کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


حاشا من له‌ ئێوه‌ نیم که‌ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی قبوڵ ده‌که‌ن..

Sunday, 31/01/2010, 12:00


به‌شی یه‌که‌م..
کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ قبوڵ بکات،حه‌ق وایه‌ پشتیان تێ بکه‌ی نه‌ک شه‌ونخونیان بۆ بکێشی و ئازاره‌کانیان به‌ دونیا بگه‌یه‌نیت..
ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردو له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌رشیفه‌ کۆنه‌که‌م به‌ ڕیکه‌وت چاوم به‌ هه‌ندێک دیکۆمێنت که‌وت..
یه‌که‌میان نامه‌یه‌کی پارتی بوو بۆ دادگای باڵای تاوانه‌کانی دانیمارکیان ناردبوو، نامه‌ی پاکانه‌و پاکی نزار خه‌زره‌ی گه‌وره‌ تاوانباری کیمیایی کردنی هه‌ڵه‌بجه‌..
نامه‌ی دووه‌م هی نه‌وزادی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ بوو که‌له‌ساڵی 1992 بۆ سه‌دامی ناردبوو، هه‌ڵبه‌ت دوای لێبوردنی گشتی به‌ره‌ی کوردستانی، ده‌قی نامه‌که‌م به‌ ئیمزاو ناوی خۆیم لایه‌ له‌به‌رامبه‌ر هاوکاری کردنی به‌عس داوای پاره‌ له‌ موخابه‌رات ده‌کات..
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌رشیفه‌که‌م پڕیه‌تی له‌و جۆرو دیکۆمێنتانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ناخۆشتر نامه‌ی یه‌که‌می خۆم بوو بۆ مه‌سعود بارزانی که‌ به‌زمانی گوڵ و به‌به‌ڕیز سه‌رۆکی هه‌رێمم ناو زه‌ند کردبوو . داوای دادگایی سه‌رۆک جاشێکم لێ کردبوو ئاخر چۆن ده‌کرێت داوای دادگایی جاشێک له‌گه‌وره‌ترین جاشی ئقیلیمی بکه‌ی. مه‌سعود ده‌بێت خۆی دادگایی بکرێت نه‌ک خه‌ڵک داوای دادگایی جاش و جاسوسوکانی به‌عسی لێ بکه‌یت ..
ئه‌گه‌ر جاشه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس جاشی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا بوون، به‌ڵام سه‌رانی کورد جاشی ده‌وڵه‌تانی دراوسێش بوون و له‌ ژێره‌وه‌ش کلکیان به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ک بێ له‌ شێوه‌کان به‌ به‌غداوه‌ گرێ دراو بووه‌ ‌. ئاشکرا بوونی ئه‌و هه‌موو فایل و فایلداره‌ی دوای ڕاپه‌ڕین باشترین نموونه‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی ڕاستی قسه‌کانم .
جێ هێشتنی خاکی وڵات خۆی له‌خۆیدا حاشا لێکردنه‌، من له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردو ویستم وڵات جێ بهێڵم به‌ڵام هه‌رچه‌ند کردم زاتی ئه‌وه‌م نه‌کرد پشت له‌ میله‌ته‌که‌م بکه‌م له‌ به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌کانی به‌عسدا، خۆ ئه‌گه‌ر هیچیشم پێ نه‌کرابێت، له‌گه‌ڵ ئێش و ئازره‌کانیان ماومه‌ته‌وه‌، به‌چاوی خۆم هه‌ردوو کاره‌سات و مه‌رگه‌ ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالم بینیوه‌..
ئێستاش ده‌بینم چۆن سه‌رانی بێ سه‌ر کورد چۆن پاكانه‌ بۆ تاوابنارانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شدار بوانی ئه‌نفال ده‌که‌ن ، هه‌ر له‌سه‌رانی به‌عسه‌وه‌ نمونه‌ی سوڵتان هاشم و داڵده‌دانی جاش و ئه‌نفالچیه‌ کورده‌کان، ده‌بوایه‌ سوڵتان هاشم پێش عه‌لی کیمیایی له‌ سێداره‌ بدرایه‌ له‌سه‌ر شه‌رپه‌رشتی کردنی قڕکردنی گه‌لێک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی گه‌لێک له‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتێک که‌ ژماره‌ی قوربانیانی خۆی له‌ 200 هه‌زار که‌س ده‌دات..
به‌رگری کردن له‌ سوڵتان هاشم له‌لایه‌ن خودی تاڵه‌بانیه‌وه‌و بێ ده‌نگی شه‌قامی کوردی، وات لێ ده‌کات بێز له‌هه‌موو شتێک بکه‌یته‌وه‌..پاشانیش ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زان هه‌ر له‌لایه‌ن خودی تاڵه‌نیه‌وه‌ کاره‌ساتێکی ت ربوو ، ئێمه‌ وه‌ک ناوه‌ندی چاک به‌هه‌زار بگره‌و به‌رده‌ توانیمان 200 که‌س کۆبکه‌ینه‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربرێن له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ قێزونه‌ی تاڵه‌بانی..
به‌ڵام پیاوه‌ ئاینه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌مه‌ڕ دانانی که‌سێکی کاکه‌یی بۆ پۆستی قایممه‌قام چه‌ندین ناره‌زاییان ده‌ربری..
بۆیه‌که‌مجار تۆڵه‌ی خۆم و برا شه‌هیده‌کانم له‌ به‌عس کرده‌وه‌ له‌ساڵی 1991 له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌جه‌ماوه‌ریه‌که‌دا کاتێ لاشه‌ی ئه‌من و ره‌فیق حزبیه‌کان وئیستخباره‌تاکانیانم له‌ژێر پێی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریو رق ئه‌ستور بینی..
ده‌مێک بوو خه‌وم به‌وه‌وه‌ ده‌بینی ڕۆژێک بێت هه‌ڵبکوتینه‌ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکان و کردمان..
کردمان و به‌ڵام له‌به‌رامه‌بردا ده‌یان باره‌گای زه‌ردو سه‌وزی به‌عس ئاسا قوت کرانه‌وه‌..
بیرم دێت له‌یه‌که‌مین ناره‌زایی جه‌ماره‌ی له‌ سلێمانی خه‌ڵک دوای ڕاپه‌ڕین دروشمی ئه‌وه‌یان دا که‌ به‌عس باشتره‌ له‌ به‌ره‌..خودی تاڵه‌بانیش ئه‌وسا هاته‌ سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و ڕه‌خنه‌ی له‌م دروشمه‌ گرت، به‌ڵام مه‌سعودو جه‌لال ئه‌م ڕاستیه‌ تاڵه‌یان سه‌لماند ته‌نیا له‌شه‌ری ناوخۆدا زیاتر له‌ده‌هه‌زار که‌س بوونه‌ قوربانی گومرگی برایم خه‌لیل و پاوانخوازی ناوچه‌گه‌رییه‌تی...
دوای ڕاپه‌ڕین به‌جێی ئه‌وه‌ی ببمه‌ به‌رپرسێکی گه‌نده‌ڵ و سه‌رخان و ژێر خانی کوردستان ئاودیوی ئێران بکه‌م، له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران که‌وتینه‌ خه‌بات دژ به‌ زوڵمو زۆرداری ئاغاکانی پشدرو بیتوێن ته‌نانه‌ت سه‌رتاسه‌ری کوردستان..
کاتێ مناڵ بووم دایکم باسی بیره‌وریه‌کی تاڵی خۆی بۆمان ده‌گێرایه‌وه‌و ده‌یووت، له‌گوندی بێ موش باکوری قه‌ڵادزێ کاتی باپیره‌م ده‌مرێ واته‌ باوکی دایکم به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ ماڵی باپیره‌م کوڕیان نه‌بوو به‌پێی یاسای دڕه‌نده‌یی ئاغاکانی پشده‌ر کاتێ ماڵێک نیرینه‌یان نه‌بێت ده‌بێ ئاغا میراتی ئه‌و ماڵه‌ به‌رێت. ئاغا دڕه‌نده‌که‌ی گونده‌که‌یان ده‌ستی گرتبوو به‌سه‌ر هه‌رچیه‌ک که‌ بوویانه‌ ئه‌وسا. ته‌نانه‌ت نه‌نکم داوای لێ کردبوون ته‌نیا مانگایه‌کیان بۆ جێبهێڵن ئه‌وه‌شیان قبول نه‌کردبوو.له‌وساوه‌ و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ڕقم له‌ ناوئ ئاغاو میراوده‌لیه کانه‌‌ ته‌نانه‌ت له‌و نوسه‌رانه‌شی که‌نازناوی میراوده‌لی به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ ده‌ه‌نێن له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌ که‌مال میراوده‌لی چاره‌گه‌ سه‌رۆکه‌که‌ی هه‌رێم..
شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ تاده‌هات گه‌رم تر ده‌بوو، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ کێشمه‌ کێشی بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران و یه‌کیه‌تی تاده‌هات گه‌وره‌ ده‌بوو، رۆژێکیان دوای ته‌واوبونی کۆبوو نه‌وه‌یه‌کی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران له‌ماڵی مامۆستا ئه‌مین له‌ چوارقوڕنه‌ ،
سیمای خه‌ماوی و بێ باوکی کچه‌ بچکۆله‌که‌ی شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌شی برای مامۆستا ئه‌مین، بۆ چه‌ند ساتێک هه‌موو شتێکی بیربرمه‌وه‌و خه‌یاڵی ئه‌وه‌م کرده‌وه‌ منیش له‌شه‌ڕێکی ئاغاکان یان یه‌کیه‌تی ده‌کوژرێم و هێمای کچم و هاڤی کوڕم ئاوا بێ نازو بێ باوک له‌ناو ئه‌م خۆله‌ ده‌گه‌وزێن و که‌سێک نابێت ئاوڕیکیان لێ بداته‌وه‌..
له‌م چه‌ند چرکه‌ ساته‌دا بڕیاری ئه‌وه‌مدا که‌ کوردستان جێ بهێڵم..هه‌ڵبه‌ته‌ بۆمن کاره‌سات بوو که‌کۆمه‌ڵێک هاوڕێم له‌بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌کیه‌تی جێ بهێڵم..به‌ڵام کردم و دومانگی نه‌برد هێڕشی یه‌کیه‌تی بۆسه‌ر بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران ده‌ستی پێ کردو به‌شه‌هید کردنی مامۆستا ئه‌مین و گرتنی ئه‌وانی تر کۆتایی پێ هات..
شه‌ڕی ناوخۆ گه‌رمترو خیانه‌ته‌ گه‌وره‌که‌ی 31ی ئابی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لێکه‌وته‌وه‌، ئه‌و رۆژه‌ی جامانه‌ی سورو پێلاوی ئه‌فسه‌رو سه‌ربازی به‌عسم بینی له‌سه‌ر ده‌بابه‌کانی سه‌دام له‌ده‌و‌ری قه‌ڵاتی هه‌ولێر خه‌ڵکییان شه‌هید ده‌کرد..ووتم ئای دونیا ئه‌و هه‌ولێره‌ی له‌کاتی ڕاپه‌ڕیندا پارتی بۆ یادگاریش تفه‌نگێکی تێدا نه‌ته‌قاند ئه‌مڕۆ هه‌ر وا سوکو ئاسان ته‌سلیمی به‌عسی کردوه‌..
به‌کورتی و به‌کوردی وه‌ک که‌سێکی ویژدان زیندوو. که‌هه‌ر شه‌ستکانه‌وه‌ له‌ناو ترس و دڵه‌ ڕاوکی فرۆکه‌ی به‌عس و ڕاگواستن و گرتن و کوشتن و ڕاونانی جاش و گه‌وره‌ بوو بم ئاسان نه‌بوو هه‌روا به‌ئاسانی پشت له‌و هه‌موو ڕابوردوه‌ بکه‌ی که‌ده‌یکرده‌ سی ساڵی ته‌مه‌نم..
هێنده‌ی نه‌برد ئه‌مجاره‌ جامانه‌ی سورو پێڵاوی جه‌ندرمه‌ی تورک بۆ ڕاونانی گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ هێنده‌ی تر خه‌مه‌که‌میان خه‌ست کردوه‌، به‌تایبه‌ت که‌من دۆستاتیه‌کی له‌مێژینه‌م له‌گه‌ڵ پارتی کرێکاران هه‌یه‌و . ئه‌و گه‌یلا کورو کیژانه‌ به‌ روحێکی کوردانه‌وه‌ به‌رخۆدانه‌وه‌ هاتبوونه‌ کۆڕی خه‌بات شایه‌نی هه‌ر ڕیزو خۆشه‌ویستیه‌ک بوون نه‌ک شه‌هید کردنیان وته‌سلیم کردنه‌وه‌یان به‌ تورکیای دوژمنه‌ سه‌سه‌خته‌که‌ی کورد..
ماویه‌تی..
مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە