لە مه‌كۆى ڕانيه‌ش هه‌ڵبژاردنى باژێڕوان ئه‌نجام نه‌درا، بە ئارەزووی خۆیان لە گردەکەوە خەڵکیان کاندید کرد
Friday, 26/12/2014, 12:00
كام كارى حزبايه‌تى و ديموكراسى، كام هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رايه‌تى، ئه‌وكاته‌ى له كۆى 62 ده‌نگ 30 ده‌نگ سپى ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ى له‌پێناو دانانى كه‌سێك به‌زۆر به باژێڕوان ده‌يان هه‌زار ده‌نگى سنوره‌كه و گۆڕانخوازن هه‌راج ده‌كه‌ن، له‌پێناو نووسه‌رێكى به‌ناو ئه‌وروپى په‌روه‌رده‌ى ديموكراسي كه 156 ده‌نگى له ڕانيه هێناوه ده‌ينێرن بۆ به‌غداو مه‌كۆيه‌ك هه‌راج ده‌كه‌ن.
كوا ده‌تانگووت ئێمه له‌وانى تر ناچين؟
كوا كه ده‌تانگوت كورسیيه‌كان بۆ نه‌وه‌ى نوێ چوڵ ده‌كه‌ين؟
ئێوەش به‌ته‌له‌فۆن و هه‌ڕه‌شه كانديد دوورده‌خه‌نه‌وه؟ هەروەکو مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بى سياسى و مه‌كته‌ب ڕێكخستنەکانی یەکێتی؟ ئێمه‌ى ده‌نگده‌ران وا وردە وردە لێتان دوور دەکەوینەوە و وازتان لێدەهێنین، چۆن لێتان قبوڵ ده‌كه‌ين؟ با هه‌ڵبژاردنى گشتى په‌رله‌مان بێته‌وه بزانه چۆن سزاتان ده‌ده‌ين و له قالبتان ده‌ده‌ين. ده‌بێ باش بزانن ئێوه له‌مه‌ودوا لاى جەماوەر نەمان، ئێوه جه‌لادى كوشتنى ديموكراسى و هه‌ڵبژاردنى ئازادن، ئێوه کۆمەڵیک کەسی عەقڵ تەسک و کۆنەخوازن به‌گرده‌كه‌وه نووساون، ئێوه تێكراى ده‌نگى گۆڕانخوازنى سنورى مه‌كۆى ڕانيه به‌هه‌موو چين و توێژه‌كانيه‌وه له‌پێناو دوو كه‌سى پيرى نوزه لێبڕاوتان هه‌ڕاچ کرد، كه يه‌كێكيان باژێڕوانى به‌زۆر و بەهه‌ڕه‌شه‌دانراوه، ئه‌وى تريشيان ئامۆزاى ڕێكخه‌رى گشتيه كه له‌سه‌ر حسابى بيتوێن و ڕانيه ده‌ينێرن بۆ به‌غدا.
ده‌بێ هه‌موو ڕاى گشتى و خه‌ڵكى كوردستان و ته‌واوى هێزو لايه‌نه سياسيه‌كان و گۆڕنخوازان و هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان له‌سنورى هه‌موو مه‌كۆكانى كوردستان و ڕه‌وه‌ندى كوردى له ئه‌وروپا باش بزانن ئه‌وه‌ى لێره ده‌گوزه‌رێ له‌سنورى مه‌كۆى ڕانيه كارى سياسى و حزبايه‌تى و ديموكراسى نیيه. ئه‌وه‌ى لێره ده‌كرێ فێڵكردنه له ده‌نگده‌رانى گۆڕان له سنورى بيتوێن و ڕانيه‌ی ده‌روازى ڕاپه‌رين كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاى زۆرينه و ده‌نگى گۆڕانخوازان له‌دوو ژوورى داخراوى گرده‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، له‌پێناو مانه‌وه‌ى كه‌سێك، كه هه‌شت ساڵه به‌موچه‌ى خانه‌نشينى ليواى سه‌ربازيی به‌مه‌كۆى ڕانيه‌وه نووساوه و وازناهێنێت؟ كوا ڕێكخه‌رى گشتى له كوێی؟ كوا جڤاتى گشتى گۆڕان؟ كوا جڤاتى نيشتيمانى؟ كوا ژوورى ياسايى و هه‌ڵبژاردن؟ به‌ناوى ته‌له‌فۆنى ساخته‌وه به‌ناوى ڕێكخه‌رى گشتيه‌وه به‌سيناريۆی لاوازى منداڵانه‌وه لە گرده‌كهوە هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و كانديدى خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و بەڕێز ناچارده‌كه‌ن له‌پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكشێته‌وه؟ وه‌زيفه و كارى وه‌زيرى پێشمه‌رگه و سه‌رۆكى جڤاتى نيشتيمانى چين تكايه بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه؟ .
ده‌بێ له‌مه‌ودوا (باژێروانى به‌زۆردانراو و په‌رله‌مانتارى به‌زۆردانراو) دڵى چيان به‌كورسيه‌كانيان خۆش بێت؟ چۆن ڕوويان دێت له‌سه‌رى دابنيشن؟ چۆن دێنه به‌رده‌م خه‌ڵك و گۆڕانخوازان؟
خوێنه‌رانى به‌ڕێزى ئه‌م نووسينه ..
هه‌فته‌ى ڕابردوو هاوشانى چه‌ند قه‌زايه‌كى تر له مه‌كۆى ڕانيه‌ش هه‌ڵبژاردنى باژێڕوانى ئه‌نجام نه‌درا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كانديدى به‌ره‌ى گۆڕانخوازان و گه‌نجان و ڕۆشنبيران سه‌ركه‌وتنى مسۆگه‌ر بوو به‌رامبه‌ر كانديدى گرده‌كه، بۆيه پڕۆسه‌كه‌يان دواخست تا له ژێر هه‌ڕه‌شه و فشارى گرده‌كه، كانديدى ڕاسته‌قينه‌ى گۆڕانخوازانى سنوره‌كه دوورخرايه‌وه و كانديده‌كه‌ى خۆيان بێ ڕكابه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنێكى مه‌هزه‌له ئامێزى ديكتاتۆريانه‌دا به‌هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه له‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانيان هه‌بوو به 32 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 30 ده‌نگى سپى دووباره نووسايه‌وه به‌كورسى مه‌كۆدا، دوای ئه‌وه‌ى دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د بووبه وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق به‌پێيى ڕيزبه‌ندى هه‌ڵبژاردن و كۆمسيۆن ده‌بێ كانديدى سنوره‌كه‌ى ئێمه بچێته شوێنى دكتۆر ده‌رباز بۆ په‌رله‌مانى عێراق، به‌هه‌مان شێوه‌ى پۆستى به‌زۆردانراوى باژێڕوانى ڕانيه، به‌ناوى پێدانى پۆستى سه‌رۆكى ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين كه ته‌نها بۆ(دوو ساڵه و هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى نیيه) كانديده‌كه‌ى ئێمه له‌لايه‌ن گرده‌كه ناچار کرا به‌كشدەست بکێشێتەوە له‌پێناو ئامۆزاكه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فادا كه به‌ڕيزبه‌ندیی له‌دواى كانديده‌كه‌ى ئێمه دێت ده‌ينێرن بۆ به‌غدا كه‌ته‌نها 156 ده‌نگى هێناوه له‌سنورى مه‌كۆى ڕانيه . كانديده‌كه‌ى ئێمه‌ش نزيكه‌ى شه‌ش هه‌زار ده‌نگى له‌و سنووره هێناوه . ئه‌مه‌يه ديموكراسى و هه‌ڵبژاردن . ئه‌مه‌يه مۆديلى نوێيى حیزبايه‌تى و كارى سياسى . ئه‌مه‌يه گۆڕان و گۆرانكاریى، ئابڕووى هه‌موو پڕۆسه‌يه‌كى هه‌ڵبژاردن و ديموكراسيتان برد، ئێوه جه‌لادى كوشتنى پڕۆسه‌ى ديموكراسى هه‌ڵبژاردن و كارى سياسين به‌گرده‌كه‌وه نووساون !
تێبينى //
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نووسينه له سايته پيرۆزه‌كه‌ى كوردستانپۆست من وەکو خۆم هيچ په‌يوه‌ندیيه‌كم به مه‌كۆى ڕانيه و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه نامێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست