كەمپینى كۆكردنەوەى یارمەتى بۆ ناشتنى تاڵەبانى !
Monday, 12/10/2009, 12:00
وەكو بۆ هەموو لایەك روون و ئاشكرایە كە سەرۆكى عێراق و سكرتێرى گشتى یەكێتیی هەروەكو خۆیشى لە چاوپێكەوتنێكى رۆژنامە نووسیدا رایگەیاند لەبەر بێ ئیمكانى و نەبوونى گەر مرد كەس نیە بیانێژێت مەگەر شارەوانى ، بۆیە داواكارین لەهەموو لایەك هەر لەئێستاوە ئەو كەمپینەمان راگەیاندوە بۆ ئەوەى هەندێ پارە لە پیاوچاكان و خێرومەندە خاوەن دیوەخان و خاوەن فایل و خاوەن گرێبەست و قۆنتەراتە وەهمیەكان كۆبكەینەوە بۆ ئەوەى بتوانین مەراسیمی ناشتنەكەى بێ كێشە و گیروگرفت بەرێوە بچێ ، جا هەركەسێكى ئارزووى هاوكارى كردنى بۆ ئەو مەبەستە هەیە ئەوا دەتوانێت لە رێگەى ئەم كەسایەتى و شوێنانەوە یارمەتى یا هاوكاریەكەى بنێرێت بۆ:
1- هێرۆخان خاوەنى كەناڵى كوردسات لە سلێمانى .
2- پاڤێڵ تاڵەبانى دەزگاى دژە تیرۆر .
3- شاناز برایم احمد لە بەریتانیا ، لێپرسراوى بەڕو بەحرى یەكێتیی لە هەموو ئەوروپا .
4- ئەزمەر پاڵاس لە شاخى ئەزمەڕ
5- سوەیل پاڵاس لە دەباشان
6- سوپەر ماركێتى زارا لە سلێمانى
7- كۆمپانیاى نۆكان (حوتەكەى سلێمانى) یا دلێرى سید مەجید
8- سۆپەر ماركێتى ماكزى مۆڵ لە سەرچنار
9- قوباد تاڵەبانى لە ئەمەریكا
10- فەرەیدون عبدالقادر لە سلێمانى پاڵاس
11- كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ بۆ پەیوەندى لە هەموو عێراق
12- د. فواد معسوم لە بەغدا
13- د. خسرەو لە قەلاچوالان
14- خولە سەنگاوى لەناو هێزى پێشمەرگە
15- كارگەى نەوتى شیواشۆك
16- كۆمپانیاى گواستنەوەى نەوتى خاوى بێجى بەقاچاخ
17- بازارى دۆلارەكە لە سلێمانى
18- بەرزانى قالەى خەڵووز (مەیتەرى تایبەتى هێرۆ)
دەستەى دامەزرێنەرى كەمپین
بۆڵینگ _ سلێمانى
9/10/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست