کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەردانەكەى بەرزانى بۆ توركیا, دەورى گولەن لەم نیوەندەدا

Thursday, 14/11/2013, 12:00

1902 بینراوە







كاتى لە میژووى رابردووى گشت ئیمپراتۆریەت و پاشاكانى سەدەكانى پیشووتر دەروانین هەمان ئەو سیستەمە بەدى دەكەین كە ئیستا دەولەتانى جیهان پەیرەوى دەكەن. تەنها جیاوازیەك كە هەیە لە ناوەكاندایە پیشتر كارەكان لە چوارچیوەى شەخسیك یاخود بنەمالەیەكدا رەنگى دەدایەوە بەلام ئیستا یان هەر تەنها شەخسیكە یان پارتیكە, لیرەدا ئەوەى دەمەویت ئاماژەى پى بكەم میژووى سیاسەتى دەولەتانى داگیركەرى كوردستانە لە سەرو هەموویانەوە دەولەتى توركیا.

عوسمانیەكان كاتى دەستیان كرد بە داگیركارى بەناوى فتوحاتى ئیسلامیەوە میللەتانى ناوچەكە هەموو بەرەنگاریان بوونەوە, هیچیان خۆیان تەسلیم نەكرد تا ئەوەى بە زەبرى هیز سەركوتكران, تاكە میللەت كە هیچ بەرگرییەكى نەكرد لە رووى دەسەڵاتى داگیركەرى عوسمانیەكاندا كورد بوو. سەرەراى ئەوەى خاوەنى هیزیكى ناوچەیى خۆى بوو. بەڵام هەمیشە بە ناوى ئیسلام تیكەوتووە و مل كەچ بووە.

دواى ئەو میژووە تالەى بەسەریان هات لە زەمانى عوسمانیەكاندا, كوردەكان لە پاش هاتنى سوپاى ئینگلیز و روسەكان زۆر لە تورك و دەولەتانى دیكە زیاتر بەرگرى لە خاكەكەى كرد, لە جەنگى بە ناو رزگارى توركیادا گەورەترین پالپشتى ئەتاتورك بوون, ئەوەبوو بە چەند بەلینیكى بى بنەماى زارەكى فریوى دان و دواى دەركردنى ئینگلیز و روسەكان ئەتاتورك تەواوى هیزى خۆى بۆ لیدانى كورد بەكارهینا كە ئاسەوارى تا ئیستاش بەسەر كوردەوە ماوە. دەرەنجامى لیدانى ئەو كاتەیە ئیستا كوردانى باكوور ناتوانن لەسەر پیى خۆیان بوەستنەوە و ببنەوە یەك دەنگ.

هەر لە زەمانى عوسمانیەكانەوە ئیستاشى لەگەلدابیت چونكە كورد هەمیشە خۆ خۆر بووە داگیركەر ئەم هەلەى قۆستۆتەوە هاتووە لایەنیكى لى گرتوون و ئەوانى ترى فەرامۆش كردووە تا لەناو خۆیاندا بە یەكیدا داون و لاوازى كردوون دوایى خۆى لیى داون و پەرتەوازەى كردوون. راستى ئەم بەسەرهاتانەش لە تەواوى رووداوەكانى نیوان خیل و هۆز و میرنشینەكانى ئەو كاتە و پارتە سیاسیەكانى ئیستادا رەنگى داوەتەوە.

كاتى شیخ سەعیدى پیران لە رووى ئەتاتوركدا وەستایەوە, هەر كوردەكان بوون پشتیان تى كرد و دوایى خۆشیان بە ئاگرى ئەتاتورك سوتان .... ئەوەتا ئەتاتورك لە زیدى خۆیان وەدەرى نان و بە ناو توركیایە بڵاوى كردنەوە و شوینەكانیانى بە توركى نەتەوە پەرست و كۆچەرى پر كردەوە.

لە سەردەمى ئیستاماندا كاتى تەماشاى گۆرەپانى سیاسى كوردستان بەگشتى دەكەین, بە داخەوە پارتە كوردەكان خاوەنى یەك هەلویستى یەكگرتووى كوردایەتى نین ئەوەى تەنها دەیكەن سیاسەت كردنە بەسەر یەكتریەوە لەبەرژەوەندى داگیركەران, چوونى مەسعود بەرزانى بۆ ئاماد لەبەر خاترى چاوى كالى گەنجانى باكوور نییە, لەبەر كردنى قسەى خیر نییە لە پیناو ئازاد كردنى سیاسیەكانى زیندانى توركى فاشیست ئەمەو زۆر شتى كە, بەلكو لەبەر هەندى هۆكارى سیاسى تەسكى حیزبایەتیە لەپیناو بەهیز كردنى پەیوەندى پارتەكەى لەگەل دەولەتى تورك و فراوانكردنى دەسەڵاتیەتى بەرامبەر پارتەكانى ترى كوردستان.

ئەگەر وا نییە بۆ پارتەكەى بەرزانى دژایەتى پەكەكە و پەیەدە دەكات, چونكە ئەو دوو پارتە دركى بەرچاوى توركن زیاتر كوردایەتیان بەلاوە كرنگە نەك پارە و دەسەڵات, زۆر بە داخەوە سیاسەتى گشت پارتەكانى كوردستانى باشوور بەتایبەتیش پارتى لە هەلەیەكى زۆر گەورەدان كاتى دژایەتى ناوخۆ دەكات بۆ دەست خستنى پیگەیەكى بى نرخ لەلاى دوژمن. پارتەكانى كوردستانى باشوور باش لە سیاسەتى تورك نەگەیشتوون بۆیە هیندە زوو دەكەونە داویانەوە.

ئایا دەزانن دەسەلاتى تورك لە باشوورى كوردستان بەهیندەى دەسەڵاتى پارتیكى بەهیزى وەك یەكیتى و پارتیە? بگرە زیاتریش. ئەزانن چۆن?

هەموومان خویندنگە توركیەكانمان بیستوە كە بوونەتە خەونى زۆرى بی ئاگایان. ئەزانن ئەوانە كین و كاریان چیە و ئامانجیان چیە?

ئەوانە سەر بە ریكخراوى فەتحوڵا گولەنن, ئەزانن گولەن كییە? گولەن توركیكى نەتەوە پەرستە لەبەرگى ئیسلامیدا, لەسەر رینمایى دەزگاى ئیستخباراتى وڵاتەكەى كار دەكات بۆ هینانەدى ئامانجى گڵاوى تورك. گولەن هەول دەدات ئەوەى حكومەتى وڵاتەكەى ناتوانیت لە ریگەى سیاسى و سوپاوە ئەنجامى بدات ئەم لە ریگەى پەروەردەوە ئەنجامى بدات. لە زۆر وڵاتى جیهاندا بنكەى هەیە لە هەندى وڵاتیشدا كارى ریكخراوى گولەنە قەدەغەیە و وەك تیرۆریست مامەلەى لەگەلدا دەكریت.

تەنها لە كوردستانى باشووردا زیاد لە دەیان خویندنگە و رەوزە و داخلى قوتابیانیان هەیە, لەوانەیە بلین جا ئەوە خۆ سوودى هەیە نەك زیان, بەریزان لەو جیگایانەدا گولەن دەناسینن, فەرمانەكانى گولەن بەسەر خویندكاراندا دەچەسپینن تا وایان لیدەكەن هزرى تورك لە میشكیاندا دەروینن و وەك تورك بیر بكەنەوە. رادیۆى دەورانیان هەیە لە هەولیر جگە لەوە مۆلەتیان وەرگرتووە بۆ كردنەوەى كەنالى تەلەفزیۆنى لە هەولیر, لقى بانقیان هەیە هەر لە هەولیر بەناوى بانق ئاسیا, زانكۆى عیشق هیى جەماعەتى گولەنە, هەروەها دەزگایەكیان لە هەولیر كردۆتەوە بە ناوى دەزگاى كانى عیرفان بۆ چاپ و پەخش تایبەتە بە وەرگیرانى كتیبەكانى گولەن بۆ كوردى و بڵاوكردنەوەى تا گولەن وا نیشان بدەن پیاو چاك و ئەولیایە. ئەمە و دەیان شەریكاتیان هەیە لە بوارەكانى بازرگانى, ئینشائى و هتد دا كار دەكەن كە ساڵانە ملیۆنان دۆلار رەوانەى بانقەكانى توركیا دەكەن هەم تیجارەت دەكەن و ئابورى توركیا بەرز دەكەنەوە هەم سیخورى دەكەن و وەك ئامەد هەولیریش دەخەنە ژیر ركیفى سیاسەتى ئەتاتوركەوە, ئەوەى لیرەدا بۆتە جیى سەرنج زۆربەى كارەكانیان لە ناوچەكانى ژیر دەسەڵاتى بەرزانیدا دەكەن. زۆربەى مەسئولەكان مندالەكانیان لە قوتابخانەكانى ئەم توركیانەدا تەربیەت دەدرین. بۆیە بەرزانیش دەچیتە ئامەد چونكە ئەویش وەك ئەردۆگان كەسیك فەرمانیان پی دەكات كە لە دوورەوە سیاسەتى ئەتاتورك جیبەجى دەكا بەسەریاندا ئەویش فەتحولا گولەنە. كۆنترۆلى ئەردۆگان و شوین كەوتوانى تەنها بە دەست گولەنە ئەو كارەكانى پى دەكا و رى نمونە دەكات. هیوادارم شتیكى كەمم گەیاندبى. سوپاس بۆ خویندنەوەتان.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)