نوری ماليكی (٦) مليۆن دۆلاری داوه‌ته چه‌ند ده‌وله‌مه‌ند و کۆنە بەعسی هه‌ولێر و دهۆك
Saturday, 24/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆک به پێی ئه‌بو عامر به‌رپرسێكی پايه‌به‌رزی بانكی ناوه‌ندی عێراقی له به‌غداد، كه ئه‌وه‌يان بۆ ئاشكرابووه كه نوری ماليكی خاوه‌نی بانكی بازرگانی عيراقیيه، كه بنه‌كه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدايه و له ١٤ پارێزگای عيراقی لقی هه‌يه، له هه‌ر ٣ پارێزگاكه‌ی هه‌ريمی كوردستانيش لقی كردۆته‌وه.
نوری ماليكی بۆ ئه‌وه‌ی زياتر ده‌ستتيوه‌ردان بكات له باری ئابوریی و بازرگانی هه‌ريمی كوردستان له ريگه‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندێكی پاشماوه‌ی به‌عس و شه‌ريكه‌كانی عوده‌يی و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جيد و حسين كامل، هه‌ريه‌كه له‌م ده‌وله‌مه‌نده كوردانه‌ی کە ناوەکانیان لە خوارەوە هاتووە، لە هه‌ولير و دهۆك هه‌ريه‌كه بری يه‌ك مليار دينار كه ده‌كاته نزيكه‌ی (١) مليۆن دۆلاريان پێدراوه!
1. ئه‌حمه‌د ئيسماعيل نانه‌كه‌لی
2. ڕه‌سول خۆشناو
3. ئازادی حاجی يه‌حيا
4. سه‌رداری شه‌ريكه‌ی نيسان
5. سه‌باح مولحيم
6. شێخ باز
هەروەها سه‌رچاوه‌يه‌ك له بانكی ناوه‌ندی هه‌ريم له هه‌وليره‌وه، نزيك به ئه‌دهم كه‌ريم ده‌رويش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و بانكه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه ئه‌و ٦ به‌ناو سه‌رمايه گوزاره هه‌رچۆن له زه‌مه‌نی ڕژێمی به‌عسدا شه‌ريكی عوده‌ی و داروده‌سته‌كه‌ی بوون، له دوای ٢٠٠٣ وه بوونه‌ته شه‌ريكی نيچيره‌ڤان بارزانی، ئيستاش ئه‌وه ئاشكرابووه، بوونه‌ته شه‌ريكی نوری ماليكی له ريگه‌ی بانكی بازرگانی عيراقیيه‌وه، له ٢٥ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی بازرگانی و بيناسازی هينان و بردن و نه‌وتدا بوونه‌ته شه‌ريكی نوری ماليكی. سه‌رچاوه‌كه له زاری ئه‌بو عامره‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كاتێک ئه‌و ده‌وله‌مه‌نده كوردانه پاره‌كانيان وه‌رگرتووه .له چه‌كه‌كانيان نووسراوه دياری نوری ماليكی بۆ سه‌رمايه‌گوزارانی هه‌ولير و دهۆك..به‌ڵام روون نه‌بۆته‌وه بۆچی ده‌وله‌مه‌نده‌كانی سلێمانی و كه‌ركوكی نه‌گرتۆته‌وه؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست