کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەكێتى دەیەوێت تاوانەكەى تاڵەبانى بخاتە ملى سەیفەدین و وەستا حەسەن

Tuesday, 27/01/2009, 12:00

2781 بینراوە


پاش ئەوەى جەلال تاڵەبانى خزمەتكارى عەرەب و كورد فرۆش تارق رەمەزان عەزاوى ئازادكرد و لە رێگەى فڕۆكەخانەى سلێمانیەوە رەوانەى بەریتانیا كرد، ئەم خیانەتەى تاڵەبانیش لەكاتى دادگایكردنى سەرانى بەعسى تاوانبارى كیمیابارانكردنى هەڵەبجە لە دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراق لەلایەن محەمەد عورەیبیەوە ئاشكراكرا.
هاوكات ئازادكردنى تاوانبارى كیمیابارانى هەڵەبجە لە میدیاى كوردیدا زۆرى لەسەر وترا و قیزبونەوە لەو رەفتارەى تاڵەبانى بوە قێزكردنەوەیەكى گشتى، دواتر مەكتەبى سیاسى خانەنشینكراوى یەكێتى لە كۆبونەوەیەكى خۆیدا بێشەرمانە بڕیاریدا بەسەرپەرشتى مەلا بەختیار لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو خیانەتەى سكتێره‌ی كورد فرۆشەكەیان بكەن.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكى نزیك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى تاڵەبەنی بە كوردستان پۆستى راگەیاند: سەبارەت بە فڕۆكەوانەكە لە كاك كۆسرەتم پرسی، كە لێكۆڵینەوەكە بە كوێ گەیشت، ئەویش وتویەتى: كاكە ئەوە لێكۆڵینەوەى ناوێت مام جەلال بەرى داوە، بەڵام هەڵەكە لە ئاسایش و دەزگاوە بووە.
سەرچاوەكە وتیشى: كاك كۆسرەت وتویەتى، عەشرەتەكەى تارق رەمەزان هاتوون سەردانى مام جەلالیان كردووە، مام جەلالیش وتویەتى چ ئەمرێكتان هەیە بیخەمە سەرچاوم، ئەوانیش وتویانە كوڕێكمان بەهەڵە گیراوە و لاى ئاسایشى ئێوە سجنە ناوى تارق رەمەزانە، داوا لە جەنابت دەكەین، كە ئازادى بكەیت، مام جەلایش بێ ئەوەى بپرسێت ئەوە كێیە بە ئاسایش دەڵێت ئازادیى بكەن، كۆسرەت وتویەتى: خەتاى مام جەلال نییە، چونكە ئەو نەیزانیوە ئەو كابرایە كێیە، ئەبوایە دەزگا و ئاسایش جوابى مام جەلالیان بدایەوە، كە ئەو كەسەى ئەو دەڵێت كیمیابارانكەرى هەڵەبجەیە، بەڵام ئەوان نەیانكردوە.
سەرچاوەكە ئەوەشى وت: كۆسرەت وتویەتى، ئێمە داوامان لە عەمید سەیفەدین و وەستا حەسەن كردووە، كە دەست لەكاركێشانەوەى خۆیان بەوهۆیەوە رابگەیەنن و پاش ماوەیەكى تر پۆستى گرنگتریان پێ دەدەین، بۆئەوەى راى گشتى نەزانێت، كە ئەم هەڵەیە مام جەلال كردوویەتى، بەڵام ئەوان ئامادەنین ئەو تاوانە بخەنە ملى خۆیان و مام جەلال لەو تاوانە بەریئبكەن.
شایانی باسه‌، ئیستا به‌ شێوه‌یه‌کی نافه‌رمیی، یه‌کێتیی له‌ ڕێگای ئه‌ندامه‌کانییه‌وه‌، ئه‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ ته‌عمیم بکات و رایبگه‌یه‌نیت، که‌ گوایه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر بیزانیبایه‌، ئه‌و که‌سه‌ فڕۆکه‌وانه‌که‌یه‌، که‌ کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه‌، هه‌رگیز ئه‌و کاره‌ی نه‌ده‌کرد و به‌ره‌ڵای نه‌ده‌کرد، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر، ده‌یه‌وێت به‌م ڕێگایه‌ مامۆستا سه‌یفه‌دین و وه‌ستا حه‌سه‌ن بکات به‌ قوربانی خیانه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانیی و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان، تاله‌بانی له‌و تاوانه‌ خاوێن بکه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ش ده‌پرسین، باشه‌ به‌ چ هه‌قێک سه‌رۆک کۆمارێک که‌ یاساناسه‌ و پارێزه‌ره‌، ده‌ست له‌ کاری یاساوه‌ ئه‌دات و فه‌رمان ئه‌دات، که‌ به‌بێ مه‌رج که‌سێکی گیراو ئازادبکرێک؟

پەیامنێرى كوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)