یەكێتى لە نێوان چەك و پارەدا
Wednesday, 09/01/2013, 12:00
لە دواى یەكگرتنەوەى هەرسێ باڵەكەى ناو یەكێتى و هەر لە سەرەتاى دروستبونى شۆڕشى نوێوە دوو كارئەكتەر ڕۆڵى ئەقل َو هەڵسوڕێنەرى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بوە ئەویش بە پشت بەستن بە كۆمەڵێك سەركردەى لێهاتوو و ئازاو ڕۆشنبیر كە زیاتریان كۆمەڵە بوون , ئیتر بە ون بونى هەر یەكێكیان ئەوى تریان سەرپەرشتى سەراپاى كارەكانى یەكێتیان دەكرد بە پشت بەستن بە ئەندامانى سەركردایەتى كە كۆ متمانەییەك هەبوو بەم جۆرە كاركردنە تەنها چەند شتێكى سەرەتاى نەبێت كە توانرا لە دواى هەرەسەوە گەورەترین و فراوانترین سەنگەرى بەرگرى لە ناسنامەى نەتەوەیەك دروست بكەن تا ئێرا یەكێك لە قۆناغە پرشنگدارەكانى ئەم یەكێتیە بووە , بەڵام لە دواى خەباتى پارتى زانى و شاخەوە بە هۆى گۆڕانكاریەكانى جیهانى و ناوچەییەوە ئەم دوو سەركردەى یەكێتى دەورى كاریگەریان هەبوە بە تایبەت نەوشیروان مستەفا كە توانرا بە پێ ى نەخشەیەكى ورد ڕاپەڕین دروست ببێ و قۆناغى دووەم لە خەباتى شار دەست پێ بكات تا ئێرەش ئەم دوو سەركردە (تاڵەبانى و نەوشیروان) توانیان یەكێتى بكەنە باشترین یارچى ناو گۆڕەپانى سیاسى هەرێم و ناوچەكە .
لەدواى ئەوەى لەسەر بۆچونى گۆڕانكارى باڵى ڕیفۆرمى ناو یەكێتى بە ڕابەرایەتى نەوشیروان مستەفا جیابویەوە و یەكێتى كردە دوو بەشەوە و بزوتنەوەى گۆڕان دروستكرا هەموو حیزبەكانى كوردستانى دابەش كرد بەسەر بەرەى دەسەڵات و بەرەى ئۆپۆزسیۆندا ئیتر یەكێتى لەوێوە دەبێتە حیزبى تاكە سەركردەیەك و بە وون بونى ئەم سەركردەیە كۆمتمانەیى بۆ هیچ یەكێك لە كارئەكتەكانى ناو یەكێتى دروست نابێت كە ئەم تاك سەركردەیە یەكێك لە كێشەكانى ئەوە بوو كە دواى نەوشیروان مستەفا كەسێك ناتوانێن ببێتە سەركردەى دووەم تا ئەگەر ئەم لێرە نەبێت یەكێتى سەركردەیەكى تر كارەكانى بەرێوە ببات , بەدەر لەمەش قۆناغى نوێ ى دواى دروستبونى بەرەى ئۆپۆزسیۆن پێویستى بە سەركردەى زیاتر و كاركردنى زیاتر هەبووە هێندەى سەركردەكانى خوار تاڵەبانى لە ناو یەكێتیدا سەرقاڵى كارى بازرگانى بوون هێندە هەڵگرى فۆرمى سەركردایەتى كردن نەبون تا بتوانن دواى تاڵەبانى یەكێتى لە بزاوتدا بێت بەڵام لەسەر ئاستى پەیوەندى هەرێمایەتى و ناوخۆیدا (ئێران +زۆنى سەروز +پارتى +توركیا +عێراق) پێویستى زیاترى بە زیاد لە تاڵبانیەك و نەوشیروانێك هەبووە بەڵام هیچ یەكێك لەم سەركردانە نەیانتوانیوە تا ئێستاش ببنە ئەو بكەرەى كە سیاسەتى یەكێتى پێویستى پێیەتى بە تایبەت لە ئێستادا گەورەترین پۆست لەسەر ئاستى جیهانى و ناوچەیى بەدەست یەكێتى یەوەیە كە ئەویش سەرۆك كۆمارى عێراقە بەدەر لەمە لە دواى تاڵەبانیەوە ئەم پرسیارانە دێنە پێشەوە كە كێ دەبێتە سكرتێرى یەكێتى و كێ دەتوانێت پەیوەندیەكانى یەكێتى و ئۆپۆزسیۆن و یەكیتى و پۆستى سەرۆك كۆمار و و یەكێتى و پەیمانى ستراتیژى و یەكێتى و پۆستەكانى ناو حكومەت لە زۆنى سەورزدا و یەكێتى و لایەنە عێراقیەكان و یەكێتى و كارى ڕێكخستنەكانى ناو خۆى خۆى بەڕێوە ببات كە پێشتر هەمووى لاى ئەو دوو سەركردەیە بووە لە دواى نەمانى هەردوو سەركردەكە كێ دەبێتە هەڵگرى ناسنامەى تەواوى یەكێتى كە ئێستە بوەتە جێ ى جۆریَِك لە گفتوگۆ لە میدیاكا ن و لاى چاودێرانى سیاسى و حیزبى و هاوڵاتى ....................................................................................
دواى وون بونى تاڵەبانى كە چەترى كۆكردنەوەى ناكۆكى و باڵەكانى ناو یەكێتى بوە یەكێتى چ ئاراستەیەك وەردەگرێ ..؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كە لە ئێستادا زۆرترین قسەى لەسەر دەكرێ كە باڵەكان چیان بەسەر دێت و ناكۆكیەكان لە كۆیا دەوەستێتەوە ..؟ ئێستە یەكێتى لە نێوان باڵى كوسرەت ڕەسوڵ و باڵى هێرۆدا وەستاوە كە دەكرێت دابەش بكرێت بەسەر دوو بەش و دوو باڵدا (باڵى پارە و باڵى چەك).
1- باڵى پارە : كە دەكاتە باڵى هێرۆ كە پارەى یەكێتى و دارایى یەكێتى لە ژێر ئاراستەكردنى هێرۆدایە بەدەر لەمە هێرۆ هەڵگرى چەند وەرەقەیەكى ترە كە دەكاتە ئەوەى لە بنەماڵەى ئیبراهیم ئەحمەدە كە سەركردەیەكى دیارى ناو پارتى و باڵى مەكتەب سیاسی بوە كە دەبێتە وەرەقەیەكى بەهێز بۆ هێرۆ و وە خۆشى پێشمەرگەیەكى شاخ بووە وە ژنى سكرتێرى گشتى و سەرۆك كۆمارى عێراق و خانمى یەكەمى عێراقە و لە ناو ڕێكخستنیشدا باڵى زاڵى سنورى سلێمانیە وە لە ناو حكومەتدا لە هەرێم و بەغداددا زۆربەى پۆستەكانى حكومەت كاندیدى تاڵەبانى و هێرۆن و دژە تیرۆر و دەزگاى زانیارى لایەنگرینى و وە دەتوانێت كەركوك وەك میراتى پێگەى تاڵەبانى بەكار بهێنێت ..كە ئەمانە دەكاتە ئەو وەرقانەى كە شانسى هێرَو بەهێز بكەن بۆ سكرتێرى یەكێتى و بڕیار بە دەست , بەڵام ئەمەش هێشتا ناگاتە ئەو ژمارەیەى كە زۆر لەسەرو ژمارەى باڵەكەى تر بێت . خاڵە لاوازەكانى ئەم باڵە نەبونى شەرعیەتى جێگرى سكرتێر و نەبونى هێڵێكى گەورە لە ناو وەزارەتى پێشمەرگە و ئەوەى پێى دەوترێت پشكى یەكێتى لە ناو وەزارەتى پێشمەرگەدا و نەبونى هێڵیكى بەهێز لە ناو ڕێكخستنەكانى هەولێر و دهۆكدا .
2-باڵى چەك : كەبەو مانایە بەكار هێنراوە كە ئەو سەركردانەى لە ناو وەزارەتى پێشمەرگە و پێشمەرگەدا بونیان بونى سەرەكیە كە كۆسرەت رەسوڵە ..ئەم باڵە بە پێوەرى ئەوەى كە بە پێى پەیڕەوى ناوخۆى یەكێتى جێگرى سكرتێرى یەكەم و جێگرى سەرۆكى هەرێمى كوردستانە كە پۆستى یەكێتیە بە پێى پەیڕەو دەبێت لە كاتى وون بونى سكرتێرى گشتیدا ئەم ئۆتۆماتیكیەن ببێتە سكرتێرى گشتى بەدەر لەمە لەگەڵ سكرتێرى دوەمدا هاو باڵن كە دەبێتە هێزێكى تر بۆ باڵى چەك و زۆرێك لە سەركردەكانى ناو وەزارەتى پێشمەرگە لایەنگرى ئەم باڵەن وە لەسەر ئاستى ڕێكخستنیش لە هەولێدا بە پلەى سەرەكى دێت وەك ڕەگى مێژویش سەركردەى شاخ و شاریش بوە..لە خاڵە لاوازەكانى ئەم باڵە نەبونى پارەى یەكێتى بە پلەى یەكەم دێت و وە نەبونى كاندیى باش لە ناو پۆستە حكومیەكانى هەرێم و عێراقدا و نەبونى هێڵیكى ڕێكخستنى گەورە لە ناو سلێمانیدا .
دەكرێت بڵێن سەرەڕاى ناكۆكى و جیاوازى باڵەكان هێشتا نەگیشتوەتە ئاستێك كە ئەو ئاماژەیەمان بداتێ كە وەك بزوتنەوەى گۆڕان جارێكى تر یەكێتى ببێتە دوو بەشەوە بەڵام سەرەتاكانى دیارن و یەكێك لە هۆكارە گەورەكانى مانەوەیان بەم شێوەیە ئێران و پارتى و توركیایە كە پارتى یەكێتى بە و دار شەقە دەزانێت كە هێزى ڕوشتنى دەداتێ و ئەترسێ لەوەى كە بە هۆى ئەم بۆشاییەوە بزوتنەوەى گۆڕان بەهێز تر بێت و بەرەى دژ فراوانتر بێت بۆیە لە هەوڵێكى بەردەوامدایە بۆ مانەوەى یەكێتى ئەگەر بە لەرزۆكیش بێت هۆى دووەم بونى ئێرانە لەم هاوكێشەیەدا كە بە درێژایى حوكمى پارتى و یەكێتى ئەو دیو دیگەڵە سنورى عوسمانى و توركیاى ئێستا بووە و ئەم یو دێگەڵە سنورى سەفەوى و ئێرانى ئێستا بووە كە ئێران تا ئێستا نایەوێت ئەم سنورەى بدۆڕێنى و وە بزوتنەوەى گۆڕانیش نابێتە ئەو حیزبەى كە ئێران مەبەستێتى بۆیە بە ڕێكەوتن لەگەڵ توركیا و لە ڕێگەى پارتیەوە دەیەوێت یەكێتى بمێنیتەوە پێ ى وایە مانەوەى یەكێتى بە هەر شێوەیەك بێت هاوسەنگى ڕادەگرێت لە ناوچەكەدا واتا (ئێران +توركیا+پارتى) هاو بەرژەوەندین لە مانەوەى یەكێتیدا و هەمویان دەیانەوێت فشار دروست بكەن كە هەردوو باڵەكە ڕێكبكەون چونكە بزوتنەوەى گۆڕان نابێتە بەدیلى یەكێتى و چاودێرى ڕەوشەكە دەكات.
لە ئەنجامدا دەتوانین بە پێ ى ئەم پێوەرانە بگەینە ئەوەى كە ئەم دوو باڵە هیچیان ناتوانێت ئەوەى تریان كەڕەتى سفر بكات بۆیە گەشتونەتە ئەوەى كە كۆنگرەیە بگیرێ هەردولا متمانە ببەخشنە دەرئەنجامى هەڵبژاردنەكانى ناو كۆنگرە لە ئێستاوە هەوڵى كۆكردنەوە و بردنەوەى كۆنگرە دەكەوێتە سەر ئاستى تواناى هەر یەك لەم باڵانە تا داهاتوى یەكێتى دیارى بكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست