ئه‌م کوڕه لاوه بۆ کوژرا؟ بکوژه‌کانی لای کێ داڵده دراوون؟
Tuesday, 09/02/2010, 12:00
(ناسک عبدولکه‌ریم مسته‌فا) له دایک بووی 1980 له رۆژی 15/ 05/ 2004/ دا ژیانی خێزانی له‌گه‌ل(بهادین حسن نجم) پێک ده‌هێنێت،دوای ته‌نها 7 مانگ واته 10/01/2005 ده‌بن به خاوه‌نی منداڵێک،پێش ئه‌مه به‌هادین خێزانێکی تری درووستکردووه‌و ،به‌ڵام ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ی تری خراپ بووه که‌بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و نیوو له ژێر زه‌مینێکی ماڵی باوکی‌دا زیندانی کردووه تا برای هاوسه‌ره‌که‌ی به کێشه‌که ده‌زانێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتریش له‌گه‌ڵ زاواکه‌ی دانوویان پێکه‌وه نه‌کوڵاوه، بۆیه ته‌داخوول ده‌کات و خووشکه‌که‌ی خۆی ده‌باته‌وه‌و پێی ته‌ڵاق ده‌دات،پاش کۆتای هاتنوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانی یه‌که‌م ژنی دووه‌می هێناوه‌و له‌گه‌ڵ ناسک سه‌رله‌نوێ ده‌ستی کردۆته‌وه به درووست‌کردنی ژیانێکی تازه.
به‌داخه‌وه سه‌رله ئێواره26 /10/2005 کاتژمێر 4 ی ئێواره،له‌سه‌ر سی مه‌تریه‌که‌یی ئازادی شاری سلێمانی له په‌نا قوتابخانه‌ی "بنار" ،" به‌هادین حه‌سه‌ن نه‌جم " هه‌ڵده‌ستێ به کوشتنی برای هاوسه‌ره‌که‌ی واته" هێرش عبدولکه‌ریم مسته‌فا" له‌دایک بووی 23/11/ 1984 ،له‌و کاته‌وه که ئه‌و کوشتنه ڕووی داوه هه‌ردوو برا واته"به‌هادین و نه‌جم" له هیچ شوێنێکه‌وه دیار نین و ئاسه‌واریان نییه و له هیچ شوێنێکه‌وه هه‌واڵیان نییه،ته‌نها ئه‌وه هه‌یه که بکوژ پارتی بووه‌و پیاوی "ده‌روێش ئاغا" بووه‌و به ده‌مانچه‌ی پارته‌که‌ی ئه‌و کوڕه لاوه‌ی کوشتووه، هه‌رچه‌نده له لای پۆلیس داوایان له سه‌ر تۆمارکراوه و فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه تا ئێستا پۆلیس و ئاسایش هیچ به‌دوادا چونێکیان نه‌کرده‌وه‌و ده‌ریان نه‌خستووه که چۆنیه‌تی ئه‌م ڕوودانه بۆ؟ ئه‌م دوو برایه له کوێن؟ بۆچی ئه‌م کوڕه‌یان کوشت؟ ئه‌مانه هه‌موویان پرسیارن به‌ڵام که‌س نییه وه‌ڵامیان بداته‌وه، ئه‌وه‌یشی که هه‌ر وابه شاراوه‌ی ماوه‌ته‌وه و وه‌ک شته‌کانی تری، وه زۆریش سه‌مه‌ره‌یه تا ئێستا هه‌ردوو بکوژ له لقی چواری پارتی معاشه‌که‌یان له‌لایه‌ن که‌سو کاریانه‌وه وه‌ر ده‌گیرێت،هاوسه‌ری بکوژ چه‌ندین جار چۆته لقی چواری پارتی له سلێمانی، که معاشی ئه‌و دوو برایه ببڕن و به کام هه‌ق معاشیان ده‌ده‌نێ؟ له وه‌ڵامدا وتوویانه ئه‌و کێشه‌یه کێشه‌یه‌کی یاساییه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به حیزبه‌وه نییه،ئێمه ناتوانین مانگانه‌کانیان ببڕین،که‌سو کاری کوژراویش وه‌ک ده‌ڵێن کۆش نه‌ماوه سه‌ری پیا نه‌که‌ن، داوایان له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ند داره‌کان کردووه ، تائێستا هه‌روا به شاراوه‌ی و بێوه‌ڵامی ماوه‌ته‌وه.
لێره‌وه ئێمه، داوا له هه‌موو که‌سێکی خاوه‌ن ویژدان ده‌که‌ین، وه‌ک ده‌بینن وێنه‌ی هه‌ردوو برای تاوانبارمان بڵاو کردۆته‌وه،وه وێنه‌ی کوژراویش له به‌رچاوتانه‌یه،داواکارین هه‌رکه‌س هه‌واڵی ئه‌و دوو برا پیاو کوژه ده‌زانێت،یان زانیارییه‌کی لایه، په‌یوه‌ندی به‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه بکات،له گه‌ڵ ڕێزی بێپایانمان بۆ هه‌موو لایه‌ک، تا هه‌وڵ بده‌ین یاسا جێگا بگرێت وخوێنی منداڵی خه‌ڵک هه‌ر وا به‌خۆڕای نه‌ڕوات و بکوژان لای ده‌سه‌ڵات داڵده نه‌درێن .
زمناکۆ جه‌بار ساڵح
ناونیشانی بکوژه‌کان، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه هاتووه به‌هادین حه‌سه‌ن نه‌جم و کاروان حه‌سه‌ن نهجمگهرهکی (222) کۆڵانی(13) خانووی ژماره(23) گه‌ڕه‌کی شه‌هیدانی ئازادی لای کاره‌باکه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست