3 ژن سوكایەتی بە ژن دهکهن
Thursday, 14/05/2009, 12:00
3 ژنە بەناو ڕۆژنامەنوس و پارێزەرو مامۆستای زانكۆ لە زاگرۆس تیڤی بۆ سوكایەتی بەژن قسەیان دەكرد.
دەسەڵاتی ژنكوژی یەكێتی و پارتی بەوەوە ناوستن كە خودی خۆیان سوكایەتی بەژنەوە دەكەن ماوەی 18 ساڵە، من ئەوەندە سەیری كەناڵە ڕوزەردوو سەوزەكانی ی ن ك و پ د ك ناكەم، بەڵام جار جار براكەم بۆ خۆشی دەیخاتە سەر ئەو كەناڵانە منیش ناچار دەبم سەیری بكەم، ئەمڕۆ لە زاگرۆس تیڤی ئەو سێ ژنەیان هێنابوو بە باڵای دەسڵاتی ژنكوژیان هەڵدەدا ئەوە خۆی لە خۆیدا سوكایتیكردنە بە ئەو ژنانەی كە لە سایەی سەری ئەم دەسڵاتە نەگریسەدا كوژراون، ئەمە سوكایەتی كردنی ژنە بە خودی ژنان، بەڕاستی شەرمە ئەو سێ ژنە ڕیكڵامیان بۆ دەسەڵات دەكرد، چونكە ئەم سێ ژنە قەت ڕۆژێك لە ڕۆژان نەیان پرسی ئایە دەسڵاتی كوردی بۆ لە ژنانی ئەنفالكراوی گەرمیان ناپرسن كە لە كەلاوەكانی گەرمیاندا بە كولە مەرگی ژیانیان بەسەر بردووە، ئایە بۆ ڕۆژێك نەهاتن بەدەسەڵات بڵێن بەسە سوكایەتی بەژنان، بەڵام بەداخەوە ئەم سێ ژنە پیاوسالارانە بە پارە ئەقڵی خۆیان فرۆشتوەتە دەسڵاتی كوردی، جا ئەوەندە ڕوو زەرد بوون پەشیمان نەدەبوونەوە لەوەی ئەم هەموو درۆیە بۆ دەهۆننەوە، ئەو سێ ژنە ئەقڵ ژەنگرتوانە لە خۆیانەوە دەڕواننە كۆمەڵگەی كوردی،وتەیەكی پێشینان هەیە دەڵێت: (تێر ئاگای لە برسی نیە)،بۆیە بەوشێوەیە قسەیان دەكردوو خۆڵایان لە چاوی خەڵك دەكرد، بەڕاستیش دەڵیم ئەگەر هەموو پارێزەرو ڕۆژنامەنوس و مامۆستایەكی زانكۆ وەك ئەم سێ ژنانە وابێت ئەبێت ئیتر چۆن كۆمەڵگەیەكی سەقەتمان بۆ نەیەتە بەرهەم لە ژێر دەستی ئەوانە، نامەوێت چیتر لەسەر ئەو سێ ئەقڵكڕدراوە بكەم كە دەیان گوت ئەوانەی باسی گەندەڵی دەكەن وەكو ئەوە وایە خیانەت جاشێتی كردبێت، دەكە لەوە ڕوو زەردتر بن ئەی ڕوو زەردەكانی خۆفرۆش بۆ دولار،هیوادارم ژنانی بە ئەمەك نەیڵن ئەو جۆرە كەسانە سوكایەتی بە ژنەوە بكەن، فەرموون سەیری وینەی هەرسێكیان بكەن لەلای خوارەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست