دکتۆر رۆژ خانووه‌که‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ،مانگانه به 70 هه‌زار دۆلار به کرێداوه.
Sunday, 10/04/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌وال له مه‌کته‌بی نێچیر به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، له چوارچێوه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌کارییانه‌ی ده‌سه‌لات که ده‌یه‌وێت وا خۆنیشان بدات که موڵکه گشتییه‌کان به نیازه بداته‌وه حکومه‌ت ، ئه‌و ڤێلایه‌ی که ده‌که‌وێت نێو جه‌رگه‌ی هه‌ولێره هی حکومه‌ته و ماڵی پاریزگاره به فه‌رمی ، له دکتۆر رۆژ وه‌رده‌گیرێته‌وه که پێشتر له‌سه‌ر خۆی تاپۆی کردبوو و، دووساڵیک ده‌بێت مانگانه به 70 هه‌زار دۆلار به کرێ داویه‌تی به کۆنسڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا .
سه‌رچاوه‌که وتی: ئه‌و ماوه‌ی که به‌کرێدراوه ، دکتۆر رۆژ زیاتر له یه‌ک ملیۆن و پینسهد هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتووه ، له کاتێکدا ئه‌و خانووه زیاتر له 3 جار له‌سه‌ر بوودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌عمیر کراوه و گۆرانکاری زۆروزه‌به‌ندی بۆ کراوه.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به سه‌دان خانوو و موڵکی حکومه‌تیان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆکردووه ، ده‌یانه‌ویت به چه‌ند موڵکێک خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن . ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی که له ههوڵیره و به‌ناوی خانووه‌که‌ی عزهتدوری و دواتر سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی ناسراوه ، موڵکی حکومه‌ته ، نێچیر داگیری کردووه و له‌سه‌ر خۆیانی تاپۆکردووه ، رووبهریکی فره‌وانی داگیرکردووه و ده‌یه‌ها بینایه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر بوودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ، نێچیر بۆ خۆی دورستی کردووه. یه‌کێ له رۆژنامه‌وانه‌کانی تورک که سه‌ردانی ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی کردووه ده‌ڵێت:
کاتێ به‌ناویدا ده‌سوڕێیته‌وه هه‌ست ناکه‌یت له هه‌ولیری به‌لکو واهه‌ست ده‌که‌یت له دوورگه‌یه‌کی گه‌شتیاری زۆر گرانبه‌های. به مه‌زه‌نده‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه تورکییه که په‌یامنێری که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی تورکییه و لای کوردستانپۆست ناوه‌که‌ی پارێزراوه ، ده‌ڵێت: باوه‌ڕ ناکه‌م له هیچ شوێنیک ئه‌و چێشتخانه و ئه‌و یاریگا و مه‌له‌وانگه و هۆڵی گه‌وره و پارکی جۆراوجۆره‌ی وه‌کو ئه‌و شوینه تیایبێت. نا‌توانیت به‌بێ به‌کارهێنانی ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌ت له به‌ر فره‌وانی تێیدا بسوڕییتهوه ، کاره‌بای به‌رده‌وامی هه‌یه ، دوو فیده‌ری به‌رده‌وام و چه‌نده‌ها مولیده‌ی گه‌وره‌ی تیایه وه‌ک سپێر.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌ویت موڵکی گشتی بده‌نه‌وه ، با، 1- ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بده‌نه‌وه حکومه‌ت ، تا بیکات به شوێنێکی گشتی.2- سه‌رێ ره‌ش و سه‌لاحه‌ددین چۆڵ بکه‌ن. هه‌رکاتێ ئه‌و دووشوێنهیان چۆڵکرد ، خه‌ڵکی کوردستان باوه‌ڕییان پێده‌کات ، ئه‌گینا چه‌ند موڵکێک وه‌ک ئه‌وه‌ی دکتۆر رۆژ و ئه‌وانی دیکه هیچ نین له چاو ئه‌و شوێنانه و ئه‌و موڵکانه که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود داگیریان کردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست