ئەڵێن پارە بەرد ئەكات بە ئا و
Saturday, 10/10/2009, 12:00
ئەم پەندە كوردیەى سەرەوە زۆر ڕاستە و بە تەنهالە سەر قادر عەزیزوحەمەى حاجى محمود جێ بەجێ دەبێت ,ئێستا حكومەت دانەمەزراوە , ئێستا هیچ نەبوە كەچى بە حسابى ئەو فاڵ گرتنەوەى قادر عەزیز بێت ((كابینهی نوێ شهفاف دهبێت لهپێشكهش كردنی بودجهدا)) ئەمە قسەى قادر عەزیزە لە
گەڵ سایتى چاودێردا كردویەتى , ئەو حكومەت و سیستەمەى دوو مانگ لەمەو پێش نوقمى گەندەڵى بوبو پێویستى بە گۆڕان هەبوو ئەمەش هەر قسەى قادر عەزیزە نازانم ئێستا چۆن ئەوسیستەمەگەندەڵ و دزەى جاران قادر عەزیز بانگەشەى بۆ دەكرد وازوو گۆڕاو بوو بە كابینەیەكى شەفاف و دژى گەندەڵى دەجەنگێ , جارێ هیچ نەبوە , سیستەم و سەرۆكى حكومەتى ئێستا و جێگرەكەى هەر ئەو كەسانەن كە دوو مانگ لەمەو پێش گەندەڵ و بەرهەمهێنەرى گەندەڵى بوون بۆ بە قودرەتى قادر خێرا گۆڕابۆ شەفاف , جارێ ئەبێت قادر عەزیز باش بزانێ ئەم حكومەتەى ئێستا هەر وەكو حكومەتەكانى تر حكومەتى پارتى و یەكێتى دەبێت و هەر ئەوان تەحەكومى پێوە دەكەن , پارتى و یەكێتیش خۆت باش ئەزانى لە سایەى دەسەڵاتى ئەوانەوە یە ئەم ووڵاتە بۆتە ووڵاتى گەندەڵستان , پارتى و یەكێتى وەكو كارگە گەندەڵى بەرهەم دەهێنن ئیتر چۆن ڕێگە ئەدەن بە كابینەیەك شەفاف دەربچێت , پارتى و یەكێتى ئەگەر دزى و قاچ و قوچ نەكەن , ناتوانن بژین , ئەوان ئێستا بۆ ئەو پارەیە ئەژین كە لە ئێمەى ئەدزن , هەتابڕیار لەپشت پەردەوە دەربچێت , هەتا مەكتەبى سیاسى و سكرتێرو سەرۆكەكان بڕیار بدەن هیچ حكومەتێك و كابینەیەك ناتوانێ شەفاف بێت و دژى گەندەڵى بجەنگێ , كاتێك كابینەیەك سەركەوتوو دەبێت كە سەرۆكەكەى ئەندامى مەكتەب سیاسى هیچ حیزبێك نەبێت بەڵام ئێستا نا ,ئەوەتا تائێستا پارتى ویەكێتى بەخەڵك ناڵێن بودجەى حیزبەكانیان چەندە ؟ تەنانەت موچەكەى خۆشیان بە كەس ناڵێن , مەعقولە تائێستا پەرلەمان نەزانێ سەرۆكى هەرێم موچەكەى چەندە ؟ باش بزانە بۆ ئەم كابینەیەش هەر نازانرێ , ئەوەتا گۆڤارى لڤین ڕاستى موچەكەى سەرۆكە خیانەتكارەكەى ووت كەچى هەڕەشەیان لێ دەكرێ و شكاتیان لێ دەكرێ , ئەوەتا بە بەڵگەوە عومەر فەتاح 18 ملێون دۆلارى ئەم هەرێمەى دزیوە كەچى مامەى ئاغاتان بۆى ئەپۆشێ و نایەڵێ بچێتە بەردەم دادگا , ئەوەتا ئاشتى هەورامى گەورەترین فەزیحەى كردوە و بازرگانى بە نەوتى ئەم ووڵاتەوە ئەكات كەچى نە پەرلەمان و نە سەرۆكەكانتان هەر باسیشى ناكەن , هەتا ئێستا سەرجەم گرێ بەستیە نەوتیەكانى ئەم هەرێمە بەس نێچیر و ئاشتى هەورامى ئەیزانێ , , نە پەرلەمان و نەكەسى تریش ئەزانێ , شەفافى لە چیدایە ؟ لەوەدایە كە زۆربەى وەزیرە كۆنەكان ئەمێنەوە , ئەم حكومەتە لە جیاتى سەرۆكێك دوو سەرۆكى هەیە ,هەر كاتێك دكتۆر بەرهەم توانى هەموو وەزیرەكان تەنها خۆى و جێگرەكەى دایبنێن و نەگەڕێنەوە بۆ مەكتەبى سیاسیەكان ئەوئەو كاتە ئەم حكومەتە شەفاف ئەبێت , بەڵام ئەوە نابێت و قەت نایبینین , ئەو كاتە حكومەت شەفاف ئەبێت كە سیستەمەكەى دزو گەندەڵ نەبێت , ئێمە سەرۆكەكانمان خۆیان دزو گەندەڵ و خیانەتكارن , ووڵاتێك مەسعود و جەلال تاڵەبانى بیبەن بەڕێوە چى دەرئەچێت , تۆ خۆت ئەخڵەتێنى و باش دەمت چەور كراوە ئەگینا ئەم كابینەیەش هەروەكوئەوەى دوو مانگ لەمەوپێش دەبێت , بەڵام ئەوەى تۆى كردوە بە ئاو پارەیە پارە , نەك بڕوا بونت بەو حكومەتە و قسانەى خۆت ئەیكەیت , با هیچ نەبوایە ئەم حكومەتە چەند مانگێك دەوامى بكردایە ئینجا ئەو كاتە ئەم قسەیەت بكردایە .,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست