مەلابەختیار سەرکردایەتی کردن و بەشداریکردنی لەشەڕەکانی دژ بەدوژمنانی یەکێتی
Friday, 04/02/2011, 12:00
لەوەڵامی ڕوونکردنەوەیەکی سکرتێری ڕۆژنامەوانی مەلابەختیار لەکوردستانی نوێدا
گەر سەرکردایەتی کردن وبەشداریکردنت لەشەرەکانی دژ بەدوژمنانی یەکێتی وەک ئەوە بێت کەبینیمان لەم ١٩ ساڵەی حوکمڕانیتانا،ئەوە بەڕاستی بۆمان دەرئەکەوێت کەچۆن پێشتریش بەشداریت کردووە،هەرلەدەست پێکردنی شەڕی نێوان ئێوە وبزووتنەوەی ئیسلامی وشەڕی پارتی کرێکاران لەدووجەولەداوشەڕی درێژ خایەنی ئێوەو پارتی وئێوەو ئەنسار ناوی تۆمان لەکولەکەی تەڕا نەبیستووە ،،تەنها بەقسەی زل و فشەو هەرا نەبوبێ،گەر بەراوردێکی ئەم مێژووە بکەین بەمێژووی ئێوە ئەوە ئەمەیان زۆر درێژ ترە ،گەرساڵانی ئاشیشی لێ دەربکەیت ئەوە دیارە بەو ماوەکورتەی سەرکردایەتی کردنی تۆبوو ڕژێمی دکتاتۆری بەعس ڕووخا،لەسایەی سەرکردایەتی تۆ بوو ڕێگری کرا لەهاتنە ناوەوەی ٦٠٠ دەبابەی بەعس،تۆبووی سنگت ئەنا بەتانکەکانی ئەتاتۆرکی گۆڕ ڕازاوە بەگوڵی جلالەکەتان،هەر تۆش بووی هەولێرت نەدا بەدەستەوە وخستە گیرفانت ولەدانەوینەکانتا هەرلێت بەردەبۆوە تۆ بووی دوای ٣١ی ئاب سەرکردایەتی هێزەکانی خۆتانتان کرد بۆ گرتنەوەی شارووشارۆچکەکان،تۆ بووی لەبەرامبەربرقیەی ڕژێمی بەعس بۆ ئاگادارکردنەوەتان بۆ پێشڕەوی نەکردنی زیاتر بروسکەیەکت بۆناردن و ووتت دەیکەم بەخاتری ئێوە
مەلابەختیار بەهەمووژیانی سەرکردایەتی کردن وبەشداریکردنی لەشەڕەکانی دژ بەیەکێتی لەم ٢٠ساڵەداتەنها یەکجار خۆی تاقی کردەوەو سەرکردایەتی تەنها شەڕێکی کرد لە(زیارەت) کەئەرکی گرتنی ناوچەیەکیان پێدابوودەیویست لەسەرکردایەتی کردنی شەڕدا لاسایی جەبارفرمان بکاتەوە بۆیە ئەمیش بەهەمان شێوەی تەپلەیەکی لەسەرنا،بەڵام چۆن دەرچونێک دەرچولەم سەرکردایەتی کردنەی خۆی لەدوورەوە ئەوەندەی کوڕی خەڵکی بەکوشتدا شەرمی ئەکرد تەواوی ئەنجامی دۆڕانەکەی بەتاڵەبانی بڵێ ،ئەمە هەموو قارەمانێتی ئەم ٢٠ ساڵەی ئەم سەرکردە فشەکەرەیە کەبەخۆی دەنازێ،دواسەرکردایەتی کردنیشی چونی بو بۆ خانەقین بەهێزێکەوە ووتمان ئێستا دوژمن بەرەو بەغدا ڕاو ئەنێ ،کەچی لەبەرامبەر خەڵکیدا مایکێکی گرت بەدەستیەوەو بۆ وورەدان بەجەماوەر ئەو جەماوەرەی کەئەیان زانی کەئەو شەڕەی مەلا سەرکردایەتی بکا دەبێت پێش دەستپێکردنی هەڵبێن،بەڵی قارەمانێتی خۆی نواندو هاواری کرد ئەوە محمود سەنگاوی ومسعودساڵەیی بەڕێوەیە ،خۆشی دواجار دوای دابەشکردنی چەندین سەر مەڕووئاوی مەعدەنی بەسەر ئەوهێزای بەنیازی داگیکاری هاتبوون پاشەکشەی کرد،بۆیە مەلابەختیار زیاتر قسەمان پێ مەکە چونکە تۆ نەک سەرکردایەتی شەڕێکت پێ ناکرێ بەڵکو سەرکردایەتی......پێ ناکرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست