیر دێنێته‌وه‌.

هێشوه‌ ترێ به‌ داره‌وه‌
ڕێوی ده‌یدی له‌ خواره‌وه‌
ده‌یزانی ده‌می نایگاتێ
ده‌یگووت زۆر ترشه‌ ناخورێ

مه‌سعود له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ کاری چه‌واشه‌کاری یه‌و له‌ ڕێگای چاوه‌شه‌کانی یه‌وه‌ ده‌یهه‌وێ ڕای گشتی فریو بدات و خۆی وه‌ک سوارچاکی دڵسۆز نیشان بدا. به‌ڵام ناخی مه‌سعود هه‌میشه‌ وه‌ک ماری سفه‌ت خۆ ماتکردوو وایه‌. که‌ شتێک هی خۆی نه‌بێ خۆی تێهه‌ڵده‌قورتێنێ و خۆی ده‌کا به‌ هاوبه‌ش و برا به‌ش. ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نێشی ده‌کا ئه‌وه‌ خودا ده‌زانێ ده‌یکاته‌ چ هات و هاوارێک و به‌شی هیچ که‌سیشی لێنادا. من هه‌رگیز مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نی یه‌ که‌ به‌رگری له‌ یه‌کێتی بکه‌م له‌و بابه‌ته‌دا، چونکه‌ یه‌کێتی نیشتمانیش خیانه‌تی زۆره‌ و پاشه‌ڵی ڕێبه‌ره‌کانیشی ئه‌وه‌نده‌ خاوێن نی یه‌ تاوه‌کو به‌رگری لێ بکه‌م. به‌ڵام له‌و چه‌ک ناردنه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌مووشی ئه‌و نه‌یناردبێ، ئه‌وا به‌ خۆ ماتکردنه‌کانی مه‌سعود ده‌رده‌که‌وێ که‌ پشکی شێری به‌رکه‌وتبێ.
ئێستا ئه‌و بابه‌تی چه‌ک ناردن هه‌ندێ که‌ناڵی تریشی بۆ زیاد بووه‌، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئێرانی یه‌وه‌ بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ چه‌که‌کان هی ئێران بوون و دراونه‌ته‌ یه‌کێتی، یاخود بڵێین دراونه‌ته‌ په‌که‌که‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ ڕێگای یه‌کێتی یه‌وه‌.
هه‌ندێ هۆکار هه‌ن که‌ وا نیشانده‌دات مه‌سعود بارزانی پشکی له‌و ناردنی چه‌کانه‌دا نه‌بێ بۆ کۆبانێ، چونکه‌:
ا به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی و پارتی یه‌کان ده‌خوێنینه‌وه‌ که‌ بۆ داپۆشینی شکستی پارتی له‌ شه‌نگال و زومار و مه‌خموور و هتد چاوه‌نواڕی که‌وتنی کۆبانێ یان ده‌کرد.
2- له‌و هه‌موو خۆپیشاندانانه‌ی که‌ بۆ کۆبانێ کران، پارتی یه‌کان هیچ به‌شداری و کاریگه‌رێتی یه‌کیان نه‌بوو.
3- که‌ناڵی چاوه‌شی وه‌ک ڕووداو یاخود به‌ قه‌ولی کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ که‌ناڵی داعش زۆر جوان پێ یانه‌وه‌ دیار بوو که‌ پێ یان خۆش بوو وه‌ خۆشه‌ که‌ کۆبانێ بکه‌وێ.
4- پارتی چه‌ندین فرت و فێڵی کردووه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی‌ لۆگۆی بارزانی خێرخوازی له‌ و هاوکاری یانه‌ بدات و بیانکات به‌ نێوی خۆیه‌ که‌ له‌ ئه‌وروپا و شوێنه‌کانی تره‌وه‌ هاتووه‌ بۆ کوردستان بۆ په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوان.
5- به‌ پێی زانیاری یه‌کانی که‌ له‌و یه‌ک دوو مانگه‌دا خوێندوومانه‌ته‌وه‌، پارتی کارێکی کردووه‌ که‌ ئه‌و چه‌کانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان که‌متر به‌شی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی لێ بدات و به‌ڵکو زۆر به‌ی هه‌ره‌ زۆری به‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی خۆیدا دابه‌ش کردوون. که‌واته‌ ئه‌گه‌ر فێڵ له‌ یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر بکا له‌ چه‌ک دابه‌ش کردن له‌ جه‌نگ له‌ گه‌ڵ داعشدا ئه‌ی چۆن چه‌ک ده‌نێرێ بۆ یه‌په‌گه‌ له‌ ڕۆژئاوا!؟

22. 10. 2014


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە