کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزی (موفت) لەبزوتنەوەی گۆڕان دا

Tuesday, 16/11/2010, 12:00


بزوتنەوەی گۆڕان هێزێکی بێ نەشونمایە ، لەئاست داخوازیەکانی خەڵک و سیاسەتی دەسەڵاتدا ڕاماوە .
گۆڕان تائێستا بەهەمان فەلسەفەدا تێدەپەڕێت (ژیر دەیخوات) .
زۆر مرۆڤ و وڵات لەم جیهانەدا ئیره‌یی بە جوانی دوبەی دێت، بەڵام بیرکردنەوە لە جنجاڵی سیاسی ، بۆ داڕمانی ئەو جوانییە بە مێشکێکی ڕۆکێت دروستکەردا ، ونە.
ئەوانەی دوبەیان بنیاد نا ، دەبوایە بیریان لەشەڕەنگێز و بڕیاربەدەستەکانی دروستکردنی ڕۆکێتە ترسناکەکان بکردایە، ئەوەی لە دوبەیدا بەنیو سەدە بنیاد نرا ، دەتوانرێت بەچرکەیەک کۆتایی بێت.
هەمو شتێک لەم جیهانەدا پێش ئەوەی بنیادبنرێت ، پێویستی بە بەرگریکردنە ..
حیزب و ڕێکخراو لەکوردستاندا لەبەرامبەر (دەسەڵاتی کوردی و ناڕێکی لەبەرنامە و هێزی فییت) ، دوو هێندەی کۆشک و تەلارەکانی دوبەی پێویستی بە بەبیرکردنەوە لە بەرگریکردنە ، ئەم باسە دوورە لە هێزی داڕمانی سروشت و بەڵای خوا ..
ئەگەر دوبەی لە ڕۆكێتە دورهاوێژەکانی دەرەکی بترسێت ، دەبێت بزاڤی گۆڕان ترسی لە ڕۆکێتە ناوخۆییەکان زیاترێت .

ناوخۆی گۆڕان و ناوخۆی کوردستان
زۆر لەئەندام و لایەنگرانەی گۆڕان لەپێش ئەوەی گۆڕان بونی هەبێت ، ئەوان گەراکانی هەڵهێنانی بزوتنەوەیەک بون کە گۆڕانی ئەمڕۆی تروکان . ناڕێکی لەوەدایە کەهەندێک کەس لەناو گۆڕان ، یەک دڵۆپ ئارەقیان بۆ گۆڕان نەڕشتوە لەسەر خەزێنەی پارە دانیشتون و هەندێک نەک کەوتونەتە ژێر بازی قەرزەوە بەڵکو دەستگیرۆدەن بۆ نانێک ، گۆڕانخوازەکانی موفت نانێکیان پێ نابەخشن . لەنێوان گۆڕانخوازی موفت و دەروێشدا (ژیر خواردنە) ..
پارتی و یەکێتی هێندەی نیازیان بۆ دیکتاتۆرییەتە ، هەناسەشیان مەیلی بۆ دیموکراسی نییە . گۆڕان لەگەڵ ئەم ئاوازەنەدا دەبێت هەڵسوکەوت بکات .. پارتی و یەکیتی دو هێزی نێو دەسەڵاتن بەتۆکمەی پارەو هێزی تیرۆر و سەربازی و بەشە جەماوەریەکە . گۆڕان پشت بەستوە بەوهێزەجەماوەرەی کە دەنگی پێدان ، بەوانەی لە چاوەروانیدان ، گۆڕان چی پێدەکرێت و چۆنایتی چییە ؟ ، تا دەنگی پێ بدەن ..
گۆڕان شتی زۆری پێدەکرا ، بەڵام نەیکرد ؛ لێرەوە گڵۆڵەی گۆڕان ڕەچاو دەکرێت کە خوێندنەوەی پێشوەخت دەمانتاسێنێت ..

گۆران تائێستا ڕاشکاوانە هەڵوێستی ڕون نییە لەسەر
١/ ئەوانەی تا دوێنێ گیرفانیان بەتاڵ و لەئێستادا موفت .
٢/ نەبوونی فیلتەر بۆئەوانەی لەبەردەم پاکیدا ئاسودە نین .
٣/ لەئاست کەرکوکدا نەبوونی پرۆژەیەکی ڕوون ، میژویی ، توند .
٤/ لەبەرامبەر ڕەفتاری (سنان هەر قوڵزەقوڵتە) ، واتە لەچاوەڕوانی هەر نەخێرێکی تۆ بۆ ئەوان و گوێنەدان بە هەڵوێستی تۆ و نەخوێندنەوەی ئەوان بۆ تۆ ، پێویستە گۆڕان شەقامەکەی بەردەمی قوڵزەقوڵتی بەردەم سنانەکەی ئەوانە بێت..
٥/ گۆڕان لەبەرامبە نیشتمان و نەتەوەی گەورەدا ڕوانگە ونە .
ئەگەر ڕۆتین بەو ئاراستەی تاکتیک ببێت بەسەرکارو هەنگاوە کاتێکان لەپێناو هەوراز بڕیندا ، ئەوا دەکرێت جاوپۆشین نەقش بێت . بەڵام کاتێک ڕۆتین بووە کلتور و لەسەر هەمان فۆڕمەڵەی پارتی و یەکێتی حەوایەوە ، خەدری گەورەی گۆڕان ڕوبەڕومان دەبێتەوە . هەنگاوە جدییەکان تا ئەم ساتە نەبۆتە تێز تاکارکردن لەسەری ببێتە خو . گۆڕان لەچوار چێوەیەکی وندا هەنگاو هەڵدەنێت ، خوی بەهەردو دیوی کۆمەڵگاو دەسەڵاتەوە گرتووە ، بەهەردو دیودا ڕادەگات و بەرگری لەخۆی دەکات . دیوی خەڵک خۆی تیا دەبینیتەوە ، دیوی دەسەڵات کەدەخوازیت دیوارەکانی دابتاشیت و لەچرکەساتی هێرشدا خۆی لەبەرگریدا بینێتەوە .
گۆڕان زمانی نەرم وەک گوڵ دەکات بەگژ دڕکدا ، هەمو هێزی هێرشبەرو بەرگریکاری لە ٢٥ پەرلەمانتاری نێو پەڕلەمانەکەی کوردستاندایە . پێوانەی گۆڕان لەتیری کاری ئەوانەوە پێشڕەوی گۆڕان دەبینین ، ئەوان تائێستا بچوکترین سەنگەریی (نای) دەسەڵاتیان پێ نەڕما .. گەر لەقەڵخانی ئەو سەنگەرەوە هیوایان بەبەرگری و پێشچوونە ، ئەوە لەمێژە دەلاقەیان تێکەوتووەو جەستەیەکی بێهەستن لەئاست زامێکی گەورەدا .. یان ئەوانەی لەپەڕلەماندان ، گۆڕان وەک تەپکی سەرەتا لەڕاوی دەسەڵاتدا دەیانکاتە پێشەنگی هەنگاوە بنچینەکە ، پاشان سیلسیلەیەک لە پڕۆژە بەدوای ئەواندا ڕیز دەکات ، ئەمە دڵخۆشکەرەیە ..
ئەم دەسەڵاتەی کورد کۆپی زۆر دەسەڵاتن لەجیهاندا ، دەکرێت گۆڕان کۆپی هەمان ئۆپۆزیسوێن بێت کە دەیان دەسەڵاتی وەک پارتی و یەکێتی لووش داوە . ئەزمون و وانە وەرگرتن لە هی تر ، داینەمۆی سەرکەوتن و ژیری پێشڕەوەکانێتی..
گۆڕان هێندە سستە بینایی کزەو هەستی لاوازە ، ناوەڕۆکی لەئاست ناو و هیواکانی خەڵکدا یەک ناگرێتەوە ، وەک پێکهاتەی دەسەڵات دوو چەشنە / لایەک تاقوڕقوڕاگەی لەماندوبون و قەرز و خۆبەخشیدا نقوم بووەو کەس ئاوڕی لێناداتەوە ، لایەکی تر بەفیکەیەک گەیشتۆتە ژیانێکی موفت و ئارەقی نەڕشت ؛؛ ئەمە ئەو بەیتە ڕەنگین دەکات و لەچاوی خەڵکەوە هەر ئەو تەبەڵەیە دەدرەوشێتەوە کە (ژیر دەیخوات) .. بۆئەوەی گۆڕان ، گۆڕان بێت ، پێویستە:
دروشمەکان جودا بن .
هەڵوێستەکان جودا بن .
بیرکردنەوەکان جودا بن .
لەپێکهاتەدا جودا بن .
گۆڕان بۆ ئەوەی ناو و هەست و ناوەڕۆک و ڕەنگەکەی جودا بێت لەدیدی تێڕوان و سەرنجدا ، دەبێت چێژی گۆڕان بدات ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە