کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌رنه‌ڤالی شاری هه‌ولیر ئه‌و دوو حیزبه‌ی خه‌مبار کرد به‌و ئاپۆرا زۆره‌ی جه‌ماوه‌ر..

Tuesday, 14/07/2009, 12:00


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی شاری هه‌ولێری هه‌ژاند

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریدا چوار حزبه‌ كوردستانیه‌كه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له‌ شاری هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵێكیان ساز كرد به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی چوار حزبه‌كه‌ و جه‌ماوه‌رێكی زۆری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ژماره‌ 59

كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ له‌ گۆره‌پانی هه‌ولێری نوێ ساز كرا و جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و لافیته‌ و ئاڵاكانی لیستی 59 ناوچه‌كه‌یان ره‌نگاو ره‌نگ كردبوو ، له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌رۆكی چوار حزبه‌ كوردستانیه‌كه‌ وتاری خۆیان پێشكه‌ش كرد و په‌یام و په‌یامانی لیستی ژماره‌ 59 یان به‌ خه‌لكی شاری هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ گه‌یاند ، هه‌روه‌ها له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندان مه‌روان حه‌مه‌ خورشید و بیلال كه‌یوانی سرودێكی پێشكه‌ش كرد و دواتریش به‌رێز ێباح به‌رزنجی په‌یاماننامه‌ی پاڵێوراوانی لیستی خزمه‌تگوزار ی وچاكسازی پێشكه‌ش كرد و دواتریش ئوسامه‌ جه‌میل كاندیدی لیسته‌كه‌ پارچه‌ په‌خشانێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە